زەبوورەکانMez زەبوورەکانMezmurlar, زەبوورmezmur زەبوورەکانMezmurlar Kitabı, زەبوورmezmur 68

Çeviriler Karşılaştır

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ داود، زەبوورێک، گۆرانییەک.

با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە!

با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن!سەرژمێری 10:35

وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت،

وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر،

با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن.

بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن،

لە خۆشییان شاگەشکە بن.زەبوورەکان 64:10

گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن،

ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە،

ناوی یەزدانە،

لەبەردەمی دڵشاد بن.ئیشایا 40:3; ئیشایا 57:14

باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان،

خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی.زەبوورەکان 146:9; یۆحەنا 14:18

خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات،

بەندکراوەکان ئازاد دەکات،

بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن.زەبوورەکان 113:9

ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد،

کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت،68‏:7 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 19 و 32، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏دەرچوون 13:20; سەرژمێری 14:14

زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد

لەبەردەم خودا، خودای سینا،

لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل.دەرچوون 20:18

ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند،

میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد.ئیشایا 32:15; ئیشایا 44:3; یۆئێل 2:28

کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن،

خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد.

پەروەردگار فەرمانی دا68‏:11 بەر لە دەستپێکردنی جەنگ خودا فەرمانی سەرکەوتنی دا.‏ و

کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن:ئیشایا 52:7

«پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن!

ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن،

تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن،

باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم و

پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.»

کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد،

وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن68‏:14 کێوێکی دارستاناوییە لە نزیک شەخەم. بڕوانە ڕابەران 9‏:48‏،49‏‏.‏.ڕابەران 9:48

چیای باشان چیای خودایە،

چیای باشان چیای فرە لووتکەیە.

ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە

کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت،

بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟زەبوورەکان 114:4

گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە،

پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا.دواوتار 33:2

ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی،

دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد،

دیاریت لە خەڵک وەرگرت،

تەنانەت لە یاخییەکانیش،

ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت.ئەفەسۆس 4:10

ستایش بۆ پەروەردگار، بۆ خودای ڕزگاریمان،

ڕۆژ بە ڕۆژ بارمان هەڵدەگرێت.

خودا بۆ ئێمە خودای ڕزگارییە،

لە مردن دەربازبوونیش لە یەزدانی پەروەردگارەوەیە.دواوتار 32:39; یەکەم ساموئێل 2:6

بێگومان خودا سەری ناحەزانی پان دەکاتەوە،

تەوقی سەری ئەوانەی بە ڕێگای گوناهدا دەڕۆن.

پەروەردگار دەفەرموێ: «لە باشانەوە دوژمنانت دەهێنمەوە،

لە قووڵایی دەریاکانەوە دەیانهێنمەوە،سەرژمێری 21:33

بۆ ئەوەی پێت بە خوێنیان سوور بێت،

زمانی سەگەکانت بەشیان هەبێت لێیان.»زەبوورەکان 58:10; ئاشکراکردن 14:20

ئەی خودایە، کەژاوەی تۆیان بینی،

کەژاوەی خودا و پاشای من بەرەو پیرۆزگا.

گۆرانیبێژەکان لەپێشەوەن و ساز لێدەرەکان لە دواوە،

کچۆڵە دەف لێدەرەکان لە ناوەڕاستیان.دەرچوون 15:20; یەکەم ساموئێل 18:6

لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی خودا بکەن،

ئەی ڕەچەڵەکی ئیسرائیل، ستایشی یەزدان بکەن.زەبوورەکان 22:22; یۆحەنا 20:17

ئەوەتا هۆزی بنیامینی بچکۆڵە پێشەوایانە،

کۆمەڵێک سەرکردەی یەهودا،

سەرکردەکانی زەبولون و نەفتالی.

ئەی خودایە، تواناکەتمان بۆ دەربخە،

ئەی خودایە، پاڵپشتیت دەربخە، هەروەک بۆ ئێمەت کرد.

لە پەرستگاکەتەوە، لە ئۆرشەلیم،

پاشاکان دیاریت پێشکەش دەکەن.زەبوورەکان 72:10; ئیشایا 60:6

سەرزەنشتی گیانداری ناو قامیشەڵان بکە،

ڕەوە گا و گوێرەکەی گەلان،68‏:30 مەبەستی لە فیرعەون و سوپای نەتەوەکانی دیکەیە.‏

تاکو بە ملکەچییەوە پارچە زیو پێشکەش بکات.

ئەو گەلانەی حەزیان لە شەڕە، پەرتیان بکە.

باڵوێز لە میسرەوە دێن،

کوش68‏:31 وڵاتێکە لە سەرووی ڕووباری نیل.‏ دەستی خۆی بۆ خودا درێژ دەکات.ئیشایا 18:7

ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن،

مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن،

بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین،

ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە.زەبوورەکان 29:3; زەکەریا 9:14; ئاشکراکردن 4:5

با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت،

ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە،

ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە.

خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت،

خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی.

ستایش بۆ خودا!