ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 2

وەرگێڕانەکان بەراوردکردن

کێوی یەزدان

ئەو شتەی ئیشایای کوڕی ئامۆچ بینی سەبارەت بە یەهودا و ئۆرشەلیم:

لە ڕۆژانی کۆتاییدا،

کێوی پەرستگای یەزدان

لەسەر لووتکەی چیاکان جێگیر دەبێت،

بەسەر گردەکانەوە بەرز دەبێتەوە و

هەموو نەتەوەکان بە لێشاو بەرەو لای ئەو دەچن.ئیشایا 56:7; میخا 4:1; یەرمیا 3:17

زۆرێک لە گەلان بەڕێ دەکەون و دەڵێن:

«وەرن با بەرەو کێوی یەزدان سەربکەوین،

بۆ ماڵەکەی خودای یاقوب.

فێری ڕێگاکانی خۆیمان دەکات،

بۆ ئەوەی بە ڕێچکەی ئەودا بڕۆین.»

فێرکردن لە سییۆنەوە دەردەچێت،

پەیامی یەزدانیش لە ئۆرشەلیمەوە.میخا 4:2

لەنێو نەتەوەکان دادوەری دەکات،

ناوبژی بۆ چەندین گەل دەکات.

شمشێرەکانیان دەکوتنەوە و دەیکەنە گاسن،

ڕمەکانیشیان دەکەنە داس.

هیچ نەتەوەیەک شمشێر لە نەتەوەیەکی دیکە هەڵناکێشێت،

چیتر فێری جەنگ نابن.یۆحەنا 4:27; یۆئێل 3:10; زەکەریا 9:10

ئەی بنەماڵەی یاقوب، وەرن،

با بە ڕووناکیی یەزداندا بڕۆین.

ڕۆژی یەزدان

وازت لە گەلەکەی خۆت هێنا،

لە بنەماڵەی یاقوب،

پڕ بوون لە بیروبۆچوونەکانی ڕۆژهەڵات و

وەک فەلەستییەکان بەخت دەخوێننەوە،

پابەند بوون بە نەریتی بتپەرستەکان.یەرمیا 12:7

خاکیان پڕبوو لە زێڕ و زیو،

گەنجینەکانی سنووریان نییە.

خاکیان پڕبوو لە ئەسپ و

گالیسکەکانی سنووریان نییە.

خاکیان پڕبوو لە بت،

کڕنۆشیان بۆ دەستکردی خۆیان برد،

کە بە پەنجەکانی خۆیان دروستیان کرد.ئیشایا 44:10; یەرمیا 2:28

جا مرۆڤ دەچەمێتەوە و

ئادەمیزاد نزم دەبێتەوە،

لێیان خۆش مەبە.

لە ڕووی سامی یەزدان و

شکۆی مەزنییەکەی،

بڕۆ ناو کەلەبەرد و

لەناو خۆڵ خۆت بشارەوە!یەرمیا 23:24; ئامۆس 9:2

چاوە بەفیزەکانی مرۆڤ نزم دەبێتەوە و

لووتبەرزیی ئادەمیزاد دەچەمێتەوە،

لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت.ئیشایا 5:15

یەزدانی سوپاسالار ڕۆژێکی هەیە

لە دژی هەموو خۆبەزلزان و لووتبەرزێک،

لە دژی هەموو خۆهەڵکێشێک کە

نزم دەبنەوە،یەرمیا 46:10; یۆئێل 2:10; مەلاخی 4:1

لە دژی هەموو دار ئورزە بەرز و بڵندەکانی لوبنان،

لە دژی هەموو دار بەڕووەکانی باشان،

لە دژی هەموو چیا بەرزەکان و

لە دژی هەموو کێوە بڵندەکان،ئیشایا 41:15; زەکەریا 4:7

لە دژی هەموو قوللەیەکی بەرز،

لە دژی هەموو شوورایەکی سەخت،ئیشایا 30:25

لە دژی هەموو کەشتییەکانی تەرشیش،

لە دژی هەموو دەستکردێکی دڵگیر.

جا فیزی مرۆڤ دەچەمێتەوە و

لووتبەرزی ئادەمیزاد نزم دەبێت،

لەو ڕۆژەدا تەنها یەزدان بە گەورە دەزانرێت وئیشایا 5:15

هەموو بتەکان لەناودەچن.

کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،

مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی

دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکان و

ناو چاڵەکانی خۆڵ.هۆشەع 10:8; لۆقا 23:30; ئاشکراکردن 6:16

لەو ڕۆژەدا مرۆڤ

ئەو بتە زیو و زێڕانەی

کە بۆ پەرستن دروستی کردوون،

بۆ مشکەکوێرە و شەمشەمەکوێرەیان فڕێدەدات.ئیشایا 31:7

کاتێک یەزدان بۆ هەژاندنی زەوی هەڵدەستێت،

مرۆڤ لە ڕووی سامی شکۆی مەزنییەکەی

دەچێتە ناو کەلێنی تاشەبەردەکانەوە و

بۆ کەلەبەرەکانی ناو تاوێرەکان.

پشت بە مرۆڤ مەبەستە،

ئەوەی تەنها هەناسەیەکی لە لووتدایە.

بۆچی حیسابی بۆ دەکرێت؟دووەم پوختەی مێژوو 35:21; ئەیوب 27:3