ژیرمەندیجا ژیرمەندیالجامعة, بەشأصحاح ژیرمەندیكتاب الجامعة, بەشأصحاح 11

الترجمات مقارنة

نانی سەر ئاوەکان

نان بدە بە دەم ئاوەوە،

چونکە لە پاشەڕۆژدا دێتەوە ڕێگای خۆت.لۆقا 6:38; لۆقا 12:17; لۆقا 12:33

بەش بدە بە حەوت کەس، بەڵێ، بە هەشتیش،

چونکە نازانیت چ کارەساتێک لەسەر زەوی ڕوودەدات.لۆقا 16:9

ئەگەر هەور پڕبێت،

باران بەسەر زەویدا دەبارێنێت.

ئەگەر دارێک بەرەو باشوور بکەوێت یان بەرەو باکوور،

ئەو شوێنەی دارەکەی لێ دەکەوێت، لەوێ دەبێت.

ئەوەی چاوی لە با بێت ناچێنێت،

ئەوەی سەیری هەور بکات دروێنە ناکات.

هەروەک نازانیت کامە ڕێگای بایە،

یان چۆن کۆرپەلە لەناو سکی دایکیدا شێوەی دەکێشرێت،

بە هەمان شێوە ناتوانیت لە کارەکانی خودا تێبگەیت،

کە هەمووان دروستدەکات.یۆحەنا 3:8

سەر لە بەیانی تۆوی خۆت بچێنە،

سەر لە ئێوارەش دەستت شل مەکە،

چونکە نازانیت کامیان سەوز دەبێت،

ئەم یان ئەو،

یان بەرهەمی هەردووکیان وەک یەک باش دەبێت.ڕۆما 12:11

بەدیهێنەرت لە لاویێتیت لەبیر بێت

ڕووناکی شیرینە و

باشە بۆ چاوان کە خۆر ببینێت.

ئەگەر مرۆڤ تەمەنێکی درێژ ژیا،

با بە هەمووی دڵخۆش بێت.

بەڵام با ڕۆژانی تاریکی لەبیربێت،

چونکە زۆر دەبێت.

هەموو ئەوەی دێت بێ واتایە.ئەیوب 10:21

ئەی لاو، لە سەردەمی گەنجیێتیت شادمان بە،

با لە ڕۆژانی لاویێتیت دڵت خۆش بێت.

بە ڕێگای دڵی خۆت و

بە بینینی چاوەکانتدا بڕۆ،

بەڵام بزانە کە لەسەر هەموو ئەمانە

خودا دەتهێنێت بۆ حوکم بەسەردادان.دووەم تیمۆساوس 2:22

پەستی لە دڵت داماڵە و

خراپە لە لەشت دووربخەوە،

چونکە نەوجەوانی و گەنجیێتی بێ واتان.