زەبوورەکانתהל׳ زەبوورەکانתהילים, زەبوورמזמור زەبوورەکانספר תהילים, زەبوورמזמור 12

תרגומים השוואה

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە شێوەی شیمینیت12‏:0 دەستەواژەیەکی بواری مۆسیقایە.‏. زەبوورێکی داود.

ئەی یەزدان، ڕزگارمان بکە، چونکە کەسی خواناس نەماوە،

چونکە لەناو ئادەمیزادان دڵسۆز نەماوە.ئیشایا 57:1; میخا 7:2

هەمووان درۆ لەگەڵ یەکتر دەکەن،

بە لێوی ڕیایی و دڵی ساختەوە قسە دەکەن.زەبوورەکان 28:3

یەزدان هەموو لێوە ڕیاییکەرەکان دەبڕێت،

هەموو ئەو زمانانەی بە فیزەوە دەدوێن،گەلاتیا 5:12

ئەوانەی دەڵێن: «بە زمانی خۆمان زاڵ دەبین،

بە لێوی خۆمان سەرکەوتوو دەبین.

کێ هەیە ببێت بە گەورەمان؟»دەرچوون 5:2; ئەیوب 21:15; دانیال 3:15

یەزدان دەڵێت: «لەبەر ستەمکاری لە هەژاران و

ناڵەی کڵۆڵان، ئێستا ڕادەپەڕم،

ئەو ئاسوودەییەیان دەدەمێ، لەوانەی پەستیان دەکەن.»

وتەکانی یەزدان وتەی پاکن،

وەک ئەو زیوەیە لە بۆتەی گڵین پاڵێورابێت،

حەوت جار پاڵێوراوە.دووەم ساموئێل 22:31; پەندەکان 30:5

ئەی یەزدان، دەمانپارێزیت و

هەتاهەتایە لەم جۆرە کەسانە پاسمان دەکەیت.

بەدکارەکان بە هەموو لایەکدا بە ئازادی دەگەڕێن،

کاتێک خەڵکی بە شان و باڵی خراپەدا هەڵدەدەن.