زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 111
هەلیلویا!
بە هەموو دڵەوە ستایشی یەزدان دەکەم،
لە ئەنجومەنی سەرڕاستان و لە کۆبوونەوەکان.زەبوورەکان 9:1; عیبرانییەکان 10:25
کردارەکانی یەزدان مەزنن،
هەموو ئەوانەی لێی ورد دەبنەوە خۆشی لێ دەبینن.ئەیوب 37:14
بەرز و شکۆمەندە کردارەکانی،
ڕاستودروستییەکەشی هەتاهەتایە چەسپاوە.زەبوورەکان 9:8; زەبوورەکان 48:10; زەبوورەکان 102:27
وای کردووە کارە سەرسوڕهێنەرەکانی یاد بکرێنەوە،
یەزدان میهرەبان و بە بەزەییە.
خواردن دەداتە ئەوانەی لێی دەترسن،
هەمیشە پەیمانی خۆی لەبیرە.زەبوورەکان 37:19; لۆقا 1:72
هێزی کردارەکانی خۆی نیشانی گەلەکەی داوە،
بەوەی کە میراتی نەتەوەکانی پێداون.دواوتار 9:6
کردارەکانی دەستی دڵسۆزی و دادپەروەرییە،
ڕێنماییەکانی جێی متمانەن،دانیال 4:37
هەتاهەتایە چەسپاون،
بە دڵسۆزی و سەرڕاستی دروستکراون.
کڕینەوەی بۆ گەلی خۆی نارد،
فەرمانی هەتاهەتایی بۆ پەیمانەکەی داوە،
پیرۆز و سامناکە ناوی.لۆقا 1:68; لۆقا 11:2
لەخواترسی سەرەتای داناییە،
تێگەیشتنێکی باشە بۆ هەموو ئەوانەی کار بە ڕێنماییەکانی دەکەن.
ستایشکردن بۆ ئەوە هەتاهەتایە چەسپاوە.ئەیوب 28:28; پەندەکان 1:7; پەندەکان 9:10