ژیرمەندیקה׳ ژیرمەندیקהלת, بەشפרק ژیرمەندیספר קהלת, بەشפרק 4

תרגומים השוואה

ستەمکاری، ماندووبوون، تەنهایی

پاشان ئاوڕم دایەوە و بینیم هەموو ئەو ستەمەی کە لەسەر زەویدا دەکرێت و ئەوەتا:

فرمێسکی ستەملێکراوانم بینی،

کەس نەبوو دڵنەواییان بکات،

ستەمکارانیشیان زەبریان بەدەست بوو،

کەس نەبوو دڵنەواییان بکات.ژیرمەندی 3:16

خۆزگە بە مردووان دەخوازرێت

کە دەمێکە مردوون،

ئەوان خۆشحاڵترن لەوانەی

کە لە ژیاندا ماون.

بەڵام لە هەردووکیان باشتر ئەوەیە

کە هێشتا لەدایک نەبووە،

ئەوەی ئەو خراپەکارییەی نەدیوە

کە لەسەر زەوی ئەنجام دەدرێت.

من بینیم کە هەموو ماندووبوون و هەموو ئەوەی مرۆڤ بەرهەمی دەهێنێت لە ئەنجامی ئەو کێشمەکێشەی کە مرۆڤ بەرامبەر بە نزیکەکەی دەیکات، ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.کردار 7:9; کردار 7:28

کەسی گێل دەست دەخاتە سەر دەست و

گۆشتی خۆی دەخوات.پەندەکان 6:10; پەندەکان 24:33

مشتێک حەسانەوە باشترە

لە دوو مشتی پڕ ماندووبوون و گڤەی با.پەندەکان 17:1

دیسان شتێکی بێ واتام لەسەر زەوی بینی:

یەکێکی تاک و تەنها،

نە کوڕی هەبوو، نە برا،

هەموو ماندووبوونەکەی بێ کۆتایی بوو،

هەروەها چاوی لە دەوڵەمەندی تێر نەدەبوو.

گوتی: «ئیتر بۆ کێ خۆم ماندوو بکەم و

گیانی خۆم بۆچی لە خۆشی بێبەش بکەم؟»

ئەمەش بێ واتایە و بارێکی قورسە.زەبوورەکان 39:6; یەکەم یۆحەنا 2:16

دوو کەس لە یەک کەس باشترە،

چونکە لە ماندووبوونەکەیان قازانجێکی باشتریان دەبێت.پەیدابوون 2:18; ڕابەران 7:10

ئەگەر یەکێکیان بکەوێت،

هاوڕێکەی هەڵیدەستێنێتەوە.

بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە تەنهایە،

دەکەوێت و کەس نییە هەڵیبستێنێتەوە.

هەروەها ئەگەر دوو کەس پێکەوە ڕابکشێن، گەرم دەبنەوە،

بەڵام یەکێک تەنها بێت، چۆن گەرم دەبێتەوە؟

ئەگەر یەکێک یەک کەس ببەزێنێت،

دووان دەتوانن بەرامبەری بوەستن،

گوریسی سێ تاڵیش زوو ناپسێت.

پلە بەرزبوونەوە بێ واتایە

گەنجێکی هەژار و دانا باشترە لە پاشایەکی پیر و گێل، کە ئیتر ناتوانێت گوێ لە هۆشداری بگرێت. ژیرمەندی 2:13دەشێت گەنجەکە لە بەندیخانەوە هاتبێتە دەرەوە هەتا ببێت بە پاشا، یاخود بە هەژاری لەو شانشینەدا لەدایک بووبێت. پەیدابوون 41:40ڕوانیمە هەموو ئەو مرۆڤانەی کە بەسەر زەویدا هاتوچۆیان دەکرد پشتگیری گەنجەکەیان دەکرد کە جێگەی پاشاکەی گرتەوە. ئەو مرۆڤانەی کە هاتنە بەردەمی پاشا بێشومار بوون، بەڵام گەل دڵیان بەو پاشایە خۆش نەبوو. ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.ژیرمەندی 1:14