زەبوورەکانPsa زەبوورەکانThi thiên, زەبوورthi thiên زەبوورەکانThi thiên, زەبوورthi thiên 112

Bản dịch So sánh

هەلیلویا!

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی لە یەزدان دەترسێت،

بە ڕاسپاردەکانی زۆر دڵخۆشە.زەبوورەکان 1:1; زەبوورەکان 128:1

وەچەی لەسەر زەوی بەهێز دەبن،

نەوەی سەرڕاستان بەرەکەتدار دەبن.پەندەکان 20:7

سامان و دەوڵەمەندی لە ماڵیەتی،

ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە.زەبوورەکان 34:9

لە تاریکیدا ڕووناکی بۆ سەرڕاستان درەوشایەوە،

بۆ ئەوانەی کە میهرەبان و بە بەزەیی و ڕاستودروستن.دەرچوون 10:23; ئەستێر 8:16

چاک دەبێت بۆ ئەو کەسەی کە دڵفراوانە و قەرز دەدات،

بە دادپەروەرییەوە ئیشوکاری خۆی ڕادەپەڕێنێت.زەبوورەکان 37:26

بێگومان پیاوچاک هەتاهەتایە نالەقێت،

هەتاهەتایە یادی دەکرێتەوە.پەندەکان 10:7

لە بیستنی هەواڵی خراپ ناترسێت،

دڵی پتەوە، پشتی بە یەزدان بەستووە.

دڵی چەسپاوە و ناترسێت،

لە کۆتاییدا سەرکەوتوو دەبێت و شکستی دوژمنانی دەبینێت.پەندەکان 4:23

بە دڵفراوانییەوە بە هەژارانی بەخشیوە،

ڕاستودروستییەکەی هەتاهەتایە چەسپاوە،

بە ڕێزەوە شکۆمەندییەکەی بەرز دەبێتەوە.زەبوورەکان 37:26; دووەم کۆرنسۆس 9:9

بەدکار ئەمە دەبینێت و بێزار دەبێت،

ددانەکانی جیڕدەکاتەوە و دەتوێتەوە،

ئارەزووی بەدکاران لەناودەچێت.زەبوورەکان 35:16; زەبوورەکان 37:12