زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 62

وەرگێڕانەکان بەراوردکردن

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ یەدوتون، زەبوورێکی داود.زەبوورەکان 39:0

گیانم تەنها بە خودا ئارام دەبێت،

ڕزگاریشم لەلای ئەوەوە دێت.زەبوورەکان 37:7

تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە،

پەناگای منە، هەرگیز نالەقێم.زەبوورەکان 18:2

هەتا کەی هێرش دەکەنە سەر مرۆڤێک؟

ئایا هەمووتان وەک دیوارێکی لار تێکی دەدەن،

وەک شوورایەکی داڕووخاو؟ئیشایا 30:13

تەنها پیلان بۆ ئەوە دەگێڕن

کە ئەو لەو پلەوپایەیە بخەن،

خۆشییان لە درۆوە دێت.

بە دەم داوای بەرەکەت دەکەن،

بەڵام لە دڵەوە نەفرەت.62‏:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 8، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏زەبوورەکان 28:3; یەرمیا 9:8

ئەی گیانی من، تەنها بە خودا ئارام بە،

چونکە ئومێدی من لەلای ئەوەوە دێت.

تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە،

پەناگای منە، نالەقێم.دووەم پوختەی مێژوو 25:8

ڕزگاری و شکۆمەندی من بە خوداوە بەندە،

تاشەبەردی بەهێزمە، پەناگای منە.

هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن،

دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵبڕێژن،

چونکە خودا پەناگای ئێمەیە.زەبوورەکان 4:5; یەکەم ساموئێل 1:15; ئەیوب 30:16

ئادەمیزاد تەنها هەناسەیەکە،

مرۆڤ تەنها درۆیەکە،

ئەگەر بخرێنە تای تەرازوو هیچ نین،

هەموو پێکەوە تەنها هەناسەیەکن.زەبوورەکان 39:5; ئیشایا 40:23; دانیال 4:35

پشت بە زۆرداری مەبەستن،

پۆز بە ماڵی دزراوەوە لێمەدەن.

ئەگەر سامانتان زیادی کرد،

دڵی خۆتانی پێوە مەبەستن.مەتا 19:24; لۆقا 12:19; یەکەم تیمۆساوس 6:9; یەکەم تیمۆساوس 6:17

جارێک خودا فەرموویەتی،

دوو جار بیستوومە62‏:11 شێوازێکی دەربڕینی ئەدەبیانەی عیبرییە، بە مەبەستی ئەوەی یەکەمیان گرنگە و دووەمیان لەو گرنگترە.‏:

کە هێز هەر هی خودایە،

هەروەها کە خۆشەویستی نەگۆڕ هەر هی تۆیە، ئەی پەروەردگار.

بێگومان تۆش، هەرکەسێک

بەپێی کردەوەی خۆی پاداشت دەدەیتەوە.ئەیوب 34:11; پەندەکان 24:12; یەرمیا 32:19; حزقیێل 33:20; مەتا 16:27; ڕۆما 2:6