ئیشایاישע׳ ئیشایاישעיהו, بەشפרק ئیشایاספר ישעיהו, بەشפרק 44

תרגומים השוואה

ئیسرائیلی هەڵبژێردراو

«ئێستا یاقوبی بەندەم،

ئیسرائیلی هەڵبژاردەم، گوێ بگرە.ئیشایا 43:10

دروستکەر، یارمەتیدەرت،

شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،

یەزدان ئەمە دەفەرموێت:

مەترسە یاقوبی بەندەم،

یەشوروونی44‏:2 یەشوروون: وشەیەکی عیبرییە بە واتای سەرڕاست یان دادپەروەر، لێرە مەبەست لە گەلی ئیسرائیلە.‏ هەڵبژاردەم،یەرمیا 30:10; یەرمیا 46:27

چونکە ئاو بەسەر خاکە تینووەکەدا دەڕێژم و

لافاو بەسەر زەوییە وشکەکەدا،

ڕۆحی خۆم بەسەر نەوەکانتدا دەڕێژم و

بەرەکەتم بەسەر توخمت.یۆئێل 2:28; یۆحەنا 7:38; کردار 2:17

جا لەنێو سەوزەگیا سەرهەڵدەدەن

وەک شۆڕەبی ڕۆخ جۆگەکان.زەبوورەکان 1:3

ئەمەیان دەڵێت: ”من سەر بە یەزدانم،“

ئەویان بە ناوی یاقوب بانگ دەکرێت،

ئەمیان لەسەر دەستی دەنووسێت: ”بۆ یەزدانە“ و

بە ناوی ئیسرائیلەوە نازناوی لێ دەنرێت.ئامۆس 9:12; ئاشکراکردن 3:12

یەزدان، نەک بت

«یەزدان، پاشای ئیسرائیل و ئەوەی دەیکڕێتەوە،

یەزدانی سوپاسالار، ئەمە دەفەرموێت:

من سەرەتا و من کۆتاییم،

لە من بەولاوە هیچ خودایەک نییە.ئیشایا 41:4; ئیشایا 48:12; ئاشکراکردن 1:17; ئاشکراکردن 22:13

کێ وەک منە؟ با بانگەواز بکات،

با ڕایبگەیەنێت و بیخاتە بەردەمم

لەو کاتەوەی گەلی دێرینم داناوە و

داهاتووەکان و ئەوەی لەگەڵ خۆی دەیهێنێت،

با پێیان ڕابگەیەنن.ئیشایا 42:9; دووەم پاشایان 19:25; کردار 17:26

مەتۆقن و مەترسن.

ئەی لە کۆنەوە پێم نەگوتوویت و پێم ڕانەگەیاندوویت؟

ئێوە شایەتی منن، ئایا لە من بەولاوە خودای دیکە هەیە؟

نەخێر، هیچ تاشەبەردێکی دیکە نییە؛ هیچی دیکە ناناسم.»دواوتار 4:35; ئیشایا 45:5

شێوەکێشەکانی بت هەموو پووچن،

شتە ئارەزوو بەخشەکانیان بێ سوودن.

شایەتیدەری خۆیانن کە نابینن و

نازانن، لەبەر ئەوە شەرمەزار دەبن.

کێ شێوەی خودایەکی کێشاوە

یان بتێکی داڕشتووە بەبێ سوود؟ئیشایا 2:8; ئیشایا 45:16

ئەوەتا هەموو هاوڕێیەکانی شەرمەزار دەبن.

وەستاکانی لە مرۆڤن،

هەموو کۆدەبنەوە و ڕادەوەستن،

پێکەوە دەتۆقن و شەرمەزار دەبن.

ئاسنگەر بە ئامێرەکانی

پارچە ئاسن لەناو خەڵووز سوور دەکاتەوە.

بە چەکوش شێوەی دەکات،

بە هێزی بازووی دروستی دەکات.

برسی دەبێت هێزی نییە،

ئاوی نەخواردووەتەوە و ماندوو بوو.ئیشایا 40:19; ئیشایا 41:6

دارتاش گوریسی پێوانەی ڕاکێشا،

نیشانی کرد بە نیشانکەر،

بە ئەسکەنە دروستی دەکات.

بە پرگال وێنەی دەکێشێت،

جا وەک شێوەی پیاو دروستی دەکات،

وەک جوانی مرۆڤ

بۆ ئەوەی لە نزرگە جێگیر بێت.یەرمیا 10:3

دار ئورزی بۆ خۆی بڕییەوە،

یان داری سەروو یاخود داری بەڕووی برد،

بەجێی هێشت کە لەنێو دارەکانی دارستان گەشە بکات،

یاخود دار سنەوبەرێکی ڕواند و باران گەورەی کرد.

جا بۆ مرۆڤ دەبێت بۆ سووتاندن،

لێی دەبات و گەرم دەبێتەوە،

دایدەگیرسێنێت و نانی پێ دەبرژێنێت.

بەڵام خوداوەندێکیش دروستدەکات و کڕنۆشی بۆ دەبات،

دەیکات بە پەیکەر و ڕوو لە زەوی دەکات بۆی.

نیوەی بە ئاگر دەسووتێنێت،

لەسەر نیوەی خواردن ئامادە دەکات،

گۆشت دەبرژێنێت و تێردەبێت.

هەروەها گەرم دەبێتەوە و دەڵێت: «ئەها!

گەرم بوومەوە، ئاگرم بینی.»

پاشماوەکەشی خوداوەندێکی لێ دروستکرد، بتە داتاشراوەکەی،

ڕوو لە زەوی دەکات بۆی و کڕنۆشی بۆ دەبات.

نوێژی بۆ دەکات و دەڵێت:

«ڕزگارم بکە، چونکە تۆ خودای منی.»ئیشایا 42:17

نازانن و تێناگەن،

چونکە چاوەکانیان داخراوە لە بینین و

مێشکیان لە تێگەیشتن.لۆقا 10:21

لە دڵی خۆیدا بیری لێ ناکاتەوە و

زانین و تێگەیشتنی نییە

هەتا بڵێت: «بە نیوەی ئاگرم خۆشکرد،

بە پشکۆیەکەشی نان و گۆشتم برژاند و خواردم.

ئەو کاتە پاشماوەکەی بکەم بە قێزەون،

بۆ قەدی دارێک ڕوو لە زەوی بکەم؟»

لەسەر خۆڵەمێش دەلەوەڕێت، دڵی هەڵخەڵەتا و چەواشەی کرد.

گیانی خۆی ڕزگار ناکات،

ناڵێت: «ئایا ئەمە درۆ نییە لەنێو دەستی ڕاستم؟»

«ئەمەت لەبیر بێت، ئەی یاقوب،

ئەی ئیسرائیل، چونکە تۆ بەندەی منیت،

شێوەی تۆم کێشا، تۆ بەندەی منیت.

ئەی ئیسرائیل، لەبیرم ناچیت.

یاخیبوونەکانی تۆم وەک هەوری تار سڕییەوە،

گوناهەکانیشت وەک تەمی بەیانییان.

بگەڕێوە بۆ لام،

چونکە تۆم کڕییەوە.»ئیشایا 43:25

ئەی ئاسمان، هاواری خۆشی بکە، چونکە یەزدان ئەمەی کرد؛

ئەی ناخی زەوی، هاوار بکەن!

هاواری خۆشی بکەن، ئەی چیاکان،

ئەی دارستان و هەموو دارێک کە تێیدایە،

چونکە یەزدان یاقوبی کڕییەوە و

لە ئیسرائیل شکۆدارە.ئیشایا 49:13; حزقیێل 6:3

ئاوەدانی ئۆرشەلیم

«یەزدان، ئەوەی دەتکڕێتەوە، شێوەکێشت لە سکی دایکەوە،

ئەمە دەفەرموێت:

«من یەزدانم،

دروستکەری هەموو،

بە تەنها ئاسمانم لێککردەوە،

زەویم ڕاخست، کەسم لەگەڵ نەبوو،زەبوورەکان 104:2; ئیشایا 40:22; یەرمیا 51:15

نیشانەی پێغەمبەرانی درۆزنم پوکاندەوە،

فاڵگرەوەم گێل کرد.

دانام گەڕاندەوە دواوە،

زانینەکەی ئەوانم کردە نەزانی.ئەیوب 5:12; یەکەم کۆرنسۆس 1:19

وشەی خزمەتکارەکەی بەجێدەهێنێت،

پلانی نێردراوەکانی تەواو دەکات،

سەبارەت بە ئۆرشەلیم دەڵێت: ”ئاوەدان دەبێتەوە،“

بە شارۆچکەکانی یەهوداش: ”بنیاد دەنرێنەوە،“

سەبارەت بە کەلاوەکانیش: ”نۆژەنیان دەکەمەوە،“ئیشایا 14:32; یەرمیا 31:4

بە دەریا دەڵێت: ”وشک بە،

منیش ڕووبارەکانت وشک دەکەم،“دەرچوون 14:21; یەشوع 3:16

سەبارەت بە کۆرش44‏:28 بڕوانە دووەم پوختەی مێژوو 36‏:22‏‏ و 23.‏ دەڵێت: ”ئەو شوانی منە،

هەموو ئەوەی دڵم پێی خۆشە دەیهێنێتە دی.

سەبارەت بە ئۆرشەلیمیش دەڵێت: ’با بنیاد بنرێتەوە،‘

بە پەرستگاش دەڵێت: ’با دابمەزرێتەوە.‘ “»یەکەم پاشایان 13:2; ئیشایا 49:13; دانیال 6:28