پەیدابوون پەیدابوون, بەش پەیدابوون, بەش 35
گەڕانەوەی یاقوب بۆ بێتئێل
ئینجا خودا بە یاقوبی فەرموو: «هەستە و بڕۆ بۆ بێتئێل و لەوێ نیشتەجێ بە. هەر لەوێش قوربانگایەک بۆ خودا دروستبکە، کە بۆت دەرکەوت کاتێک کە لە دەست عیسۆی برات هەڵدەهاتی.»پەیدابوون 28:13
ئیتر یاقوب بە خاووخێزانەکەی و هەموو ئەوانەی لەگەڵی بوون گوت: «هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانە لە خۆتان دابماڵن کە پێتانە، ئینجا خۆتان پاک بکەنەوە و جلەکانیشتان بگۆڕن. پەیدابوون 31:19; ئەفەسۆس 4:22; کۆلۆسی 3:9با هەستین و بەرەو بێتئێل سەربکەوین، لەوێ قوربانگایەک بۆ خودا دروستدەکەم کە لە ڕۆژی تەنگانەمدا بە دەنگمەوە هات و لەو ڕێگایەی گرتبوومە بەر لەگەڵم بوو.» ئەوانیش هەموو ئەو خوداوەندە بێگانانەی کە پێیان بوو لەگەڵ گوارەکانی گوێچکەیان دایانە یاقوب، یاقوبیش لەژێر دار بەڕووەکە کە لەلای شەخەمە لەژێر گڵ شاردییەوە. یەشوع 24:26; ڕابەران 9:6ئینجا بەڕێکەوتن و ترسی خوداش باڵی کێشا بەسەر شارۆچکەکانی دەوروبەریان، ئیتر کەس دوای کوڕانی یاقوب نەکەوت.دەرچوون 23:27; یەکەم ساموئێل 14:15
یاقوب خۆی و هەموو ئەو خەڵکەی لەگەڵی بوو هاتنە لوز کە بێتئێلە لە خاکی کەنعان. پەیدابوون 12:8; پەیدابوون 28:19لەوێ قوربانگایەکی بنیاد نا، شوێنەکەشی ناو نا ئێل بێتئێل35:7 ئێل بێتئێل واتا خودای بێتئێل.، چونکە لەو شوێنەدا و لە کاتی هەڵاتنی لەدەست براکەی، خودای بۆ دەرکەوت.پەیدابوون 28:13
دەڤۆرای دایەنی ڕڤقە مرد، لەژێر دار بەڕووەکەی خوار بێتئێل نێژرا. ئەو شوێنەش ناونرا ئەلۆن باکوت35:8 ئەلۆن باکوت بە واتای دار بەڕووی شیوەن و گریان دێت..یەکەم پوختەی مێژوو 10:12
کاتێک لە پەدان ئارام گەڕایەوە، دیسان خودا بۆ یاقوب دەرکەوت و بەرەکەتداری کرد. خودا پێی فەرموو: «ناوت یاقوبە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە بە یاقوب ناو نابرێیت، بەڵکو ناوت دەبێتە ئیسرائیل.» ئیتر ناوی لێنا ئیسرائیل.پەیدابوون 32:28
ئینجا خودا پێی فەرموو: «من خودای هەرە بەتوانام، بەردار بە و زۆر بە. نەتەوەیەک و کۆمەڵێک نەتەوە لە تۆوە دەبن، پاشایانیش لە پشتی تۆوە دەردەچن. پەیدابوون 1:28; پەیدابوون 17:1; پەیدابوون 17:6ئەو خاکەش کە دام بە ئیبراهیم و ئیسحاق، هەروەها دەیدەمە تۆ و نەوەکەت لەدوای خۆت.» پەیدابوون 12:7ئیتر خودا لەو شوێنە بەرزبووەوە کە قسەی لەگەڵ یاقوب کرد.پەیدابوون 17:22
یاقوبیش ستوونێکی بەردینی لەو شوێنە ڕاگیر کرد کە خودا قسەی لەگەڵ کردبوو، ئینجا شەرابی پێشکەشکراو و زەیتی بەسەردا کرد. پەیدابوون 28:18یاقوب ئەو شوێنەی ناو نا بێتئێل کە تێیدا خودا قسەی لەگەڵدا کرد.پەیدابوون 28:19
مردنی ڕاحێل و ئیسحاق
ئینجا هەموویان لە بێتئێلەوە بەڕێکەوتن. کاتێک ماوەیەکی کەمیان مابوو بگەنە ئەفرات، ڕاحێل کەوتە سەر منداڵبوون، منداڵبوونێکی دژوار. لەبەر ئەوەی منداڵبوونەکەی دژوار بوو، مامانەکە پێی گوت: «مەترسە، چونکە ئەم منداڵەشت کوڕە.» یەکەم ساموئێل 4:20ئەوە بوو لەگەڵ دواهەناسەی، لەبەر ئەوەی دەمرد، کوڕەکەی ناو نا بەنئۆنی35:18 بەنئۆنی: واتا کوڕی ناخۆشیم.. بەڵام باوکی ناوی لێنا بنیامین35:18 بنیامین: واتا کوڕی دەستەڕاستم..
ئیتر ڕاحێل مرد و لە ڕێی ئەفرات نێژرا کە بێتلەحمە. پەیدابوون 48:7یاقوب ستوونێکی لەسەر گۆڕەکەی ڕاگیر کرد، کە هەتا ئەمڕۆش ئەوە ستوونی گۆڕەکەی ڕاحێلە.یەکەم ساموئێل 10:2
ئیسرائیل بەڕێکەوتەوە و چادرەکەی لە پشت مگدەل عێدەرەوە هەڵدا. میخا 4:8کاتێک ئیسرائیل لەو ناوچەیەدا دەژیا، ڕەئوبێن چوو لەگەڵ بیلهەی کەنیزەی باوکی سەرجێیی کرد. ئەمەش بەرگوێی ئیسرائیل کەوتەوە.
- یاقوب دوازدە کوڕی هەبوو:پەیدابوون 49:4
- کوڕەکانی لێئە:
- ڕەئوبێن، نۆبەرەکەی یاقوب.
- شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار و زەبولون.پەیدابوون 46:8; دەرچوون 1:2
- کوڕەکانی ڕاحێل:
- یوسف و بنیامینپەیدابوون 30:23
- کوڕەکانی بیلهەی کەنیزەی ڕاحێل:
- دان و نەفتالی.پەیدابوون 30:5
- کوڕەکانی زیلپەی کەنیزەی لێئە:
- گاد و ئاشێر.
- ئەمانە کوڕەکانی یاقوبن، کە لە پەدان ئارام لەدایک بوون.پەیدابوون 30:9
یاقوب هاتە مەمرێ بۆ لای ئیسحاقی باوکی لە نزیک قیریەت ئەربەع، کە حەبرۆنە، ئەو شوێنەی کە ئیبراهیم و ئیسحاق تێیدا ئاوارە بوون. پەیدابوون 23:2; پەیدابوون 14:13ئیسحاق سەد و هەشتا ساڵ ژیا. ئینجا دواهەناسەی دا و مرد، بە پیری و تێر لە ژیان خواردوو چووەوە پاڵ گەلەکەی خۆی. عیسۆ و یاقوبی کوڕی ناشتیان.پەیدابوون 25:9