ئیشایایشع ئیشایایشعیاہ, بەشباب ئیشایایشعیاہ کی نبوت, بەشباب 6

ترجمے موازنہ

دانانی ئیشایا لەسەر ئەرک

لە ساڵی مردنی عوزیای پاشادا، پەروەردگارم بینی لەسەر تەختێکی بەرز و بڵند دانیشتبوو، دامێنیشی پەرستگاکەی پڕکردبوو. دەرچوون 24:10; دووەم پوختەی مێژوو 26:23; یۆحەنا 12:41سەرافیمەکان6‏:2 سەرافیمەکان: جۆرە بوونەوەرێکی ئاسمانین کە دەکرێت جۆرێکی تایبەتی فریشتە بن.‏ لەبەردەستی بوون، هەریەکە شەش باڵیان هەبوو، بە دووانیان ڕووی خۆی داپۆشی بوو، بە دووانی دیکەیان پێیەکانی داپۆشی بوو، بە دووانیش دەفڕی. دانیال 7:9ئەمیان بانگی ئەوەی دیکەی کرد و گوتی:

«یەزدانی سوپاسالار پیرۆزە، پیرۆزە، پیرۆزە!

شکۆمەندییەکەی هەموو زەویی پڕکردووە.»ئاشکراکردن 3:7; ئاشکراکردن 4:8; لۆقا 1:49

چوارچێوە و سەکۆی دەروازەکان لە دەنگی بانگدەر لەرینەوە و پەرستگاکە پڕبوو لە دووکەڵ.حزقیێل 10:4

گوتم: «قوڕبەسەرم، فەوتام! من کابرایەکی لێو گڵاوم و لەنێو گەلێکی لێو گڵاودا نیشتەجێم و لەگەڵ ئەوەشدا چاوەکانم پاشا، یەزدانی سوپاسالاریان بینی.»دەرچوون 30:20; دواوتار 5:25; ڕابەران 13:22

ئینجا یەکێک لە سەرافیمەکان بۆ لای من فڕی و پشکۆیەکی بەدەستەوە بوو بە مەقاش لەسەر قوربانگاکەوە هەڵیگرت و عیبرانییەکان 13:10لە دەمی منی سووی و گوتی: «ئەوەتا ئەمە لە لێوت سوا، تاوانت داماڵرا و گوناهت کەفارەتی بۆ کرا.»یەرمیا 1:9; دانیال 10:16

ئینجا گوێم لە دەنگی پەروەردگار بوو، دەیفەرموو: «کێ بنێرم و کێ بۆمان دەڕوات؟»

منیش گوتم: «ئەوەتام، من بنێرە.»یەکەم تیمۆساوس 3:1

ئەویش فەرمووی: «بڕۆ و بەم گەلە بڵێ:

«”هەمیشە ببیستن بەڵام هەرگیز تێناگەن،

هەمیشە سەیر بکەن، بەڵام هەرگیز نابینن.“یەرمیا 5:21; مەتا 13:14; مەرقۆس 4:12; لۆقا 8:10; یۆحەنا 12:40; کردار 28:26; ڕۆما 11:8

دڵی ئەم گەلە ڕەق بکە،

گوێی گران بکە و

چاوی بنوقێنە،

نەوەک بە چاوی ببینێت و

بە گوێی ببیستێت،

بە دڵی تێبگات و

بگەڕێتەوە و چاک ببێتەوە.»

منیش گوتم: «ئەی پەروەردگار، هەتا کەی؟»

ئەویش فەرمووی:

«هەتا شارەکان دەبن بە وێرانەی

بێ ئاوەدانی و

ماڵەکانیش بێ خەڵک و

کێڵگەکانیش وێران و چۆڵەوانی،دووەم پوختەی مێژوو 33:11

هەتا یەزدان هەموو خەڵک دووردەخاتەوە و

شوێنی بەجێهێڵراو لەناو خاکەکە زۆر دەبێت.

ئەگەر دەیەکی تێدا مایەوە،

جارێکی دیکە بۆ سووتان دەبێت.

بەڵام وەک دارەبەن و دار بەڕوو،

کە کاتێک دەبڕێنەوە بنەدارەکەیان هەر دەمێنێت،

پاشماوەی ئەو گەلەش وەک بنەدارێکە و زیندوو دەبێتەوە.»زەکەریا 8:12; زەکەریا 13:8; ئیشایا 53:10; هۆشەع 2:23