زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 149

وەرگێڕانەکان بەراوردکردن

هەلیلویا!

گۆرانییەکی نوێ بۆ یەزدان بڵێن،

ستایشی لەناو کۆڕی خۆشەویستانیەتی.زەبوورەکان 33:3

با ئیسرائیل بە دروستکەری دڵخۆش بێت،

با کوڕانی سییۆن بە پاشایان شاد بن.زەبوورەکان 93:1; میخا 2:13

با بە هەڵپەڕکێ ستایشی ناوی بکەن،

بە دەف و قیسارە مۆسیقای بۆ بژەنن،

چونکە یەزدان دڵشادە بە گەلەکەی،

بێفیزەکان بە ڕزگاری دەڕازێنێتەوە.زەبوورەکان 147:11

با خۆشەویستانی بەم شکۆمەندییەوە شاد بن،

با لەناو نوێنەکانیان گۆرانی بڵێن.زەبوورەکان 42:8

با ستایشکردن بۆ خودا لەسەر زاریان بێت،

شمشێری دوودەمیان بەدەستەوە بێت،دووەم کۆرنسۆس 10:4

بۆ ئەوەی تۆڵە لە نەتەوەکان بکەنەوە،

گەلان سزا بدەن،میخا 4:3; میخا 5:15

بۆ ئەوەی پاشاکانیان بە زنجیر ببەستنەوە،

کۆت بکەنە دەستی پیاوماقوڵانیان،

بۆ ئەوەی حوکمی نووسراویان بەسەردا جێبەجێ بکەن.

ئەمەش شکۆمەندییە بۆ هەموو خۆشەویستانی.

هەلیلویا.دواوتار 4:6; دواوتار 32:35