زەبوورەکانสดด زەبوورەکانสดุดี, زەبوورบทที่ زەبوورەکانสดุดี, زەبوورบทที่ 75

ฉบับแปล เปรียบเทียบ

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «وێران مەکە»، زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،

ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،

خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن.زەبوورەکان 9:1; زەبوورەکان 44:1

تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،

بە ڕاستی دادوەری دەکەم.

کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،

منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.75‏:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏زەبوورەکان 46:6

بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“

بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن.

هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،

بە کەللەڕەقی مەدوێن.“»

نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،

نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە،

بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،

ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە.دانیال 5:21

جام بەدەستی یەزدانەوەیە،

پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،

لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی

لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن.زەبوورەکان 60:3

بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،

گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت:

«هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،

هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»لۆقا 1:69