دووەم ساموئێل دووەم ساموئێل, بەش دووەم ساموئێل, بەش 2
دەستنیشانکردنی داود وەک پاشای یەهودا
ئەوە بوو پاش ئەمە، داود لە یەزدانی پرسی و گوتی: «سەربکەوم بۆ یەکێک لە شارۆچکەکانی یەهودا؟»
یەزدانیش پێی فەرموو: «سەربکەوە.»
داودیش گوتی: «بۆ کوێ سەربکەوم؟»
ئەویش فەرمووی: «بۆ حەبرۆن.»یەکەم ساموئێل 23:2; یەکەم ساموئێل 30:7