زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 20

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود.

با یەزدان لە ڕۆژی تەنگانەدا بە دەنگتەوە بێت،

با ناوی خودای یاقوب بتپارێزێت.زەبوورەکان 18:6

با لە پیرۆزگاکەیەوە یارمەتیت بۆ بنێرێت و

لە سییۆنەوە پشتگیریت بکات.

با هەموو قوربانییەکانی تۆی لەبیربێت و

هەموو قوربانی سووتاندنەکانی تۆ قبوڵ بکات.20‏:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

با ئارەزووی دڵت بهێنێتە دی و

هەموو مەبەستەکانت بە ئەنجام بگەیەنێت.زەبوورەکان 21:2; ئیشایا 41:16

هەلهەلە لێدەدەین بۆ ڕزگاربوونت و

بە ناوی خودامانەوە ئاڵا بەرز دەکەینەوە.

با یەزدان هەموو داواکارییەکانت بەجێبهێنێت.دووەم ساموئێل 8:6

ئێستا زانیم کە یەزدان دەستنیشانکراوەکەی20‏:6 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏.‏ ڕزگار دەکات،

لە پیرۆزگا ئاسمانییەکەی خۆیەوە بە دەنگییەوە دێت،

بە توانای ڕزگاریی دەستی ڕاستی.

هەندێک شانازی بە گالیسکە دەکەن و هەندێک بە ئەسپ،

بەڵام ئێمە شانازی بە ناوی یەزدانی پەروەردگارمان دەکەین.دووەم پاشایان 19:23

ئەوان چەمانەوە و کەوتن،

بەڵام ئێمە هەستاین و چەسپاین.

ئەی یەزدان، پاشا ڕزگار بکە!

کە لێت دەپاڕێینەوە بەدەنگمانەوە وەرە!