ئیشایایشع ئیشایایشعیاہ, بەشباب ئیشایایشعیاہ کی نبوت, بەشباب 64

ترجمے موازنہ

خۆزگە ئاسمانت شەق دەکرد و دەهاتیتە خوارەوە،

چیاکان لەبەردەمت دەلەرزین!زەبوورەکان 83:18

وەک ئەوەی ئاگر گڕ بەردەداتە پوشوپەڵاش و

ئاگر وا دەکات ئاو بکوڵێت،

وەرە خوارەوە، با دوژمنانت ناوت بزانن،

با نەتەوەکان لەبەردەمتدا بلەرزن.زەبوورەکان 83:18

کاتێک کارە ترسناکەکانت کرد کە چاوەڕێمان نەدەکرد،

دابەزیت و چیاکان لەبەردەمتدا لەرزین.ڕابەران 5:5

لە کۆنەوە نە گوێیان لێ بووە و

نە بیستوویانە،

هیچ چاوێک خودایەکی جگە لە تۆ نەبینیوە،

ئەوە بکات بۆ ئەو کەسەی چاوەڕێی دەکات.یەکەم کۆرنسۆس 2:9

تۆ دێیت بۆ یارمەتی ئەوانەی بە دڵخۆشییەوە کاری ڕاستودروستی دەکەن،

ئەوانەی بیر لە ڕێگاکانت دەکەنەوە هەتا پەیڕەوی بکەن.

بەڵام کاتێک ئێمە بە بەردەوامی گوناهمان لە دژی ئەوان کرد،

تۆ تووڕە بوویت.

ئیتر چۆن ڕزگار دەبین؟زەبوورەکان 31:19

هەموومان وەک کەسێکی گڵاومان لێ هات،

هەموو کاری ڕاستودروستیمان وەک پەڕۆی پیسی مانگانەی ئافرەت بوو.

هەموو وەک گەڵا سیس بووین،

تاوانەکانمان وەک با هەڵماندەگرێت.زەبوورەکان 90:5-6

کەس نییە بە ناوی تۆوە نزا بکات

یان وریابێت بۆ ئەوەی خۆی بە تۆوە بگرێت،

چونکە ڕووی خۆتت لێمان شاردەوە و

بە دەست تاوانەکانمان ئێمەت تواندەوە.

بەڵام ئەی یەزدان، تۆ باوکی ئێمەیت،

ئێمە قوڕین و تۆ گۆزەکەری ئێمەیت و

ئێمە هەموو دەستکردی تۆین.ئیشایا 63:16

ئەی یەزدان، تەواو تووڕە مەبە و

هەتا کۆتایی تاوانمان بەبیر خۆت مەهێنەرەوە،

تکایە، تەماشامان بکە!

ئێمە هەموو گەلی تۆین.زەبوورەکان 79:8

شارە پیرۆزەکانت بوون بە چۆڵەوانی،

سییۆن بوو بە چۆڵەوانی و ئۆرشەلیم وێران بوو.زەبوورەکان 79:1

پەرستگای پیرۆزی و شانازیمان، کە لەوێ باوباپیرانمان ستایشی تۆیان کرد،

بە ئاگر سووتێنراوە و

هەموو ئەو شوێنانەی کە بۆ ئێمە گەنجینە بوون، بە کەلاوە بوون.

ئەی یەزدان، ئایا لەدوای هەموو ئەمانە لە یارمەتیدان خۆت بە دوور دەگریت؟

ئایا بێدەنگ دەبیت و بە تەواوی سزامان دەدەیت؟ئیشایا 62:1