ئەیوب ئەیوب, بەش ئەیوب, بەش 5
«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟
ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟
قین گێل دەکوژێت و
بەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت.
من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا،
بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا:زەبوورەکان 37:35
با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن،
لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت.
دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن،
ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن،
تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت،
چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت و
چەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت.
بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت،
وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت.ئەیوب 14:1
«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و
کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو.
ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و
کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن.ئەیوب 9:10; زەبوورەکان 72:18
ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و
ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت.ئەیوب 36:27; زەبوورەکان 147:8
ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە،
هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات.
ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوە
بۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت.
ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت،
ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت.یەکەم کۆرنسۆس 3:19
لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت،
لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو.دواوتار 28:29
ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار و
لە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات.
جا زەلیل بە هیوا دەبێت و
ناڕەوا دەمی دادەخات.
«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە،
لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە.پەندەکان 3:11; یاقوب 1:12; عیبرانییەکان 12:5; ئاشکراکردن 3:19
لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات،
وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە.دواوتار 32:39
لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات و
لە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت.زەبوورەکان 91:10; ئیشایا 43:2
لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و
لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر.زەبوورەکان 33:19
لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت،
کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت.زەبوورەکان 55:21; پەندەکان 26:22
بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت و
لە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت،
چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت و
ئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن.زەبوورەکان 91:12; ئیشایا 11:6
جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە و
سەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە.
ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و
نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن.
لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوە
وەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا.
«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە،
جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.»