یەکەم پوختەی مێژوو یەکەم پوختەی مێژوو, بەش یەکەم پوختەی مێژوو, بەش 2
کوڕەکانی یاقوب
- ئەمانەش کوڕەکانی ئیسرائیلن: ڕەئوبێن، شیمۆن، لێڤی، یەهودا، یەساخار، زەبولون، پەیدابوون 29:32دان، یوسف، بنیامین، نەفتالی، گاد و ئاشێر.پەیدابوون 35:18; پەیدابوون 35:25
یەهودا
هەتا کوڕەکانی حەسرۆن
- کوڕەکانی یەهودا:
- ئێر، ئۆنان و شالەح، کە هەرسێکیان لە کچەکەی شوەعی کەنعانی بوون.
- ئێر کوڕە نۆبەرەکەی یەهودا لەبەرچاوی یەزدان کەسێکی خراپەکار بوو، یەزدانیش لەناوی برد.پەیدابوون 38:3
- تاماری بووکیشی، پێرێز و زەرەحی بوو.
- ئەمانە هەر پێنج کوڕەکەی یەهودا بوون.یەکەم پوختەی مێژوو 4:1; پەیدابوون 38:29; مەتا 1:3; ڕائووس 4:18
- کوڕەکانی پێرێز:
- حەسرۆن و حامول.
- کوڕەکانی زەرەح:
- زیمری، ئێیتان، هێیمان، کەلکۆل و دەردەع، هەموویان پێنج بوون.
- کوڕەکەی کەرمی:
- عاخار2:7 عاخار لە زمانی عیبریدا واتا تێکدان. لە یەشوع بەشی 7 ناوەکەی (عاخان)ـە. کە تێکدەری ئیسرائیل بوو، ئەوەی کە ناپاکی کرد و شتە تەرخانکراوەکانی2:7 لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان. لە کاتی شەڕدا دەستکەوتەکە دابەش ناکرێت و بەخشینەکە دەرئەنجامەکەی لەناوبردنی تەواوە. برد.یەشوع 7:1; یەشوع 22:20
- کوڕەکەی ئێیتان:
- عەزەریا بوو.
- حەسرۆن ئەم کوڕانەی خستەوە:
- یەرەحمێل، ڕام و کالێب.
نەوەی ڕامی کوڕی حەسرۆن
- ڕام عەمینادابی بوو،
- عەمیناداب نەحشۆنی بوو سەرۆکی نەوەی یەهودا.ڕائووس 4:19
- نەحشۆن سەلمۆنی بوو
- و سەلمۆن بۆعەزی بوو،
- بۆعەز عوبێدی بوو
- و عوبێد یەسای بوو.
- یەسا باوکی ئەمانە بوو:
- ئەلیاب کوڕە نۆبەرەکەی؛ دووەمین ئەبیناداب،
- سێیەمین شیمەعە، چوارەمین نەتەنێل،
- پێنجەمین ڕەدەی، شەشەمین ئۆچەم
- و حەوتەمین داود.مەتا 1:6
- هەروەها خوشکەکانیان چەرویا و ئەبیگایل بوون،
- چەرویا سێ کوڕی هەبوو: ئەبیشەی، یۆئاب و عەساهێل.
- ئەبیگایل عەماسای لێبوو، باوکی عەماسا یەتەری ئیسماعیلی بوو.
کالێبی کوڕی حەسرۆن
- کالێبی کوڕی حەسرۆن لە عەزوڤای ژنی و لە یەریعۆت منداڵی بوو، کچێک بە ناوی یەریعۆت و سێ کوڕ بەم ناوانە:
- یێشەر، شۆڤاڤ و ئەردۆن.
- کە عەزوڤا مرد، کالێب ئەفراتی هێنا و حووری بۆ خستەوە.
- حووری ئوری بوو و ئوری بەسەلئێلی بوو.
- پاشان حەسرۆن لە تەمەنی شەست ساڵیدا کچەکەی ماکیری باوکی گلعادی هێنا و لەگەڵی جووت بوو، ئەویش سگوڤی بۆ خستەوە.
- سگوڤ یائیری بوو کە بیست و سێ شارۆچکەی لە خاکی گلعاددا لەژێر دەستدا بوو.
- بەڵام گەشوور و ئارام، حەڤۆت یائیریان لێ داگیر کرد لەگەڵ قەنات و دەوروبەری کە شەست شارۆچکە بوون.
- هەموو ئەمانە نەوەی ماکیری باوکی گلعاد بوون.
- پاش مردنی حەسرۆن لە کالێب ئەفراتەدا، ئەبیای ژنی حەسرۆن ئەشحووری باوکی تەقۆعەی بۆ خستەوە.
یەرەحمێلی کوڕی حەسرۆن
- کوڕەکانی یەرەحمێلی نۆبەرەی حەسرۆن:
- ڕام کە کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان بونا، ئۆرەن، ئۆچەم و ئاحییا. یەرەحمێل ژنێکی دیکەی هەبوو ناوی عەتارا بوو و دایکی ئۆنام بوو.
- کوڕەکانی ڕامی نۆبەرەی یەرەحمێل:
- مەعەچ، یامین و عێقەر.
- کوڕەکانی ئۆنام:
- شەمەی و یاداع.
- کوڕەکانی شەمەی:
- ناداب و ئەبیشوور. ناوی ژنەکەی ئەبیشووریش ئەبیهەیل بوو و ئەحبان و مۆلیدی بۆ خستەوە.
- کوڕەکانی ناداب:
- سەلەد و ئەپەیم. سەلەد بە وەجاخکوێری مرد.
- کوڕەکەی ئەپەیم یەشعی بوو،
- کوڕەکەی یەشعیش شێشان بوو، کوڕەکەی شێشانیش ئەحلای بوو.
- کوڕەکانی یاداعی برای شەمەی:
- یەتەر و یۆناتان. یەتەر بە وەجاخکوێری مرد.
- کوڕەکانی یۆناتان:
- پەلەت و زازا.
- ئەمانە نەوەی یەرەحمێل بوون.
- شێشان هیچ کوڕی نەبوو و تەنها کچی هەبوو.
- شێشان خزمەتکارێکی میسری هەبوو ناوی یەرحاع بوو. شێشان کچێکی خۆی دا بە یەرحاعی خزمەتکاری ببێت بە ژنی، جا عەتەیی بۆ خستەوە.
- عەتەی ناتانی بوو،
- ناتان زاڤادی بوو،
- زاڤاد ئەفلالی بوو،
- ئەفلال عوبێدی بوو،
- عوبێد یێهوی بوو،
- یێهو عەزەریای بوو،
- عەزەریا حەلەچی بوو،
- حەلەچ ئەلیعاسای بوو،
- ئەلیعاسا سیسمەیی بوو،
- سیسمەی شەلومی بوو،
- شەلوم یەقەمیای بوو و
- یەقەمیاش ئەلیشاماعی بوو.
خێڵەکانی کالێب
- کوڕەکانی کالێبی برای یەرەحمێل:
- مێشا کوڕە نۆبەرەکەی ئەوەی کە باوکی زیف بوو
- و ئەوی دیکەیان مارێشا کە باوکی حەبرۆن بوو.
- کوڕەکانی حەبرۆن:
- قۆرەح، تەپووەح، ڕاقەم و شەمەع.
- شەمەع ڕەحەمی بوو کە
- باوکی یۆرقاعام بوو
- و ڕاقەم شەمەی بوو.
- کوڕەکەی شەمەی ماعۆن بوو
- و ماعۆنیش باوکی بێتچوور بوو.
- هەروەها عێفای کەنیزەی کالێب
- حاران، مۆچا و گەزێزی بوو،
- هەروەها حارانیش گەزێزی بوو.
- کوڕەکانی یاهدای
- ڕەگەم، یۆتام، گێشان، پالەت، عێفا و شەعەف بوون.
- مەعکای کەنیزەی کالێبیش،
- شەڤەر و تیرحەنای بوو،
- هەروەها ئەمانەشی بوو: شەعەفی باوکی مەدمەنا،
- شێڤای باوکی مەخبێنا، باوکی گیبعا
- و کچەکەی کالێبیش کە ناوی عەکسا بوو.
- ئەمانە نەوەی کالێب بوون.
- کوڕەکانی حوور کە نۆبەرەی ئەفراتە بوو:
- شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریم، یەشوع 9:17سەلمای باوکی بێتلەحم و حارێفی باوکی بێتگادێر.
- نەوەکانی شۆڤاڵی باوکی قیریەت یەعاریمیش ئەمانە بوون:
- هەرۆئە و نیوەی مانەحەتییەکان و خێڵەکانی قیریەت یەعاریم کە یەسری، پوتی، شوماتی و مشراعی بوون. لەمانەوە چۆرعاتی و ئەشتائۆلییەکان کەوتنەوە.
- نەوەی سەلما:
- بێتلەحم، نەتۆفاییەکان، عەترۆت بێتیۆئاڤ، چۆرعییەکان و نیوەی مانەحەتییەکان، هەروەها خێڵە قەڵەمگرەکانی دانیشتووی ناوچەی یەعبێچ ئەمانە بوون: تیرعاتییەکان، شیمەعاتییەکان و سوکاتییەکان. ئەمانە ئەو قێنییانە بوون کە لە حەممەتی باوکی بنەماڵەی ڕێکابەوە هاتبوون.