ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 61
ساڵی ڕەزامەندی یەزدان
ڕۆحی یەزدانی باڵادەست بەهێزم دەکات،
چونکە یەزدان دەستنیشانی کردووم
بۆ مژدەدان بە هەژاران.
منی ناردووە بۆ تیمارکردنی دڵشکاوەکان،
بۆ جاڕدانی ئازادی بۆ ڕاپێچکراوەکان و
ئازادکردنی کۆیلەکان،ئیشایا 11:2; ئیشایا 42:7; لۆقا 4:18; زەبوورەکان 147:3
بۆ ڕاگەیاندنی ساڵی ڕەزامەندیی یەزدان و
ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەی خودامان،
بۆ دڵنەواییکردنی هەموو ماتەمدارەکان.ئیشایا 63:4; مەتا 5:4; لۆقا 6:21
ناردوومی بۆ ئەوەی بە پرسەدارەکانی سییۆن ببەخشم،
تاجێکی جوانیان لەسەر بنێم لە جێی قوڕ61:3 عیبری: خۆڵەمێش.،
زەیتی دڵخۆشی لە جێی پرسە،
هەروەها بەرگی ستایش لە جێی ڕۆحی ورەبەردان.
جا پێیان دەگوترێت دار بەڕووی ڕاستودروستی،
نەمامی یەزدان بۆ دەرخستنی شکۆمەندییەکەی.ئیشایا 60:21
کەلاوە کۆنەکان بنیاد دەنێنەوە و
وێرانکراوەکانی پێشتر هەڵدەستێننەوە.
شارە خاپوورەکان نۆژەن دەکەنەوە
کە لە چەرخەکانی پێشووەوە وێران کرابوون.ئیشایا 58:12; حزقیێل 36:34
بێگانە دێنە خزمەتتان و شوانایەتی مێگەلەکانتان دەکەن و
کوڕانی نامۆکان دەبنە جوتیار و ڕەزەوانتان.ئیشایا 60:10
ئێوەش ناوتان لێ دەنرێت، کاهینەکانی یەزدان،
پێتان دەگوترێت، خزمەتکارەکانی خودامان.
سامانی نەتەوەکان دەخۆن و
شانازی بەسەر شکۆمەندی ئەوانەوە دەکەن.یەرمیا 33:21; ئاشکراکردن 1:6; ئاشکراکردن 21:26
گەلەکەم لە جێی ڕیسوایی، دوو ئەوەندە میراتی وەردەگرن،
لە جێی شەرمەزاربوون، بە بەشی خۆیان دڵخۆش دەبن.
ئیتر لە خاکەکەیان دوو هێندە میرات وەردەگرن،
خۆشی هەتاهەتاییان بۆ دەبێت.
«من کە یەزدانم، دادپەروەریم خۆشدەوێت،
ڕقم لە دزی و بەدکارییە پێکەوە.
بە دڵسۆزییەوە پاداشتی گەلەکەم دەدەمەوە و
پەیمانێکی هەتاهەتاییان لەگەڵدا دەبەستم.پەندەکان 15:8
توخمیان لەنێو نەتەوەکان دەناسرێن و
وەچەشیان لەنێو گەلاندا.
هەموو ئەوانەی دەیانبینن دانی پێدا دەنێن
کە ئەوان گەلێکن یەزدان بەرەکەتداری کردوون.»ئیشایا 65:23; زەکەریا 8:13
بە شادی دڵشاد دەبم بە یەزدان،
گیانم بە خودای خۆم شادمان دەبێت،
چونکە بەرگی ڕزگاری لەبەرکردم،
کەوای ڕاستودروستی بەسەر شانمدا دا،
وەک زاوایەک کە سەری خۆی لەسەر شێوەی کاهین بڕازێنێتەوە
یان بووکێک بە خشڵ خۆی جوان بکات.ئیشایا 59:17; مەتا 22:11; زەبوورەکان 45:9
وەک زەوی کە چەکەرەی ڕووەکی خۆی دەردەخات و
وەک باخچە کە چێنراوەکانی دەڕوێنێت،
ئاواش یەزدانی باڵادەست ڕاستودروستی و ستایش
لەبەردەم هەموو نەتەوەکان دەڕوێنێت.ئیشایا 45:8