یەکەم پوختەی مێژوو یەکەم پوختەی مێژوو, بەش یەکەم پوختەی مێژوو, بەش 3

وەرگێڕانەکان بەراوردکردن

کوڕەکانی داود

  • ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:
  • ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛
  • دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛دووەم ساموئێل 3:2
  • سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،
  • چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،
  • پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،
  • شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.
  • داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.
  • داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:
  • شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.دووەم ساموئێل 5:14
  • هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، نۆگە، نەفەگ، یافیع، ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.
  • هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.دووەم ساموئێل 13:1

پاشاکانی یەهودا

  • کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،
  • ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،
  • ئاسا کوڕی ئەبیا،
  • یەهۆشافات کوڕی ئاسا،مەتا 1:7
  • یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،
  • ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،
  • یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،
  • ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،
  • عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،
  • یۆتام کوڕی عەزەریا،
  • ئاحاز کوڕی یۆتام،
  • حەزقیا کوڕی ئاحاز،
  • مەنەشە کوڕی حەزقیا،
  • ئامۆن کوڕی مەنەشە و
  • یۆشیا کوڕی ئامۆن.
  • کوڕەکانی یۆشیا:
  • یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
  • دووەمیان یەهۆیاقیم و
  • سێیەمیان سدقیا و
  • چوارەمیشیان شەلوم بوو.دووەم پاشایان 23:30; دووەم پاشایان 23:34; دووەم پاشایان 24:17
  • ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:
  • یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،
  • دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.مەتا 1:11

نەوەکانی بنەماڵەی پاشایەتی

  • نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:
  • شەئەلتیێلی کوڕی، هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.
  • کوڕەکانی پەدایا:
  • زروبابل و شیمعی.
  • کوڕەکانی زروبابل:
  • مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان. عەزرا 5:1هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.
  • نەوەکانی حەنەنیا:
  • پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.
  • کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:
  • شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.
  • کوڕەکانی نەعەریا:
  • ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.
  • کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:
  • هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.