هۆشەع هۆشەع, بەش هۆشەع, بەش 13
تووڕەیی یەزدان لەسەر ئیسرائیل
کاتێک ئەفرایم قسەی کرد، لەرزین پەیدابوو،
ئەویش لە ئیسرائیلدا پایەدار بوو،
بەڵام خۆی تاوانبار کرد بە پەرستنی بەعل و مرد.یەکەم پاشایان 14:10; یەکەم پاشایان 16:31; دووەم پاشایان 9:7
ئێستا گوناهیان زیاتر و زیاتر دەکەن،
لە زیوەکانیان بتی لەقاڵبدراو بۆ خۆیان دروستدەکەن،
بتی دروستکراو بەپێی تێگەیشتنی خۆیان،
هەمووی دەستکردی وەستایە.
دەربارەیان دەڵێن:
«ئەوانە مرۆڤ دەکەنە قوربانی،
بتە گوێرەکەکان ماچ دەکەن!»دووەم پاشایان 17:17; دووەم پوختەی مێژوو 28:3
لەبەر ئەوە وەک هەوری بەیانییان دەبن و
وەک ئەو شەونمەی بە زوویی دەڕوات،
وەک پووشی جۆخین کە دەدرێت بەدەم باوە،
وەک دووکەڵ لە کڵاوڕۆژنەوە13:3 وەک پەنجەرەیە، دەلاقەیەکە بۆ هاتوچۆی هەوا و گێڕانەوەی تیشکی خۆر..ئەیوب 21:18; زەبوورەکان 1:4
«بەڵام من یەزدانی پەروەردگارتم،
ئەوەی لە خاکی میسر دەریهێنایت.
جگە لە من دان بە هیچ خودایەکی دیکەدا نانێیت،
جگە لە منیش هیچ خودایەک ڕزگارکەر نییە.دەرچوون 20:2; دواوتار 5:6; هۆشەع 12:9; زەبوورەکان 3:8
من لە چۆڵەوانیدا چاودێری تۆم کرد،
لە زەوی تینووێتی.دواوتار 8:15
کاتێک لە لەوەڕ تێربوون،
کە تێربوون دڵیان بەفیز بوو،
لەبەر ئەوە منیان لەیاد کرد.دواوتار 8:11; دواوتار 31:20
جا وەک شێر دەبم بۆیان،
وەک پڵنگ لەسەر ڕێگا خۆم مات دەکەم.شینەکانی یەرمیا 3:10; هۆشەع 5:14
وەک ورچێکی جەرگسووتاو پەلاماریان دەدەم و
پەردەی دڵیان دەدڕێنم.
وەک شێرە مێ لەوێ دەیانخۆم،
ئاژەڵی کێوی پارچەپارچەیان دەکەن.
«ئەی ئیسرائیل، تۆ لەناوچوویت،
چونکە تۆ لە دژی منیت، لە دژی یارمەتیدەری خۆتیت.ئیشایا 3:9; یەرمیا 2:11
ئێستا کوا پاشاکەت؟
تاکو لە هەموو شارۆچکەکانت ڕزگارت بکات،
کوا ئەو فەرمانڕەوایانەی کە سەبارەت بەوان گوتت:
”پاشا و میرم بدەرێ“؟یەکەم ساموئێل 8:5
لە تووڕەییمدا پاشایەکم پێت دا و
لە هەڵچوونمدا بردمەوە.ئەیوب 34:30; کردار 13:21
تاوانەکانی ئەفرایم ئەمبار کراون،
گوناهەکانیشی تۆمارکراون.ئەیوب 14:17; یەرمیا 17:1
ژانی منداڵبوون بەسەریدا دێت،
بەڵام منداڵێکی نەفامە،
چونکە لە کاتی خۆیدا نایەت و
لە منداڵدان ناترازێتە خوارەوە.پەیدابوون 35:18
«لە دەست جیهانی مردووان خۆمیان بۆ بەخت دەکەم،
لە مردن دەیانکڕمەوە.
ئەی مردن، کوا دەردەکانت؟
ئەی جیهانی مردووان، کوا وێرانکاریت؟
«میهرەبانی لە چاوەکانم شاردراونەتەوە،زەبوورەکان 16:10; زەبوورەکان 56:13; کردار 10:42; یەکەم کۆرنسۆس 15:55; عیبرانییەکان 2:14
هەرچەندە لەناو براکانیدا بە بەروبووم بوو.
بایەکی ڕۆژهەڵات دێت،
بای یەزدان لە چۆڵەوانی هەڵدەکات،
ئینجا کانییەکەی کوێردەبێتەوە و
سەرچاوەکەی بێ ئاو دەبێت.
گەنجینەی هەموو کەلوپەلە بەنرخەکانی
تاڵان دەکرێت.حزقیێل 19:12; هۆشەع 4:19
خەڵکی سامیرە تاوانبار دەکرێن،
چونکە لە خودای خۆیان یاخی بوون،
بە شمشێر دەکوژرێن و
منداڵەکانیان تێکدەشکێنرێن،
سکی سکپڕان هەڵدەدڕێت.»هۆشەع 5:9; هۆشەع 11:6