دواوتار دواوتار, بەش دواوتاری موسا, بەش 27
قوربانگای کێوی عێبال
موسا و پیرانی ئیسرائیل فەرمانیان بە گەل دا و گوتیان: «هەموو ئەو فەرمانانە بپارێزن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم. کاتێک لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە بۆ ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات، چینێک بەردی گەورە بۆ خۆتان ڕاگیر بکەن و بە گەچ سواغیان بدەن. یەشوع 3:17هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنەی لەسەر بنووسن کاتێک دەپەڕنەوە هەتا بچنە ناو ئەو خاکەی یەزدانی پەروەردگارتان پێتان دەدات، خاکێک شیر و هەنگوینی لێ دەڕژێت، وەک یەزدانی پەروەردگاری باوباپیرانتان بەڵێنی پێدان. یەشوع 8:32; دەرچوون 3:8; دواوتار 26:9کاتێک لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە، ئەم بەردانە ڕاگیر بکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم، لە کێوی عێبال و بە گەچ سواغیان بدەن. لەوێ قوربانگایەک بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بنیاد بنێن، قوربانگایەک لە بەرد بێت و ئامێری ئاسنی لێ بەکارمەهێنن.27:5 مەبەست لێی ئەوە بووە کە قوربانگای یەزدان نابێت هاوشێوەی قوربانگای کەنعانییەکان بێت و بە بەردی تاشراو دروستبکرێت. دەرچوون 20:25; یەشوع 8:31لە بەردی نەتاشراو قوربانگاکەی یەزدانی پەروەردگارتان بنیاد بنێن و قوربانی سووتاندن سەربخەنە سەری بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، هەروەها قوربانی هاوبەشی27:7 قوربانی هاوبەشی: ئەم قوربانییە هاودەمی قوربانی سووتاندن بوو. تەنها یەک کەس هەڵدەستا بە دابینکردنی ئەم قوربانییە، بەڵام لەگەڵ خەڵکی دیکە بەشی زۆری ئەم قوربانییەیان لەبەردەم خودا دەخوارد وەک هێمایەک بۆ پێکەوە ژیان. بڕوانە لێڤییەکان 7:11-15. سەرببڕن و لەوێ بیخۆن و لەبەردەم یەزدانی پەروەردگارتان دڵخۆش بن. دواوتار 14:26هەموو وشەکانی ئەم فێرکردنەش زۆر بە ڕوونی لەسەر بەردەکان بنووسن.»
نەفرەت لە کێوی عێبالەوە
ئینجا موسا و کاهینە لێڤییەکان لەگەڵ هەموو ئیسرائیلدا دوان و گوتیان: «ئەی ئیسرائیل بێدەنگ بن و گوێتان لێ بێت، ئەمڕۆ بوونە گەل بۆ یەزدانی پەروەردگارتان، دواوتار 26:18جا گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارتان بن، کار بەو فەرمان و فەرزانەی بکەن کە من ئەمڕۆ فەرمانتان پێ دەکەم.»دواوتار 26:17; دواوتار 28:1
جا لەو ڕۆژەدا موسا فەرمانی بە گەل کرد و گوتی:
ئەم هۆزانە لەسەر کێوی گەریزیم دەوەستن هەتا داوای بەرەکەت بۆ گەل بکەن کاتێک لە ڕووباری ئوردون دەپەڕنەوە، شیمۆن و لێڤی و یەهودا و یەساخار و یوسف و بنیامین. دواوتار 11:29ئەم هۆزانەش لەسەر کێوی عێبال دەوەستن بۆ نەفرەت، ڕەئوبێن و گاد و ئاشێر و زەبولون و دان و نەفتالی.
جا لێڤییەکان ڕایدەگەیەنن و بە دەنگی بەرز بە هەموو گەلی ئیسرائیل دەڵێن:
«نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پەیکەرێکی داتاشراو یان بتێکی لەقاڵبدراو بە دەستی پەیکەرتاش دروستدەکات و لە شوێنێکی شاردراوەی دادەنێت، ئەوە قێزەونە لەلای یەزدان.»
هەموو گەلیش وەڵام دەدەنەوە و دەڵێن، «ئامین!»دانیال 9:11
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی ڕێز لە دایک و باوک ناگرێت.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»دەرچوون 21:17; لێڤییەکان 20:9; پەندەکان 20:20
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی سنووری زەوی بەردینی دراوسێکەی دەگوێزێتەوە.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»دواوتار 19:14
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی نابینا لە ڕێگا وێڵ دەکات.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی دادپەروەری بۆ نامۆ و هەتیو و بێوەژن ناکات.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»دەرچوون 22:21; لێڤییەکان 19:33; یەرمیا 5:28
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی لەگەڵ باوەژنی خۆی جووت دەبێت، چونکە ناموسی باوکی بردووە.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»لێڤییەکان 18:8; لێڤییەکان 20:11; حزقیێل 22:10
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی لەگەڵ ئاژەڵێک جووت دەبێت.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین.»دەرچوون 22:19; لێڤییەکان 18:23
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی لەگەڵ خوشکی خۆی جووت دەبێت، کچی باوکی یان کچی دایکی.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»لێڤییەکان 18:9
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی لەگەڵ خەسووی خۆی جووت دەبێت.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»پەیدابوون 38:18; لێڤییەکان 18:15
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی بە نهێنی دراوسێکەی خۆی دەکوژێت.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»پەیدابوون 9:6; دەرچوون 21:12; لێڤییەکان 24:17
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی بەرتیل وەردەگرێت بۆ ئەوەی یەکێکی بێتاوان بکوژێت.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»دەرچوون 23:8
«نەفرەت لێکراوە ئەوەی پاڵپشتی وشەکانی ئەم فێرکردنە ناکات بۆ ئەوەی کاریان پێ بکات.»
هەموو گەلیش دەڵێن، «ئامین!»گەلاتیا 3:10