ژیرمەندی ژیرمەندی, بەش ژیرمەندی, بەش 12
بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێت
لە سەردەمی گەنجیێتیت،
پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێت
یان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:
«خۆشییان تێدا نابینم،»
پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر و
ڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،
پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛پەیدابوون 48:10
ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،
پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،
ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،
تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛
کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن و
دەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛
ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،
هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛دووەم ساموئێل 19:35
ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن و
لە ڕێگا تۆقیون،
کە بادەم چرۆ دەکات و
کوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت و
هیچ ئارەزوو نامێنێت.
ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت و
شینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە.ئەیوب 1:21
لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت و
قاپی زێڕین بشکێت؛
پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،
یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و
خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،
ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی.زەبوورەکان 146:4
وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!
هەموو شتێک بێ واتایە!»ژیرمەندی 1:2
دەرئەنجامی بابەتەکە
سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو. یەکەم پاشایان 4:32وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین.
وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە12:11 مەبەستی لە خودایە. دراون. ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە.
دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات.
هەموو شت ئێستا بیستراوە و
دەرئەنجامەکەی ئەوەیە:
لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،
چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە.یەکەم تیمۆساوس 1:5; دواوتار 6:2
خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،
بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،
جا چاک بێت یان خراپ.دووەم کۆرنسۆس 5:10