یەرمیا یەرمیا, بەش یەرمیا, بەش 25
«تۆش هەموو ئەو پەیامەی من لە دژی ئەوان ڕابگەیەنە و پێیان بڵێ:
«”یەزدان لە ئاسمان دەنەڕێنێت،
لە نشینگەی پیرۆزیەوە دەنگ هەڵدەبڕێت و
بەهێز بەسەر خاکی خۆیدا دەنەڕێنێت.
وەک ئەوانەی ترێ پێپەست دەکەن بە هوتافەوە هاوار دەکات
بەسەر هەموو دانیشتووانی زەوی.یۆئێل 3:16; ئامۆس 1:2