دەرچوونخر دەرچوونالخروج, بەشأصحاح دەرچوونكتاب الخروج, بەشأصحاح 15

الترجمات مقارنة

سروودی موسا و مریەم

ئینجا موسا و نەوەی ئیسرائیل ئەم سروودەیان بۆ یەزدان گوت:

«سروود بۆ یەزدان دەڵێم،

چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت،

ئەسپ و سوارەکەی

فڕێدایە ناو دەریا.زەبوورەکان 106:12

«هێز و سروودم یەزدانە،

بووە بە ڕزگاری بۆم.

ئەمە خودامە و شکۆداری دەکەم،

خودای باوکمە و بە گەورەی دەزانم.زەبوورەکان 118:6; ئیشایا 12:2

یەزدان پاڵەوانە،

ناوی یەزدانە.ڕابەران 20:35; دەرچوون 3:14; هۆشەع 12:5

گالیسکەکانی فیرعەون و سوپاکەی

فڕێدایە ناو دەریا،

هەڵبژاردەی ئەفسەرەکانی

لە دەریای سوور نوقوم بوون،

قووڵایی دایپۆشین،

کەوتنە بنەوە وەک بەرد.نەحەمیا 9:11; ئاشکراکردن 18:21

دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،

بەتوانایە بۆ شکۆمەندیت.

دەستی ڕاستت، ئەی یەزدان،

دوژمن تێکدەشکێنێت.زەبوورەکان 118:15

«بە مەزنی و پایەبەرزیت

بەرهەڵستەکانت پێشێل دەکەیت،

جۆشی تووڕەییت دەبارێنیت

وەک پووش دەیانخوات.دەرچوون 14:27; ئیشایا 5:24; ئیشایا 47:14

بە بای لووتت

ئاوەکان گرد بوونەوە،

ئاوەڕۆکان وەک گرد وەستان،

قووڵاییەکان لەناو دەریا بەستیان.ئیشایا 63:12

دوژمن گوتی:

”دوایان دەکەوم، پێیان دەگەم،

تاڵان دابەش دەکەم،

گیانم لێیان تێر دەبێت،

شمشێرەکەم ڕادەکێشم،

دەستم لەناویان دەبات.“دەرچوون 14:3; دەرچوون 14:9

بەڵام بە بای خۆت فووت کرد،

دەریا دایپۆشین،

ڕۆچوون وەک قورقوشم،

لە ئاوێکی مەزن.زەبوورەکان 74:13

ئەی یەزدان، کێ لەنێو خوداوەندەکان وەک تۆیە؟

کێ وەک تۆ

پایەبەرزە لە پیرۆزی،

سامناک لە شکۆمەندی،

دروستکەری کاری سەرسوڕهێنەر؟دەرچوون 18:11; یەکەم ساموئێل 2:2; زەبوورەکان 40:5

«دەستی ڕاستت درێژکرد،

زەوی قووتی دان.

ئەو گەلەی کڕیتەوە،

بە خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت ڕابەرایەتی دەکەیت،

بە هێزی خۆت ڕێنمایی دەکەیت،

بۆ نشینگەی پیرۆزت.زەبوورەکان 77:20

گەلان گوێیان لێ دەبێت و دەلەرزن،

دانیشتووانی فەلەستیە ژان دەیانگرێت.یەشوع 2:9

سەرکردەکانی ئەدۆم سەرسام دەبن،

ڕابەرەکانی مۆئاب لەرز دەیانگرێت،

هەموو دانیشتووانی کەنعان دەتوێنەوە.

سامناکی و تۆقین دێتە سەریان.

ئەی یەزدان، بە هێزی بازووت

وەک بەرد لە شوێنی خۆیان دەچەقن،

هەتا ئەوەی گەلەکەت دەپەڕێتەوە،

هەتا ئەو گەلەی کڕیوتە دەپەڕێتەوە.دواوتار 4:37

ئەی یەزدان، دەیانهێنیت و

دەیانچێنیت لە کێوی میراتت،

ئەو شوێنەی بۆ نیشتەجێی خۆت دروستت کرد،

ئەی پەروەردگار، ئەو پیرۆزگایەی کە دەستەکانت دایمەزراند.زەبوورەکان 44:1; زەبوورەکان 80:8

«یەزدان پاشایەتی دەکات

بۆ هەتاهەتایە.»زەبوورەکان 89:18

کاتێک ئەسپی فیرعەون بە گالیسکە و سوارەکانیەوە بۆ ناو دەریا هات، یەزدانیش ئاوی دەریای هێنایەوە سەریان، بەڵام نەوەی ئیسرائیل بەسەر وشکانیدا بە ناوەندی دەریادا ڕۆیشتن. دەرچوون 14:22ئینجا مریەمی پێغەمبەر کە خوشکی هارون بوو، دەستی دایە دەف و هەموو ئافرەتەکانیش بە دەف و سەماوە بەدوایەوە ڕۆیشتن. زەبوورەکان 68:25مریەمیش سروودی بۆ گوتن:

«سروود بۆ یەزدان بڵێ،

چونکە شکۆمەندانە سەرکەوت،

ئەسپ و سوارەکانی

فڕێدایە ناو دەریا.»

مێرگەکانی مارا و ئێلیم

ئینجا موسا کۆچی بە نەوەی ئیسرائیل کرد و لە دەریای سوورەوە پەڕینەوە بۆ چۆڵەوانی شوور، سێ ڕۆژ بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتن و ئاویان نەدۆزییەوە. پەیدابوون 16:7کاتێک هاتنە مارا، نەیانتوانی ئاوەکەی ئەوێ بخۆنەوە، چونکە تاڵ بوو، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە ناونراوە مارا.15‏:23 مارا: مەبەستی تاڵە.‏ جا گەل بۆڵەبۆڵیان لەسەر موسا کرد و گوتیان: «چی بخۆینەوە؟»

موساش هاواری بۆ یەزدان کرد، یەزدانیش دارێکی پیشان دا و ئەویش فڕێیدایە ناو ئاوەکە، ئیتر ئاوەکە سازگار بوو.

لەوێ یەزدان فەرز و یاسای بۆ دانان و لەوێش تاقی کردنەوە. فەرمووی: «ئەگەر بە باشی گوێ لە دەنگی یەزدانی پەروەردگارت بگریت و ئەوەی ڕاستە لەبەرچاوی بیکەیت و گوێ بۆ فەرمانەکانی شل بکەیت و هەموو فەرزەکانی بەجێبهێنیت، هیچ نەخۆشییەک لەوانەی خستمە سەر میسرییەکان نایخەمە سەر تۆ، چونکە من یەزدانم، ئەوەی چاکت دەکاتەوە.»دەرچوون 23:25; دواوتار 7:15; ئیشایا 3:7

ئینجا هاتنە ئێلیم، لەوێ دوازدە کانیاو و حەفتا دار خورمای لێبوو، ئیتر لەوێ لەلای ئاوەکان لایاندا.