ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 65
دادوەری و ڕزگاری
«من دەرکەوتم بۆ ئەوانەی کە داوای منیان نەکرد،
دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان.
بە نەتەوەیەک کە بە ناوی منەوە نزا ناکەن،
فەرمووم: ”ئەوەتام! ئەوەتام!“ئیشایا 66:19; ڕۆما 9:24; ڕۆما 10:20; ئەفەسۆس 2:12
بە درێژایی ڕۆژ دەستم
بۆ گەلێکی کەللەڕەق ڕاگرت،
بە ڕێگایەکدا دەڕۆن باش نییە،
بەدوای بیرکردنەوەی خۆیان دەکەون.پەندەکان 1:24; ئیشایا 50:2
گەلێک بەردەوام
بەرەو ڕووم پەستم دەکەن،
گەلێک لەناو باخچەکان قوربانی سەردەبڕێت،
لەسەر قوربانگا خشتەکان بخوور دەسووتێنێت،دواوتار 32:5; ئیشایا 1:29
ئەوەی لەنێو گۆڕەکان دادەنیشێت،
لە گۆڕستانەکان شەو بەسەردەبات،
گۆشتی بەراز دەخوات و
لەناو قاپوقاچاغەکەی گۆشتاوی گڵاو هەیە.دواوتار 14:8
دەڵێت: ”لە شوێنی خۆت ڕابوەستە، لێم نزیک مەکەوە،
چونکە من لە تۆ پیرۆزترم!“
ئەوانە دووکەڵن لە لووتی مندا،
ئاگرێکن کە بە درێژایی ڕۆژ داگیرساوە.ئیشایا 66:5; ڕۆما 14:3; یەرمیا 4:4
«ئەوەتا لەبەردەمم نووسراوە:
بێدەنگ نابم، بەڵکو بە تەواوی پاداشت دەدەمەوە،
سزای خۆیان دەخەمە بەردەستیان،یەرمیا 17:1
لەبەر تاوانەکانتان و تاوانی باوباپیرانتان پێکەوە،»
یەزدان دەفەرموێت.
«لەبەر ئەوەی ئەوانە لەسەر چیاکان قوربانییان سووتاند و
لەسەر گردەکان سووکایەتییان بە من کرد،
کردەوەکانی پێشوویان دەپێومەوە و
سزای خۆیان بەسەردا دەسەپێنم.»حزقیێل 18:6
یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«وەک ئەوەی لە هێشوودا شەرابی نوێ هەیە،
جا دەگوترێت: ”مەیفەوتێنە،
چونکە خێروبێری تێدایە،“
ئاوا دەکەم لە پێناوی بەندەکانم
بۆ ئەوەی هەمووان نەفەوتێنم.مەتا 24:22
بەڵکو لە یاقوبەوە نەوەیەک دەردەکەم،
لە یەهوداشەوە ئەوانەی دەبنە میراتگری چیاکانم.
جا چیاکان دەبن بە میراتی هەڵبژێردراوانم و
بەندەکانم لەوێ نیشتەجێ دەبن.
جا شارۆن دەبێت بە لەوەڕگای مێگەل و
دۆڵی عاخۆریش65:10 عاخۆر وشەیەکی عیبرییە بە واتای تێکدان. بڕوانە یەشوع 7:24. بە مۆڵگای مانگا،
بۆ گەلەکەم کە داوای منیان کردووە.ئیشایا 35:2; یەشوع 7:26
«بەڵام ئێوە کە وازتان لە یەزدان هێناوە و
کێوی پیرۆزی منتان لەیاد کردووە،
خوانتان بۆ بتێک بە ناوی ”گەد“ خوداوەندی بەخت ئامادە کردووە و
بۆ ”مەنی“ خوداوەندی چارەنووس شەرابی تێکەڵاوتان پڕکردووە،یەرمیا 7:18
چارەنووستان دەخەمە بەر شمشێر و
هەمووتان بۆ سەربڕین بە چۆکدا دێن،
لەبەر ئەوەی بانگم کرد و وەڵامتان نەدایەوە،
قسەم کرد و گوێتان نەگرت
بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکاریتان کرد،
ئەوەی من پێم ناخۆش بوو هەڵتانبژارد.»پەندەکان 1:24; یەرمیا 7:13; یەرمیا 35:14; ئیشایا 66:4
لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«ئەوەتا بەندەکانم دەخۆن،
بەڵام ئێوە برسی دەبن،
ئەوەتا بەندەکانم دەخۆنەوە،
بەڵام ئێوە تینوو دەبن،
ئەوەتا بەندەکانم دڵخۆش دەبن،
بەڵام ئێوە شەرمەزار دەبن.لۆقا 6:25
ئەوەتا لە دڵخۆشیدا
بەندەکانم گۆرانی دەڵێن،
بەڵام ئێوە لە دڵتەنگیدا دەقیژێنن و
لەبەر دڵشکاندن شین دەگێڕن.
لە داهاتوودا هەڵبژێردراوانم ناوتان
وەک نەفرەت بەکاردەهێنن و
یەزدانی باڵادەست دەتانکوژێت،
بەڵام ناوێکی دیکە لە خزمەتکارەکانی خۆی دەنێت.سەرژمێری 5:21; کردار 11:26; گەلاتیا 3:14
ئەوەی لە خاکەکەدا بۆ خۆی داوای بەرەکەت بکات،
بە خودای ڕاستەقینەوە داوای بەرەکەت دەکات و
ئەوەی لە خاکەکەدا سوێند بخوات
بە خودای ڕاستەقینە سوێند دەخوات،
چونکە تەنگانەکانی پێشوو لەبیر چوون و
لەبەرچاوم شاردرانەوە.دواوتار 6:13
ئاسمانی نوێ و زەوی نوێ
«بڕوانن، من لە داهاتوودا ئاسمانی نوێ و
زەوی نوێ بەدی دەهێنم و
ئەوانەی پێشوو نە باس دەکرێن و
نە بە مێشکدا دێنەوە.دووەم پەترۆس 3:13; ئاشکراکردن 21:1; ئیشایا 43:18; ئیشایا 66:22
بەڵکو ئێوە بۆ هەتاهەتایە دڵخۆش و شاد بن
لەوەی من بەدی دەهێنم،
چونکە ئەوەتا من ئۆرشەلیمی شاد بەدی دەهێنم و
دانیشتووانەکەی دڵخۆش دەبن.یەرمیا 31:13
بە ئۆرشەلیم دڵخۆش دەبم و
بە گەلی خۆم شاد دەبم،
چیتر لەناویدا دەنگی گریان و هاوار نابیسترێت.ئیشایا 61:3; ئیشایا 62:5; ئاشکراکردن 21:4
«چیتر لەوێ نە کۆرپەی تازە لەدایکبوو دەمرێت و
نە پیری لە تەمەن تێر نەخواردوو،
چونکە ئەوەی لە تەمەنی سەد ساڵی بمرێت
بە گەنج دادەنرێت و
ئەوەی نەگات بە تەمەنی سەد ساڵی
وەک نەفرەت لێکراو دەبینرێت.زەکەریا 8:4
خانوو بنیاد دەنێن و نیشتەجێ دەبن،
ڕەز دەڕوێنن و لە بەرەکەی دەخۆن.ئیشایا 62:8
خانوو بنیاد نانێن و یەکێکی دیکە تێیدا دانیشێت،
ڕەز ناڕوێنن و یەکێکی دیکە بیخوات،
چونکە ڕۆژانی گەلەکەم
وەک ڕۆژانی دار65:22 مەبەست لەو دارانەیە کە تەمەنیان زۆر درێژە. دەبێت و
هەڵبژێردراوانم خۆشی دەبینن
لە کردارەکانی دەستیان.زەبوورەکان 1:3; زەبوورەکان 92:12
بەخۆڕایی ماندوو نابن و
بۆ تۆقاندن منداڵیان نابێت،
چونکە ئەوان نەوەی بەرەکەتپێدراوی یەزدانن و
وەچەکانیان لەگەڵیاندان.ئیشایا 61:9; عیبرانییەکان 6:10
جا بەر لەوەی نزا بکەن من وەڵام دەدەمەوە و
هێشتا ئەوان قسە دەکەن من گوێم لێیان دەبێت.زەبوورەکان 34:15; ئیشایا 58:9
گورگ و بەرخ پێکەوە دەلەوەڕێن،
شێریش وەک مانگا گیا دەخوات،
بەڵام نانی مار خۆڵە.
لە هەموو کێوی پیرۆزم
نە زیان دەبەخشن و نە دەفەوتێنن،»
یەزدان دەفەرموێت.ئیشایا 11:6