پەندەکانמש׳ پەندەکانی سلێمانמשלי, بەشפרק پەندەکانی سلێمانספר משלי, بەشפרק 28

תרגומים השוואה

بەدکار بێ ئەوەی کەس ڕاوی بنێت هەڵدێت،

بەڵام ڕاستودروست وەک بەچکە شێر چاونەترسە.لێڤییەکان 26:36; دواوتار 28:25

کە یاخیبوون لە خاکێک هەبێت میری زۆر دەبێت،

بەڵام فەرمانڕەوایەکی تێگەیشتوو و زانا نیشتیمان بەرقەرار دەکات.پەندەکان 29:8

ئەو سەرکردەیەی هەژاران بچەوسێنێتەوە،

وەک بارانێکی بەخوڕە هیچ خۆراکێک ناهێڵێتەوە.

ئەوانەی واز لە تەورات28‏:4 فێرکردن.‏ دەهێنن ستایشی بەدکار دەکەن،

بەڵام پارێزەرانی تەورات دژایەتییان دەکەن.ئیشایا 5:20

پیاوخراپان لە دادپەروەری تێناگەن،

بەڵام ئەوانەی ڕوو لە یەزدان دەکەن تەواو تێدەگەن.

باشترە هەژار ڕێگای تەواوەتی گرتبێت،

لە دەوڵەمەند کە ڕێگاکان خواردەکاتەوە.پەندەکان 19:1

ئەوەی تەورات بپارێزێت کوڕێکی تێگەیشتووە،

بەڵام هاوڕێی دەستبڵاوان باوکی خۆی ڕیسوا دەکات.پەندەکان 29:3

ئەوەی بە سوو و بازاڕگرانکردن سامانی خۆی زۆر بکات،

بۆ یەکێکی کۆدەکاتەوە کە بەزەیی بە نەداران دێتەوە.ئەیوب 27:16

ئەوەی گوێی دابخات لە بیستنی فێرکردنەکەم،

تەنانەت نوێژەکەشی قێزەونە.ئەیوب 27:8

ئەوەی سەرڕاستان بەرەو ڕێگای خراپە ببات،

دەکەوێتە ئەو چاڵەوە کە خۆی هەڵیکەندووە،

بەڵام ئەوانەی کە بێ کەموکوڕین میراتی باشیان بەردەکەوێت.پەندەکان 26:27

دەوڵەمەند لەبەرچاوی خۆی دانایە،

بەڵام هەژاری تێگەیشتوو دەیپشکنێت.

لە سەرکەوتنی ڕاستودروستان شانازییەکی گەورە هەیە،

بەڵام لە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە.پەندەکان 29:2

ئەوەی گوناهەکانی خۆی بشارێتەوە سەرناکەوێت،

بەڵام دانپێدانەر و وازلێهێنەر بەر بەزەیی دەکەوێت.زەبوورەکان 32:5; یەکەم یۆحەنا 1:9

خۆزگە دەخوازرێ بە کەسێک بەردەوام لە یەزدان بترسێت،

بەڵام ئەوەی دڵی خۆی ڕەق بکات دەکەوێتە خراپەوە.ئەیوب 3:25; ڕۆما 11:20

وەک شێرێکی بە نەڕەنەڕ و ورچێکی هەڵچووە،

فەرمانڕەوای بەدکار بەسەر گەلی نەدارەوە.

فەرمانڕەوای ناتێگەیشتوو زۆرداری زۆر دەکات،

بەڵام ئەوەی ڕقی لە دەستکەوتی ناڕەوا بێت تەمەن درێژ دەبێت.

ئەوەی خوێنی کەسێکی لە مل بێت

هەتا ڕۆژی مردنی هەڵاتوو دەبێت.

با کەس پشتیوانی نەکات.

ئەوەی بە ڕێگای تەواویدا بڕوات ڕزگار دەبێت،

بەڵام ئەوەی ڕێگاکانی خوار بکات لەپڕ دەکەوێت.

ئەوەی ئیش لە زەوی خۆیدا بکات تێر نان دەبێت،

بەڵام ئەوەی دوای هیچوپووچی بکەوێت تێر هەژاری دەبێت.پەندەکان 12:11

کەسی دڵسۆز بەرەکەتی زۆرە،

بەڵام ئەوەی بە پەلە بێت بۆ دەوڵەمەندی بێ سزا نابێت.پەندەکان 20:21

لایەنگری باش نییە،

بەڵام مرۆڤ بۆ لەتە نانێک گوناه دەکات.پەندەکان 18:5; پەندەکان 24:23

کەسی بەرچاوتەنگ بە پەلەیە بۆ دەوڵەمەندی،

بەڵام نازانێت نەبوونی بۆ دێت.یەکەم تیمۆساوس 6:9

ئەوەی کەسێک سەرزەنشت بکات لە کۆتاییدا پەسەندتر دەبێت

لەوەی زمانلووسی دەکات.

ئەوەی دایک و باوکی تاڵان بکات و

بڵێت: «ئەمە گوناه نییە!»

ئەو کەسە هاوبەشی کاولکارانە.مەتا 15:5

چاوبرسی ناکۆکی دەوروژێنێت،

بەڵام ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن سەرکەوتوو دەبن.پەندەکان 13:10

ئەوەی پشت بە بیرکردنەوەی خۆی ببەستێت گێلە،

بەڵام ئەوەی بە ڕێگای داناییدا بڕوات دەرباز دەبێت.

ئەوەی بە هەژار ببەخشێت نەبوون نابێت،

بەڵام ئەوەی ڕووی لێ وەرگێڕێت نەفرەتی زۆر دەبێت.دواوتار 15:7; دووەم کۆرنسۆس 9:9

بە هەستانی بەدکاران خەڵکی خۆیان دەشارنەوە،

بەڵام بە لەناوچوونیان ڕاستودروستان سەردەکەون.