زەبوورەکانزبور زەبوورەکانزبور, زەبوورزبور زەبوورەکانزبور کی کتاب, زەبوورزبور 38

ترجمے موازنہ

زەبوورێکی داود، بۆ یادکردنەوە.

ئەی یەزدان، بە تووڕەیی خۆت سەرزەنشتم مەکە،

بە ڕقی خۆت تەمبێم مەکە.زەبوورەکان 6:1; یەرمیا 10:24

تیرەکانت منیان پێکا،

دەستت منی خستە خوارەوە.دواوتار 32:23; ئەیوب 6:4

بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە،

بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە.

تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون،

وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم.زەبوورەکان 32:4; حزقیێل 33:10

برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە،

بەهۆی گێلایەتی خۆم.

پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە،

بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم.زەبوورەکان 42:9

کەلەکەم38‏:7 قەبرغەم.‏ پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر،

تەندروستی لە لەشمدا نەماوە.

بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم،

لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم.

ئەی پەروەردگار، هەموو ئارەزووەکانم لەپێش چاوتە،

ئاخ هەڵکێشانم لە تۆ شاردراوە نییە.

دڵەکوتێمە و هێزم لەبەر بڕاوە،

تەنانەت ڕووناکیش لە چاوانم بڕاوە.

لەبەر برینەکانم دۆست و برادەرەکانم خۆیان لێم دەپارێزن،

خزمانم لێم دوور دەکەونەوە.ئەیوب 19:13; ئەیوب 30:10; زەبوورەکان 31:11

ئەوانەی بەدوای ژیانی منەوەن تەڵە دەنێنەوە،

ئەوانەی دەیانەوێت ئازارم بدەن باسی تێکشکانم دەکەن،

بە درێژایی ڕۆژ بیر لە فرتوفێڵ دەکەنەوە.

بەڵام من وەک کەڕ وام، گوێم لێ نابێت،

وەک لاڵ وام، ناتوانم دەمم بکەمەوە.ئیشایا 53:7; مەتا 27:12; کردار 8:32

وەک کەسێکم لێ هاتووە کە نابیستێت،

هیچ بەهانەیەکیشی لە دەمی نەبێت.

ئەی یەزدان، چاوەڕێی تۆ دەکەم،

ئەی خودای پەروەردگارم، تۆ وەڵام دەدەیتەوە،

چونکە گوتم: «مەهێڵە پێم دڵخۆش بن،

یان کاتێک پێم دەخلیسکێت خۆیان بە گەورە بزانن لە سەرم.»

خەریکە دەکەوم،

هەمیشە ئازارەکانم لەگەڵمە.

دان بە تاوانی خۆمدا دەنێم،

بە گوناهی خۆم خەمبار دەبم.زەبوورەکان 32:5; دووەم کۆرنسۆس 7:10

دوژمن چالاک و بەهێزن،

ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە زۆرن.

ئەوانەی بەرامبەری چاکە خراپەم دەدەنەوە،

دژایەتیم دەکەن، چونکە دوای چاکە کەوتووم.زەبوورەکان 109:5

ئەی یەزدان، پشتگوێم مەخە،

ئەی خودای من، لێم دوور مەکەوە.

ئەی پەروەردگاری ڕزگارکەرم،

خێرا بگە فریام.