پەندەکان پەندەکانی سلێمان, بەش پەندەکانی سلێمان, بەش 10

وەرگێڕانەکان بەراوردکردن

پەندەکانی سلێمان

پەندەکانی سلێمان:

کوڕی دانا باوکی شاد دەکات،

بەڵام کوڕی گێل دڵتەنگییە بۆ دایکی.پەندەکان 15:20

بێ سوودە گەنجینەی داهاتی ناڕەوایی،

بەڵام ڕاستودروستی فریادەکەوێت لە مردن.پەندەکان 11:4; ئەیوب 20:20

یەزدان ناهێڵێت ڕاستودروستان تووشی برسیێتی بن،

بەڵام ئارەزووی بەدکاران بەتاڵ دەکاتەوە.زەبوورەکان 33:19; ئیشایا 49:26

دەستی تەمبەڵ دەبێتە هۆی هەژاری،

بەڵام دەستی کۆڵنەدەر دەوڵەمەندی بەدواوەیە.پەندەکان 21:5

ئەوەی لە هاوین کۆدەکاتەوە، کوڕێکی وریایە،

بەڵام ئەو کوڕەی لە کاتی دروێنەدا دەخەوێت، مایەی شەرمەزارییە.

بەرەکەت بۆ سەر ڕاستودروستانە،

بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.

یادکردنەوەی ڕاستودروستان بۆ بەرەکەتە،

بەڵام ناوی بەدکاران دەڕزێت.زەبوورەکان 112:6; مەتا 26:13

ئەوەی دڵی دانا بێت فەرمان وەردەگرێت،

بەڵام گێلی زۆربڵێ وێران دەبێت.زەبوورەکان 141:5; یاقوب 3:17

ئەوەی ڕێگای ڕاست بگرێت ئاسوودە دەبێت،

بەڵام ئەوەی ڕێگای خوار بگرێت لێی ئاشکرا دەبێت.

چاوقوچان دەبێتە هۆی ئازار،

گێلی زۆربڵێش دەکەوێت.پەندەکان 6:13

دەمی کەسی ڕاستودروست سەرچاوەی ژیانە،

بەڵام دەمی بەدکاران توندڕەوی دەشارێتەوە.

ڕق ناکۆکی دەوروژێنێت،

بەڵام خۆشەویستی هەموو یاخیبوونێک دادەپۆشێت.یەکەم پەترۆس 4:8; یەکەم کۆرنسۆس 3:4

لە لێوەکانی تێگەیشتوو دانایی هەیە،

کوتەکیش بۆ پشتی تێنەگەیشتووانە.

داناکان زانیاری کۆدەکەنەوە،

بەڵام دەمی گێل فەوتانێکی نزیکە.

سامانی دەوڵەمەند شاری قەڵابەندیەتی،

بەڵام فەوتانی هەژاران نەدارییانە.پەندەکان 18:10

کرێی کەسی ڕاستودروست ژیانە،

بەڵام داهاتی بەدکار گوناهە.

ئەوەی چاوی لە تەمبێکردنە لەسەر ڕێچکەی ژیانە،

بەڵام ئەوەی واز لە سەرزەنشت بهێنێت گومڕا دەبێت.پەندەکان 12:1

ئەوەی ڕق بشارێتەوە لێوەکانی درۆ دەکەن،

ئەوەی بوختان بڵاو بکاتەوە گێلە.

قسەی زۆر بێ گوناه نابێت،

بەڵام ئەوەی زمانی خۆی بگرێت وریایە.ژیرمەندی 10:14

زمانی کەسی ڕاستودروست زیوی پوختەکراوە،

بەڵام دڵی بەدکاران کەم بەهایە.

لێوەکانی کەسی ڕاستودروست ڕابەرایەتی زۆر کەس دەکەن،

بەڵام گێلەکان بە تێنەگەیشتوویی دەمرن.مەتا 12:35

بەرەکەتی یەزدان دەوڵەمەندی بەدواوەیە و

هیچ زەحمەتێکیش ناخاتە پاڵی.

وەک پێکەنینە بۆ گێل بەدکاری کردن،

بەڵام دانایی بۆ کەسی تێگەیشتوو.

ئەوەی بەدکار لێی دەترسێت، بەسەری دێت،

ئەوەی ڕاستودروستانیش ئارەزووی دەکەن، پێیان دەبەخشرێت.

وەک تێپەڕبوونی گەردەلوول خراپەکاریش ئاوا نامێنێت،

بەڵام کەسی ڕاستودروست هەتاهەتایە جێگیر دەبێت.زەبوورەکان 37:36

وەک سرکە بۆ ددان و دووکەڵ بۆ چاو،

کەسی تەمبەڵیش بۆ ئەوانەی دەینێرن ئاوایە.

لەخواترسی ڕۆژانی ژیانت زیاد دەکات،

بەڵام ساڵانی بەدکاران کورت دەبێت.

هیوای ڕاستودروستان خۆشییە،

بەڵام ئاواتی بەدکاران لەناودەچێت.ئەیوب 8:13; زەبوورەکان 112:10

ڕێگای یەزدان پەناگایە بۆ ئەوانەی ڕێگای ڕاست بگرن،

بەڵام لەناوچوونە بۆ ئەوانەی خراپە دەکەن.

کەسی ڕاستودروست هەرگیز نالەقێت،

بەڵام خراپەکاران لە خاکەکە نیشتەجێ نابن.

دەمی کەسی ڕاستودروست دانایی لێ دەڕوێت،

بەڵام زمانی درۆودەلەسە دەبڕدرێتەوە.

لێوەکانی کەسی ڕاستودروست پەسەندیی دەزانن،

بەڵام دەمی بەدکاران درۆودەلەسە.