یەکەم پوختەی مێژوو یەکەم پوختەی مێژوو, بەش یەکەم پوختەی مێژوو, بەش 3
کوڕەکانی داود
- ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:
- ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛
- دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛دووەم ساموئێل 3:2
- سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،
- چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،
- پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،
- شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.
- داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.
- داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:
- شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.دووەم ساموئێل 5:14
- هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، نۆگە، نەفەگ، یافیع، ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.
- هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.دووەم ساموئێل 13:1
پاشاکانی یەهودا
- کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،
- ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،
- ئاسا کوڕی ئەبیا،
- یەهۆشافات کوڕی ئاسا،مەتا 1:7
- یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،
- ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،
- یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،
- ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،
- عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،
- یۆتام کوڕی عەزەریا،
- ئاحاز کوڕی یۆتام،
- حەزقیا کوڕی ئاحاز،
- مەنەشە کوڕی حەزقیا،
- ئامۆن کوڕی مەنەشە و
- یۆشیا کوڕی ئامۆن.
- کوڕەکانی یۆشیا:
- یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،
- دووەمیان یەهۆیاقیم و
- سێیەمیان سدقیا و
- چوارەمیشیان شەلوم بوو.دووەم پاشایان 23:30; دووەم پاشایان 23:34; دووەم پاشایان 24:17
- ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:
- یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،
- دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.مەتا 1:11
نەوەکانی بنەماڵەی پاشایەتی
- نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:
- شەئەلتیێلی کوڕی، هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.
- کوڕەکانی پەدایا:
- زروبابل و شیمعی.
- کوڕەکانی زروبابل:
- مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان. عەزرا 5:1هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤحەسەد.
- نەوەکانی حەنەنیا:
- پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.
- کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:
- شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.
- کوڕەکانی نەعەریا:
- ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.
- کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:
- هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.