عیبرانییەکانعبرانیان عیبرانییەکانعبرانیان, بەشباب نامە بۆ عیبرانییەکاننامه‌ای به مسیحیان یهودی‌نژاد (عبرانیان), بەشباب 10

ترجمه‌ها مقایسه

قوربانی مەسیح جارێک و بۆ هەمووان

تەورات تەنها سێبەری شتە باشەکانی داهاتووە، نەک وێنەی تەواوی ڕاستییەکان. لەبەر ئەوە بەردەوام بە هەمان قوربانییەکانی ساڵ لەدوای ساڵ پێشکەش دەکرێتەوە، هەرگیز ناتوانێ ئەوانە کامڵ و تەواو بکات کە بۆ پەرستن نزیک دەبنەوە. کۆلۆسی 2:17ئەگینا، ئایا لە پێشکەشکردن نەدەوەستان؟ لەبەر ئەوەی ئەگەر خواپەرستان تەنها جارێک پاک بوونەتەوە، بۆیە چیتر لە ویژدانیاندا هەست بە گوناه ناکەن. لێڤییەکان 16:34بەڵام لەو قوربانییانەدا ساڵانە یادەوەری گوناه دەکرێتەوە، چونکە مەحاڵە خوێنی گا و بزن گوناه لاببات.میخا 6:7; عیبرانییەکان 9:12

لەبەر ئەوە کاتێک مەسیح هاتە ناو جیهان فەرمووی:

﴿بە قوربانی و پێشکەشکراو ڕازی نەبوویت،

بەڵکو جەستەیەکت بۆ دابین کردم.

بە قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناه دڵخۆش نەبووی.یەکەم ساموئێل 15:22

ئینجا گوتم: «ئەوەتا هاتم، هەروەک لە تۆمارەکەدا لەسەرم نووسراوە،

تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم، ئەی خودا.»﴾10‏:7 زەبوورەکان 40‏:6‏-8.‏‏زەبوورەکان 40:6; یۆحەنا 5:46

لە سەرەوە فەرمووی: ﴿تۆ قوربانی و پێشکەشکراو و قوربانی سووتاندن و قوربانی گوناهت نەویست و پێی دڵخۆش نەبووی،﴾ ئەوەی بەگوێرەی تەورات دەکرێت، ئینجا مەسیح فەرمووی: ﴿ئەوەتا هاتم تاکو خواستی تۆ بەجێبهێنم.﴾ یەکەم لادەبات، تاکو دووەم دابنێ10‏:9 مەبەست لە پەیمانەکانی یەکەم و دووەمە، بڕوانە 9‏:1‏.‏. بەم خواستەی خودا بە یەک جار بەهۆی پێشکەشکردنی جەستەی عیسای مەسیحەوە پیرۆز بووین.عیبرانییەکان 9:28

هەر کاهینێک هەموو ڕۆژێک ڕادەوەستێت و خزمەت دەکات بەردەوام هەمان قوربانی دەکاتەوە، کە هەرگیز ناتوانێت گوناه لاببات. عیبرانییەکان 9:9بەڵام کاتێک مەسیحی کاهین لە جیاتی گوناه یەک قوربانی بۆ هەموو کاتێک پێشکەش کرد، لە دەستەڕاستی خوداوە دانیشت، عیبرانییەکان 1:3لەو کاتەوە چاوەڕوانە، تاکو خودا هەموو دوژمنانی بکاتە تەختەپێی، زەبوورەکان 110:1; زەبوورەکان 2:8; یەکەم کۆرنسۆس 15:25; عیبرانییەکان 1:13چونکە ئەو بە یەک قوربانی بۆ هەمیشە ئەوانەی تەواو کرد کە ئەو پیرۆزیان دەکات.

ڕۆحی پیرۆزیش شایەتیمان بۆ دەدات، چونکە دوای ئەوەی فەرمووی:

﴿یەزدان دەفەرموێ، ئەمە ئەو پەیمانەیە کە

لەدوای ئەو ڕۆژانە لەگەڵیان دەیبەستم،

«فێرکردنەکانم10‏:16 تەورات.‏ دەخەمە ناو دڵیان و

لەناو مێشکیان دەینووسم.»﴾10‏:16 یەرمیا 31‏:33.‏‏ڕۆما 11:27; عیبرانییەکان 8:8

پاشان دەفەرموێت:

﴿لەمەودوا گوناه و تاوانەکانیان بەبیری خۆم ناهێنمەوە.﴾10‏:17 یەرمیا 31‏:34.‏‏یەرمیا 31:33

لەکوێ لێخۆشبوونی ئەم گوناهانە هەبێت، ئیتر پێویست ناکات قوربانی بۆ گوناه بکرێت.

بانگەوازێک بۆ خۆڕاگریی لە باوەڕ

بۆیە ئەی خوشک و برایانی باوەڕدار، لەبەر ئەوەی متمانەمان هەیە بۆ چوونە ناو شوێنی هەرەپیرۆز بەهۆی خوێنی عیساوە، یۆحەنا 10:9; یۆحەنا 14:6بەو ڕێگا زیندوو و تازەیەی کە بەهۆی بەخشینی جەستەی خۆی بەناو پەردەدا بۆی کردینەوە، مەتا 27:51لەبەر ئەوەی کاهینێکی بەرزمان هەیە سەرپەرشتی ماڵی خودا10‏:21 ماڵی خودا: مەبەست لەو پیرۆزگایەیە کە لە ئاسماندا هەیە. بڕوانە زەبوورەکان 20‏:6.‏‏ دەکات، یەکەم تیمۆساوس 3:15هەروەها لەبەر ئەوەی خوێنی مەسیح بەسەر دڵماندا پرژێنرا10‏:22 مەبەست لە خوێنی مەسیحە بۆ لێخۆشبوونی گوناه، بڕوانە دەرچوون 24‏:8‏‏.‏ تاکو لە ویژدانی خراپ پاکمان بکاتەوە، جەستەشمان بە ئاوێکی پاک شوشتراوە، با بە دڵێکی ڕاست و بە متمانەی تەواوی باوەڕ بچینە بەردەم خودا. لێڤییەکان 16:4; حزقیێل 36:25; دووەم کۆرنسۆس 7:1; ئەفەسۆس 5:26با بێ ڕاڕایی دەستبگرین بە دانپێدانانی هیوامان، چونکە ئەوەی بەڵێنی پێمان داوە جێی متمانەیە. هەروەها با ئاگاداری یەکتری بین بۆ هاندان لەسەر خۆشەویستی و کاری چاک. با واز لە کۆبوونەوەکانمان نەهێنین، وەک هەندێک لەسەری ڕاهاتوون، بەڵکو یەکتری هانبدەین، بە تایبەتی کە دەبینن ڕۆژی هاتنەوەی مەسیح نزیک دەبێتەوە.دووەم پەترۆس 3:8

ئەگەر لەدوای ئەوەی کە ڕاستیمان ناسی، بەردەوام بین لەوەی بە ئەنقەست گوناه بکەین، ئەوا هیچ قوربانییەک نییە بۆ ئەوەی گوناهەکانمان پاک بکاتەوە، عیبرانییەکان 6:4بەڵکو تەنها چاوەڕێکردنی حوکمدانی ترسناک و ئاگری بڵێسەدار کە خەریکە دوژمنەکانی خودا دەخوات. سەفەنیا 1:18ئەوەی سەرپێچی تەوراتی موسای دەکرد، بێ بەزەییانە بە شایەتی دوو یان سێ شایەت حوکمی مردنی بەسەردا دەدرا. دواوتار 17:6; دواوتار 19:15; مەتا 18:16; یۆحەنا 8:17; دووەم کۆرنسۆس 13:1بە ڕای ئێوە شایانی سزای چەند خراپترە ئەوەی سووکایەتی بە کوڕی خودا کردووە و خوێنی پەیمان بە پیس دادەنێت کە پیرۆزی کردووە، سووکایەتیش بە ڕۆحی پیرۆز دەکات کە نیعمەتی لێ وەرگرتووە؟ لەبەر ئەوەی ئەو خودایە دەناسین کە ئەمەی فەرمووە: ﴿تۆڵەسەندنەوە هی منە، منم سزا دەدەم.﴾10‏:30 دواوتار 32‏:35‏.‏ هەروەها: ﴿یەزدان حوکم بەسەر گەلی خۆیدا دەدات.﴾10‏:30 دواوتار 32‏:36، زەبوورەکان 135‏:14‏‏ دواوتار 32:35; ڕۆما 12:19کەوتنە ناو دەستی خودای زیندوو ترسناکە.لۆقا 12:5

ڕۆژانی ڕابردووتان بە یاد بێتەوە کە ڕووناک کرانەوە و بەرگەی ململانێیەکی سەختی پڕ لە ئازارتان گرت. هەندێک جار تووشی جنێو و چەوسانەوەی ئاشکرا هاتوون، هەندێک جار بەشداری ناخۆشی ئەوانەتان کردووە کە بە هەمان شێوەی ئێوە هەڵسوکەوتیان لەگەڵ کراوە. هاوسۆزی بەندکراوانتان کرد، کاتێک سامانتان تاڵان کرا بە خۆشییەوە قبوڵتان کرد، چونکە دەزانن لە ئاسماندا سامانی باشترتان هەیە و دەمێنێتەوە.کردار 21:11

کەواتە متمانەتان فڕێمەدەن کە پاداشتی گەورەی هەیە، مەتا 5:12چونکە پێویستیتان بە دانبەخۆداگرتن هەیە، تاکو لەدوای ئەوەی بە خواستی خوداتان کرد، بەڵێنەکە بەدەستبهێنن، چونکە دوای ماوەیەکی زۆر کورت،

﴿ئەوەی دێت، بێگومان دێت و دواناکەوێت.

ئەوەی ڕاستودروستە و هی خۆمە بە باوەڕ دەژیێت،

هەروەها ئەگەر هەڵگەڕایەوە،

ئەوە جێی ڕەزامەندی من نابێت.﴾10‏:38 حەبەقوق 2‏:3، 4‏حەبەقوق 2:3; ڕۆما 1:17; گەلاتیا 3:11

جا ئێمە سەر بەوانە نین کە هەڵدەگەڕێنەوە و لەناودەچن، بەڵکو سەر بە ئەوانەین کە باوەڕیان هەیە و ڕزگار دەکرێن.