دووەم کۆرنسۆس2 کرنت دووەم کۆرنسۆس2 کرنتھیوں, بەشباب دووەم نامەی پۆڵس بۆ کڵێسای کۆرنسۆسکرنتھیوں کے نام پولس کا دوسرا خط, بەشباب 6

ترجمے موازنہ

وەک هاوکاری خودا لێتان دەپاڕێینەوە کە نیعمەتی خودا بێ سوود وەرمەگرن، چونکە دەفەرموێ:

﴿لە کاتی پەسەندیم گوێم لێگرتیت،

لە ڕۆژی ڕزگاریدا یارمەتیم دایت.﴾6‏:2 ئیشایا 49‏:8.‏‏

ئەوەتا ئێستایە کاتی پەسەندی خودا و ئێستایە ڕۆژی ڕزگاری.ئیشایا 49:8; لۆقا 4:19; عیبرانییەکان 3:7

خۆسەلماندنی پۆڵس

لە هیچ شتێکدا نابینە کۆسپ، نەوەک گلەیی بێتە سەر خزمەت، بەڵکو لە هەموو شتێکدا وەک خزمەتکاری خودا خۆمان دەسەلمێنین: بە دانبەخۆداگرتنی زۆرمان، لە تەنگانە، ناخۆشی و لێقەومان، یەکەم کۆرنسۆس 4:1; دووەم کۆرنسۆس 12:10لە لێدان و زیندان و ئاژاوە، ماندووبوون و شەونخونی و برسیێتی، بە پاکی و زانیاری و ئارامگرتن و نیانی، بە ڕۆحی پیرۆز و خۆشەویستی بێ دووڕوویی، لە قسەی ڕاستدا، لە هێزی خودا، بە چەکەکانی ڕاستودروستی لە دەستی ڕاست و چەپ، بە شکۆ و سووکایەتی، ناوزڕاو و ناوبانگ، کە ڕاستگۆین و وەک فێڵباز دەبینرێین، وەک نەناسراو بەڵام ناسراوین، وەک مردوو ئەوەتا زیندووین، وەک سزادراو بەڵام نەکوژراوین، وەک خەمبار، بەڵام هەردەم دڵشادین، وەک هەژار بەڵام زۆران دەوڵەمەند دەکەین، وەک هیچمان نەبێت و هەرچەندە هەموو شتێکمان هەیە.پەندەکان 13:7

ئەی کۆرنسۆسییەکان، بە ڕاشکاوی قسەتان بۆ دەکەین و دڵمان فراوانە. ئێمە هەست و سۆزی خۆمانتان لێ ناستێنین، بەڵکو ئێوە لە ئێمەی دەستێنن. ئەمە ئاڵوگۆرکارییە، وەک بۆ منداڵانم دەدوێم، ئێوەش دڵتان بکەنەوە.

پەرستگای خودای زیندوو

لەگەڵ بێباوەڕان لەژێر یەک نیردا6‏:14 مەبەستی لە هاوسەرگیرییە.‏ مەبن، چونکە چ هەماهەنگییەک لەنێوان ڕاستودروستی و خراپەدا هەیە؟ یاخود چ هاوبەشییەکە لەنێوان تاریکی و ڕووناکیدا؟ چ ڕێککەوتنێک لەنێوان مەسیح و بەلیعالدا6‏:15 مەبەستی لە شەیتانە.‏ هەیە؟ یان باوەڕدار چ پشکێکی لەگەڵ بێباوەڕدا هەیە؟ یەکەم پاشایان 18:21پەرستگای خوداش چ ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بت هەیە؟ چونکە ئێمە پەرستگای خودای زیندووین، وەک خودا فەرموویەتی:

﴿تێیاندا نیشتەجێ دەبم و

لەگەڵیان دەڕۆم،

دەبم بە خودای ئەوان و

ئەوانیش دەبن بە گەلی من.﴾6‏:16 لێڤییەکان 26‏:12 و یەرمیا 32‏:38 و حزقیێل 37‏:27‏‏.‏لێڤییەکان 26:12; یەرمیا 31:1; یەکەم کۆرنسۆس 3:16; یەکەم کۆرنسۆس 6:19

﴿یەزدان دەفەرموێ:

لەبەر ئەوە لە ناوەڕاستیان بڕۆنە دەرەوە و

بەجێیان بهێڵن.

دەست لە هیچ شتێکی گڵاو مەدەن،

ئینجا وەرتاندەگرمەوە.﴾6‏:17 ئیشایا 52‏:11 و حزقیێل 20‏:34‏،41‏‏.‏ئیشایا 52:11; یەرمیا 50:8; ئاشکراکردن 18:4

﴿یەزدانی هەرە بەتوانا ئەمە دەفەرموێت:

من دەبمە باوکی ئێوە و

ئێوەش دەبنە کوڕ و کچی من.﴾6‏:18 دووەم ساموئێل 7‏:8‏،14‏‏.‏یەرمیا 3:19; هۆشەع 1:10