یەکەم پوختەی مێژوو1Ch یەکەم پوختەی مێژوو1 Chronicles, بەشchapter یەکەم پوختەی مێژووFirst Book of Chronicles, بەشchapter 2

Translations Compare

کوڕەکانی یاقوب

یەهودا

هەتا کوڕەکانی حەسرۆن

  • کوڕەکانی یەهودا:
  • ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون.
  • ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.پەیدابوون 38:3
  • تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو.
  • ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.یەکەم پوختەی مێژوو 4:1; پەیدابوون 38:29; مەتا 1:3; ڕائووس 4:18
  • کوڕەکانی پێرێز:
  • حەسرۆن و حامول.
  • کوڕەکانی زەرەح:
  • زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.
  • کوڕەکەی کەرمی:
  • عاخار2‏:7 عاخار‏ لە زمانی عیبریدا واتا تێکدان. لە یەشوع بەشی 7 ناوەکەی (عاخان)ـە.‏ کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی2‏:7 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان. لە کاتی شەڕدا دەستکەوتەکە دابەش ناکرێت و بەخشینەکە دەرئەنجامەکەی لەناوبردنی تەواوە.‏ برد.یەشوع 7:1; یەشوع 22:20
  • کوڕەکەی ئێیتان:
  • عەزەریا بوو.
  • حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:
  • یەرەحمێل، ڕام و کالێب.

نەوەی ڕامی کوڕی حەسرۆن

  • ڕام عەمینادابی بوو،
  • عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا.ڕائووس 4:19
  • نەحشۆن سەلمۆنی بوو
  • و سەلمۆن بۆعەزی بوو،
  • بۆعەز عوبێدی بوو
  • و عوبێد یەسای بوو.
  • یەسا باوکی ئەمانە بوو:
  • ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب،
  • سێیەمین شیمەعە، چوارەمین نەتەنێل،
  • پێنجەمین ڕەدەی، شەشەمین ئۆچەم
  • و حەوتەمین داود.مەتا 1:6
  • هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون،
  • چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل.
  • ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.

کالێبی کوڕی حەسرۆن

  • کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە:
  • یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن.
  • کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.
  • حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.
  • پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.
  • سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.
  • بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون.
  • هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.
  • پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.

یەرەحمێلی کوڕی حەسرۆن

  • کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:
  • ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.
  • کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:
  • مەعەچ، یامین و عێقەر.
  • کوڕەکانی ئۆنام:
  • شەمەی و یاداع.
  • کوڕەکانی شەمەی:
  • ناداب و ئەبیشوور. ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.
  • کوڕەکانی ناداب:
  • سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.
  • کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،
  • کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.
  • کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:
  • یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.
  • کوڕەکانی یۆناتان:
  • پەلەت و زازا.
  • ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.
  • شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.
  • شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.
  • عەتەی ناتانی بوو،
  • ناتان زاڤادی بوو،
  • زاڤاد ئەفلالی بوو،
  • ئەفلال عوبێدی بوو،
  • عوبێد یێهوی بوو،
  • یێهو عەزەریای بوو،
  • عەزەریا حەلەچی بوو،
  • حەلەچ ئەلیعاسای بوو،
  • ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،
  • سیسمەی شەلومی بوو،
  • شەلوم یەقەمیای بوو و
  • یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.

خێڵەکانی کالێب

  • کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:
  • مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو
  • و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.
  • کوڕەکانی حەبرۆن:
  • قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع.
  • شەمەع ڕەحەمی بوو کە
  • باوکی یۆرقاعام بوو
  • و ڕاقەم شەمەی بوو.
  • کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو
  • و ماعۆنیش باوکی بێت‌چوور بوو.
  • هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب
  • حاران، مۆچا و گەزێزی بوو،
  • هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.
  • کوڕەکانی یاهدای
  • ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.
  • مەعکای کەنیزەی کالێبیش،
  • شەڤەر و تیرحەنای بوو،
  • هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا،
  • شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا
  • و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو.
  • ئەمانە نەوەی کالێب بوون.
  • کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:
  • شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، یەشوع 9:17سەلمای باوکی بێت‌لەحم و حارێفی باوکی بێت‌گادێر.
  • نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:
  • هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.
  • نەوەی سەلما:
  • بێت‌لەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێت‌یۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.