پەیدابوون پەیدابوون, بەش پەیدابوون, بەش 10
خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە
- ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.پەیدابوون 5:32
یافەتییەکان
- کوڕەکانی یافەت:
- گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.یەکەم پوختەی مێژوو 1:5
- کوڕەکانی گۆمەر:
- ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
- کوڕەکانی یاڤان:
- ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم10:4 کیتیم واتا کیتییەکان، خەڵکی قوبرس. و ڕۆدانیم. سەرژمێری 24:24; ئیشایا 23:1لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان10:5 ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان. بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
حامییەکان
- کوڕەکانی حام:
- کوش، میسر، پووت و کەنعان.
- کوڕەکانی کوش:
- سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
- کوڕەکانی ڕەعما:
- شەبا و دیدان.
- نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. یەکەم پوختەی مێژوو 1:10; یەرمیا 16:16ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار10:10 شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.. ئامۆس 6:2لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
- میسر باوکی
- لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.دواوتار 2:23
- کەنعان باوکی
- سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، حیڤی، عەرقی10:17 عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.، سینی10:17 سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1:15.، ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
- لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
- ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
سامییەکان
- سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
- کوڕەکانی سام:
- ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.یەکەم پوختەی مێژوو 1:17
- کوڕەکانی ئارام:
- عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
- ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
- شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
- عێبەریش دوو کوڕی بوو،
- یەکێکیان ناوی پەلەگ10:25 پەلەگ واتا دابەشکردن. بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.یەکەم پوختەی مێژوو 1:1; پەیدابوون 11:8
- یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
- ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت10:26 حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.، یارەح، هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
- نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.سەرژمێری 23:7
- ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
- ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.