زەبوورەکانزبور زەبوورەکانزبور, زەبوورزبور زەبوورەکانزبور کی کتاب, زەبوورزبور 36

ترجمے موازنہ

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داودی بەندەی یەزدانە.

جاڕنامەیەک لە ناخی دڵمە

دەربارەی یاخیبوونی بەدکار:

ترسی خودای لەبەرچاو نییە.پەیدابوون 20:11

بە ڕادەیەک خۆی دەڕازێنێتەوە

کە خۆی هەست بە گوناهی خۆی ناکات و ڕقی لێ نابێتەوە.دووەم پاشایان 17:9

قسەی دەمی خراپە و تەفرەدانە،

دەستبەرداری وریایی و چاکی بووە.

تەنانەت لەناو نوێنیش بیر لە پیلانی خراپە دەکاتەوە،

خۆی دەخاتە سەر ڕێگایەک کە باش نییە،

هەڵە ڕەت ناکاتەوە.میخا 2:1; ڕۆما 12:9

ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت دەگاتە ئاسمان،

دڵسۆزیت دەگاتە هەورەکان.زەبوورەکان 57:10

ڕاستودروستییەکەت وەک چیا سەرکەشەکانە،

دادپەروەرییەکەت وەک دەریا گەورەکەی ژێر زەوییە36‏:6 بەپێی بیروباوەڕی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کۆن (دەریای ژێر زەوی) هەبوو کە سەرچاوەی کانیاو و ڕووبارەکان بوو.‏.

ئەی یەزدان، تۆ مرۆڤ و ئاژەڵەکانیش ڕزگار دەکەیت.ڕۆما 11:33; یونس 4:11; یەکەم کۆرنسۆس 9:9

ئەی خودایە، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت چەند بەنرخە!

ئادەمیزاد لەژێر سێبەری باڵەکانت پەنا دەگرن.ئەیوب 36:11; زەبوورەکان 17:8

بە چەوری ماڵەکەت تێر دەبن،

تۆش پێیان دەدەیت لە ڕووباری خۆشییەکانت بنۆشن،ئیشایا 25:6; دووەم کۆرنسۆس 8:9; ئاشکراکردن 21:6

چونکە کانی ژیان لەلای تۆیە،

بە ڕووناکی تۆ ئێمە ڕووناکی دەبینین.

با خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بەردەوام بێت بۆ ئەوانەی دەتناسن،

ڕاستودروستییەکەشت بۆ ئەوانەی دڵڕاستن.

با نەکەومە ژێر پێی پیاوی لووتبەرز،

دەستی بەدکاران وێڵم نەکات.

ببینە بەدکاران چۆن دەڕووخێن،

دەکەون و ناتوانن هەستنەوە!