زەبوورەکان زەبوورەکان, زەبوور زەبوورەکان, زەبوور 97
یەزدان پاشایەتی دەکات، با زەوی دڵخۆش بێت،
دوورگە زۆرەکان شادمان بن.زەبوورەکان 93:1; زەبوورەکان 99:1; زەکەریا 9:10
هەور و تەم لە دەوروپشتی ئەوە،
ڕاستودروستی و دادپەروەری بنچینەی تەختی ئەوە.ئاشکراکردن 10:1; زەبوورەکان 89:14
ئاگر لەپێشیەوە،
دوژمنەکانی دەوروبەری دەسووتێنێت.
بروسکەکانی جیهان ڕووناک دەکەنەوە،
زەوی چاوی پێکەوت و لەرزی.ئاشکراکردن 4:5; زەبوورەکان 77:16
چیاکان وەک مۆم لەبەردەم یەزدان توانەوە،
لەبەردەم پەروەردگاری هەموو جیهان.
ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
هەموو گەلان شکۆمەندی ئەویان بینی.زەبوورەکان 19:1
ئەوانەی پەیکەر دەپەرستن شەرمەزار دەبن،
ئەوانەی شانازی بە بت دەکەن.
ئەی هەموو خوداوەندەکان، کڕنۆشی بۆ ببەن.دەرچوون 20:4; لێڤییەکان 26:1; دواوتار 5:8
سییۆن بیستی و شادمان بوو،
کچانی یەهودا دڵخۆش بوون،
بە حوکمەکانت، ئەی یەزدان،
چونکە لەسەر هەموو زەوی تۆ هەرەبەرزی،
تۆ لە هەموو خوداوەندەکان پایەبەرزتری.زەبوورەکان 135:5
با دۆستانی یەزدان ڕقیان لە بەدکاری ببێتەوە،
لەبەر ئەوەی گیانی خۆشەویستانی دەپارێزێت و
لە دەست خراپەکاران دەربازیان دەکات.ئامۆس 5:15; ڕۆما 12:9
ڕووناکی لەسەر ڕاستودروستان دەدرەوشێتەوە و
شادییش بۆ دڵڕاستەکان.دووەم ساموئێل 22:29; ئەیوب 18:5; زەبوورەکان 112:4
ئەی ڕاستودروستان، بە یەزدان شاد بن،
ستایشی ناوە پیرۆزەکەی بکەن.زەبوورەکان 32:11