زەبوورەکانزبور زەبوورەکانزبور, زەبوورزبور زەبوورەکانزبور کی کتاب, زەبوورزبور 124

ترجمے موازنہ

گۆرانی گەشتیاران، بۆ داود.

«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،»

با ئێستا ئیسرائیل بڵێت،

«ئەگەر یەزدان لایەنگرمان نەدەبوو،

کاتێک خەڵک لێمان هەستان،

ئەوا بە زیندوویی قووتیان دەداین،

کاتێک قینیان لە دژمان جۆشا،پەندەکان 1:12

ئەوا لافاو ڕایدەماڵین،

لێشاو گیانمانی دەبرد،زەبوورەکان 144:7

ئەوا ئاوی هەڵچوو

گیانمانی دەبرد.»

ستایش بۆ یەزدان،

کە ئێمەی نەکردە نێچیری بەر کەڵبەیان.

گیانمان وەک چۆلەکە لە داوی ڕاوچی دەربازبوو،

داوەکە پسا و ئێمە دەربازبووین.زەبوورەکان 11:2; پەندەکان 6:5

هانامان بە ناوی یەزدانەوەیە،

دروستکەری ئاسمان و زەوی.زەبوورەکان 121:2; نەحەمیا 9:6