لێڤییەکاناحبا لێڤییەکاناحبار, بەشباب لێڤییەکاناحبار کی کتاب, بەشباب 18

ترجمے موازنہ

جووتبوونە نادروستەکان

هەروەها یەزدان بە موسای فەرموو: «لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل بدوێ و پێیان بڵێ: ”من یەزدانی پەروەردگارتانم. لێڤییەکان 11:44وەک نەریتی خاکی میسر مەکەن کە تێیدا نیشتەجێ بوون و وەک نەریتی خاکی کەنعان مەکەن کە ئێوە دەهێنم بۆی و نەریتەکانیان بەجێمەهێنن. پێویستە ملکەچی یاساکانی من بن و فەرزەکانم بەجێبهێنن بۆ ئەوەی پەیڕەویان بکەن، من یەزدانی پەروەردگارتانم. مەتا 15:3فەرز و یاساکانم پەیڕەو بکەن، چونکە ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بە هۆیانەوە دەژیێت، من یەزدانم.حزقیێل 20:11; نەحەمیا 9:29; ڕۆما 10:5; گەلاتیا 3:12

«”هیچ کەسێک لە کەسوکاری خۆی نزیک نەبێتەوە، بۆ جووت بوون لەگەڵی، من یەزدانم.دووەم ساموئێل 16:22

«”ناموسی باوکت مەبە و ناموسی دایکت مەبە، لەگەڵ دایکت جووت مەبە، چونکە دایکتە.پەیدابوون 9:22; پەیدابوون 19:32; حزقیێل 22:10

«”لەگەڵ باوەژنت18‏:8 زڕدایک.‏ جووت مەبە، ئەوە ناموسی باوکتە.دواوتار 27:20; دووەم ساموئێل 16:22; حزقیێل 22:10

«”لەگەڵ خوشکت، کچی باوکت یان کچی دایکت جووت مەبە، ئەگەر لە ماڵتان لەدایک بووبێت یان لە دەرەوە.دواوتار 27:22; دووەم ساموئێل 13:12; حزقیێل 22:11

«”لەگەڵ کچی کوڕەکەت یان کچی کچەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی تۆیە.

«”لەگەڵ کچی ژنی باوکت کە لە باوکتەوە بووە، جووت مەبە، چونکە خوشکتە.

«”لەگەڵ خوشکی باوکت جووت مەبە، چونکە پوورتە.لێڤییەکان 20:19

«”لەگەڵ خوشکی دایکت جووت مەبە، چونکە پوورتە.

«”ناموسی مامت مەبە، لە ژنەکەی نزیک مەکەوە و لەگەڵی جووت مەبە، چونکە مامۆژنتە.لێڤییەکان 20:20

«”لەگەڵ بووکەکەت جووت مەبە، ژنی کوڕتە، لەگەڵی جووت مەبە.پەیدابوون 38:16; دواوتار 27:23; حزقیێل 22:11

«”لەگەڵ براژنەکەت جووت مەبە، ئەوە ناموسی براتە.لێڤییەکان 20:21; مەتا 14:4; مەرقۆس 6:18

«”لەگەڵ ژنێک و کچەکەی جووت مەبە، لەگەڵ کچی کوڕەکەی یان کچی کچەکەی جووت مەبە، ئەوان نزیکی ژنەکەن و ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە.لێڤییەکان 20:14

«”هیچ ژنێکیش بەسەر خوشکەکەی مەخوازە هەتا ببێت بە هەوێی، هەتا لەگەڵی جووت بیت، کاتێک ژنەکەت لە ژیاندایە.

«”لە هیچ ژنێکیش نزیک مەکەوە لە ماوەی گڵاوی خوێنلێچوونی مانگانەی بۆ ئەوەی لەگەڵی جووت بیت.لێڤییەکان 15:19

«”لەگەڵ ژنی کەسێکی دیکە جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت.لێڤییەکان 20:10

«”منداڵەکانت وەک قوربانی مەسووتێنە بۆ ’مۆلەخ‘18‏:21 خوداوەندێکی کەنعانییە بتپەرستەکان بووە، بۆ پەرستنی هەستاون بە تێپەڕاندنی منداڵەکانیان بەناو ئاگردا. بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 28‏:3‏.‏، نەوەک ناوی خودای خۆت بزڕێنیت، من یەزدانم.لێڤییەکان 20:2; دووەم پاشایان 23:10

«”لەگەڵ نێرێک جووت مەبە وەک جووتبوونت لەگەڵ ژن، ئەوە قێزەونە.ڕۆما 1:27; یەکەم کۆرنسۆس 6:9

«”لەگەڵ هیچ ئاژەڵێکیش جووت مەبە، پێی گڵاو دەبیت، هیچ ئافرەتێک لەبەردەم ئاژەڵ ئامادە نەبێت بۆ جووتبوون، ئەوە ئەوپەڕی بەدڕەوشتییە.دەرچوون 22:19

«”بە هیچ یەکێک لەو ڕەفتارانە خۆتان گڵاو مەکەن، چونکە ئەو نەتەوانەی وا من ڕاویان دەنێم لەبەردەمتان بە هەموو ئەمانە گڵاو بوون. لێڤییەکان 20:23; دووەم پاشایان 17:15تەنانەت خاکەکە گڵاو بوو، منیش سزای تاوانەکەی دەدەم و خاکەکەش دانیشتووانەکەی دەڕشێنێتەوە. ئیشایا 26:21بەڵام ئێوە فەرزەکان بەجێدەهێنن و یاساکانم پەیڕەو دەکەن. هیچ کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ناکەن، نە هاوڵاتی و نە ئەو نامۆیەی لەنێوتاندایە. پێش ئێوە خەڵکی خاکەکە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانەیان کردووە، هەر بۆیە خاکەکە گڵاو بوو. ئەگەر خاکەکە گڵاو بکەن، ئەوا ئێوەش دەڕشێنێتەوە، وەک چۆن ئەو نەتەوانەی پێش ئێوەی ڕشاندەوە.لێڤییەکان 20:22

«”بەڵکو هەرکەسێک کارێک لە هەموو ئەو کردەوە قێزەونانە ئەنجام بدات، ئەو کەسەی ئەوە دەکات لە گەلەکەی دادەبڕدرێت. جا فەرزەکانم بەجێبهێنن هەتا هیچ لەو نەریتە قێزەونانە نەکەن و پێی گڵاو نەبن کە پێش ئێوە کراون، من یەزدانی پەروەردگارتانم.“»لێڤییەکان 19:37; لێڤییەکان 20:8