یەکەم سالۆنیکی یەکەم سالۆنیکی, بەش یەکەم نامەی پۆڵس بۆ کڵێسای سالۆنیکی, بەش 5
خوشکان، برایان، سەبارەت بە کات و بەروار پێویست ناکات بۆتان بنووسین، کردار 1:7چونکە خۆتان باش دەزانن، هاتنی ڕۆژی یەزدان وەک هاتنی دز وایە لە شەودا. مەتا 24:43; دووەم پەترۆس 3:10; ئاشکراکردن 3:3; ئاشکراکردن 16:15کاتێک خەڵکی دەڵێن: «ئاشتی و ئاسایشە،» دەستبەجێ مردن دێتە سەریان، وەک ژانی ژنی سکپڕ لە ناوەختدا دێت و ناشتوانن دەربازیان بێت.لۆقا 21:35
بەڵام ئێوە خوشکان، برایان، لە تاریکیدا نین تاکو ئەو ڕۆژە وەک دز لەناکاو بێتە سەرتان، چونکە هەمووتان ڕۆڵەی ڕووناکی و ڕۆژن. ڕۆڵەی شەو یان تاریکی نین. ڕۆما 13:12کەواتە ئێمە وەک خەڵکی دیکە ناخەوین، بەڵکو با ئێشک بگرین و وریابین، مەتا 24:42چونکە ئەوانەی دەخەون بە شەو دەخەون و ئەوانەی سەرخۆش دەبن بە شەو سەرخۆش دەبن. بەڵام ئێمەی ڕۆڵەی ڕۆژ با وریا بین و زرێی5:8 جلێکی ئاسنینە بۆ پاراستنی سنگی سەرباز لە کاتی جەنگدا. باوەڕ و خۆشەویستی لەبەر بکەین و هیوای ڕزگاری وەک کڵاوی ئاسنین لەسەر بکەین، ئیشایا 59:17; ئەفەسۆس 6:14چونکە خودا ئێمەی بۆ تووڕەیی دەستنیشان نەکردووە، بەڵکو بۆ بەدەستهێنانی ڕزگاری لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە، دووەم سالۆنیکی 2:14ئەوەی لە پێناوی ئێمەدا مرد، تاکو ئەگەر بەخەبەر بین یاخود نوستوو5:10 نوستوو مەبەست لەوانەیە کە بە جەستە مردوون.، لەگەڵ ئەو بژین. ڕۆما 14:9لەبەر ئەوە یەکتری هانبدەن و یەکتری بنیاد بنێن، وەک دەیکەن.
ئیتر خوشکان و برایان، داواتان لێ دەکەین ڕێزی ئەوانە بگرن کە لەنێوتاندا زەحمەت دەکێشن و بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحی باڵادەستدا سەرپەرشتی و ئامۆژگاریتان دەکەن، لەبەر کارەکانیان ئەوپەڕی ڕێز و خۆشەویستییان بۆ دەربڕن. بە ئاشتی لەگەڵ یەکتری بژین. ئەی خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێینەوە کە سەرزەنشتی تەمبەڵەکان بکەن، ورەی ترسنۆکەکان بەرز بکەنەوە، یارمەتی لاوازەکان بدەن و لەگەڵ هەمووان پشوودرێژ بن. گەلاتیا 6:2ئاگاداربن پاداشتی خراپە بە خراپە مەدەنەوە، بەڵکو هەمیشە هەوڵ بدەن بۆ یەکتری و بۆ خەڵکی دیکەش باش بن.پەندەکان 17:13; مەتا 5:39; یەکەم پەترۆس 3:9; ڕۆما 12:17
هەمیشە دڵشاد بن، بەردەوام نوێژ بکەن، لۆقا 18:1; کۆلۆسی 4:2لە هەموو بارودۆخێکدا سوپاسی خودا بکەن، چونکە ئەمە ویستی خودایە بۆ ئێوە بە یەکبوونتان لەگەڵ عیسای مەسیحدا.
ڕۆحی پیرۆز مەکوژێننەوە، پەیامی ئەوانە بە سووک مەزانن کە دەڵێن پەیامی خودا ڕادەگەیەنن، یەکەم کۆرنسۆس 14:1بەڵام هەموو شتێک تاقی بکەنەوە، چی باشە دەستی پێوە بگرن، یەکەم یۆحەنا 4:1لە هەموو جۆرە خراپەیەک دوور بکەونەوە.
سڵاوی کۆتایی
خودای ئاشتی خۆی بە تەواوی پیرۆزتان بکات. تەواوی ڕۆح و دەروون و جەستەتان لە کاتی هاتنەوەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆماندا بێ گلەیی بپارێزن. یەکەم سالۆنیکی 3:13ئەو خودایەی بانگتان دەکات، دڵسۆزە و بەڵێنی خۆی دەباتە سەر.یەکەم کۆرنسۆس 1:9
خوشکان و برایانم، نوێژمان بۆ بکەن.کۆلۆسی 4:3
بە ماچی پیرۆز سڵاو لە هەموو گەلی خودا بکەن.
بە ناوی مەسیحی خاوەن شکۆوە ڕاتاندەسپێرم کە ئەم نامەیە بۆ هەموو باوەڕداران بخوێنرێتەوە.
با نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان لەگەڵتان بێت.