ئاشکراکردنرؤ ئاشکراکردنرؤيا يوحنا, بەشأصحاح ئاشکراکردنی عیسای مەسیحكتاب رؤيا يوحنا اللاهوتي, بەشأصحاح 19

الترجمات مقارنة

هەلیلویا! حوکمڕانی بۆ یەزدان

پاش ئەوەش گوێم لە دەنگێکی گەورە بوو وەک دەنگی خەڵکانێکی زۆر لە ئاسمانەوە دەیگوت:

«هەلیلویا!

ڕزگاری و شکۆ و هێز بۆ خودامانە،دواوتار 32:43; ئاشکراکردن 7:10; ئاشکراکردن 12:10

چونکە حوکمەکانی ڕاست و دادپەروەرن.

لەشفرۆشە گەورەکەی تاوانبار کرد

کە بە داوێنپیسییەکەی زەویی گەندەڵ دەکرد.

تۆڵەی خوێنی بەندەکانی خۆی لێکردەوە.»

دووبارە گوتیانەوە:

«هەلیلویا!

دووکەڵەکەی بۆ هەتاهەتایە بەرز دەبێتەوە.»ئیشایا 34:10; ئاشکراکردن 14:11

بیست و چوار پیرەکە و چوار بوونەوەرەکە کەوتنە سەر چۆک و کڕنۆشیان بۆ خودای دانیشتووی سەر تەختەکە برد و گوتیان:

«ئامین. هەلیلویا!»ئاشکراکردن 4:4; ئاشکراکردن 5:14; ئاشکراکردن 15:3

دەنگێک لەلای تەختەکەوە هات و گوتی:

«ستایشی خودامان بکەن ئەی هەموو بەندەکانی،

ئەوانەی لێی دەترسن، گەورە و بچووک.»

پاشان گوێم لە دەنگێک بوو وەک دەنگی خەڵکێکی ئێجگار زۆر، وەک دەنگی خوڕەی ئاوێکی زۆر و وەک دەنگی هەورەگرمەی بەهێز بوو، دەیگوت:

«هەلیلویا!

خودای پەروەردگارمان هەرە بەتوانایە، حوکومڕانی دەکات.حزقیێل 1:24; حزقیێل 1:2; ئاشکراکردن 11:15

با دڵخۆش و شاد بین، شکۆداری بکەین،

چونکە زەماوەندی بەرخەکە هاتووە و

بووکەکەی خۆی ئامادە کردووە.زەبوورەکان 45:13; پەندەکان 9:1; مەتا 22:2; لۆقا 14:16; دووەم کۆرنسۆس 11:2; ئاشکراکردن 21:2

کراسێکی کەتانی ناسکی پاک و پرشنگداری پێدرابوو لەبەری بکات.»

ئەم کەتانە ناسکە هێمای کردارە ڕاستودروستەکانی گەلی پیرۆزی خودایە.ئاشکراکردن 3:18

پێی گوتم: «بنووسە: خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی بۆ خوانی زەماوەندی بەرخەکە بانگهێشت کراون!» هەروەها پێی گوتم: «ئەمانە وشە ڕاستەکانی خودان.»

کەوتمە بەرپێی تاکو کڕنۆشی بۆ ببەم. بەڵام پێی گوتم: «وا مەکە! منیش لەگەڵ تۆ و خوشک و برایانت بەندەی هاوکارم، ئەوانەی پابەندن بە شایەتییان بۆ عیسا. کڕنۆش بۆ خودا ببە! چونکە ئەو ڕۆحەی کە سروشی بە پێغەمبەرەکان داوە، هەر ئەو شایەتی بۆ مەسیح دەدات.»

سواری ئەسپێکی سپی

پاشان ئاسمانم بە کراوەیی بینی، ئەسپێکی سپیم بینی و سوارەکەی بە «دڵسۆز» و «ڕاستگۆ» ناودەبردرا. بە دادپەروەری حوکم دەدات و دەجەنگێت. ئاشکراکردن 6:2چاوەکانی وەک گڕی ئاگر وابوون و ژمارەیەکی زۆر تاجی بە سەرەوە بوو. ناوێکی نووسراوی هەیە کە جگە لە خۆی کەس نایزانێت. ئاشکراکردن 1:14; ئاشکراکردن 2:18کەوایەکی لە خوێن هەڵکێشراوی19‏:13 بڕوانە ئیشایا 63‏:3‏‏.‏ لەبەربوو، ئەو ناوەی پێی بانگ دەکرێ «وشەی خودا»یە. ئیشایا 63:2; یۆحەنا 1:1لەشکرەکانی ئاسمان بە سواری ئەسپی سپی شوێنی دەکەوتن و کەتانی ناسکی سپی پاکیان لەبەردا بوو. ئاشکراکردن 7:9لە دەمیەوە شمشێرێکی تیژ دەردەچوو، تاکو پێی لە نەتەوەکان بدات. ﴿بە گۆچانێکی ئاسنین شوانایەتییان دەکات.﴾19‏:15 بڕوانە زەبوورەکان 2‏:9.‏‏ گوشەری شەرابی تووڕەیی هەڵچووی خودای هەرە بەتوانا دەگوشێت. زەبوورەکان 2:9; ئیشایا 11:4; ئیشایا 63:3ناوێکی هەیە لەسەر کەوا و ڕانی نووسراوە:

«پاشای پاشایان و گەورەی گەورەیان.»ئاشکراکردن 17:14; ئاشکراکردن 19:12

فریشتەیەکی دیکەم بینی لەبەر خۆردا ڕاوەستابوو، بە دەنگێکی بەرز هاواری لە هەموو باڵندە فڕیوەکانی ناوەڕاستی ئاسمان کرد و گوتی: «وەرن کۆببنەوە، بۆ شێوی گەورەی خودا، یەرمیا 12:9; حزقیێل 39:17تاکو گۆشتی پاشاکان و گۆشتی سوپاسالارەکان و گۆشتی بەهێزان، گۆشتی ئەسپەکان و سوارەکانیان، گۆشتی هەمووان، ئازاد و کۆیلە، گەورە و بچووک بخۆن.»

هەروەها دڕندەکە و پاشاکانی زەوی و لەشکرەکانیانم بینی کۆببوونەوە، تاکو لە دژی سوارەکە و سوپاکەی بجەنگن. دڕندەکە و پێغەمبەرە درۆزنەکەی یاوەری دەستگیر کران، ئەوەی نیشانەکانی لە پێناوی کرد و بەهۆیەوە ئەوانەی چەواشە کرد کە نیشانەی دڕندەکەیان وەرگرت و ئەوانەی کڕنۆشیان بۆ پەیکەرەکەی برد. هەردووکیان بە زیندوویی فڕێدرانە نێو دەریاچەی ئاگرەوە، کە بە گۆگرد داگیرساوە. ئاشکراکردن 20:10پاشماوەکە بە شمشێری سوارەکە کوژران کە لە دەمیەوە دەردەچوو، هەموو باڵندەکان لە گۆشتەکانیان تێربوون.