زەبوورەکانمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور زەبوورەکانمزامیر, زەبوورمزمور 70

ترجمه‌ها مقایسه

بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، بۆ داود، بۆ یادکردنەوە.

ئەی خودایە، خێرابە بۆ دەربازکردنم،

ئەی یەزدان، پەلە بکە لە یارمەتیدانم.

با شەرمەزار و سووک بن

ئەوانەی گیانی منیان دەوێت،

با ببەزن و ڕیسوا بن

ئەوانەی حەز بە خراپەی من دەکەن.زەبوورەکان 35:4

با هەڵبێن لە شەرمان

ئەوانەی پێم دەڵێن: «هۆی ها! هۆی ها!»زەبوورەکان 35:21

بەڵام با هەموو ئەوانەی ڕوو لە تۆ دەکەن،

شاد و دڵخۆش بن.

با هەمیشە بڵێن: «مەزن بێت خودا!»

ئەوانەی حەز لە ڕزگاریی تۆ دەکەن.

بەڵام سەبارەت بە من، هەژار و نەدارم،

خودایە، خێرا وەرە بۆ لام.

یارمەتیدەر و دەربازکەرم تۆی،

ئەی یەزدان، دوامەکەوە.