کرداراعمال کرداراعمال رسولان, بەشباب کرداری نێردراواناعمال رسولان مسیح, بەشباب 2

ترجمه‌ها مقایسه

هاتنی ڕۆحی پیرۆز

کە ڕۆژی پەنجایەمین2‏:1 پەنجایەمین ڕۆژ لەدوای جەژنی پەسخە، هەروەها ڕۆژی جەژنی دروێنەیە، بڕوانە دەرچوون 23‏:16‏–34‏:22 و دواوتار 16‏:9‏-12.‏‏ هات، هەموو باوەڕداران پێکەوە لە یەک شوێندا بوون، لێڤییەکان 23:16; دواوتار 16:9لەناکاو دەنگێک لە ئاسمانەوە وەک ڕەشەبا هات، ئەو ماڵەی پڕکرد کە تێیدا دانیشتبوون. مەتا 3:11; کردار 1:5; کردار 11:15; کردار 19:6ئینجا چەند زمانێکی دابەشبوو وەک ئاگر بۆیان دەرکەوت و لەسەر هەریەکەیان نیشتەوە. جا هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز و دەستیان پێکرد بە زمانەکانی دیکە بدوێن، وەک ڕۆح پێی بەخشین.مەرقۆس 16:17; یەکەم کۆرنسۆس 12:10; یەکەم کۆرنسۆس 12:28

لەو کاتەدا جولەکەی لەخواترسی هەموو نەتەوەکانی ژێر ئاسمان لە ئۆرشەلیم مابوونەوە. کاتێک دەنگەکە هات، خەڵک کۆبوونەوە و بووە پەشێوی، چونکە هەریەکەیان گوێی لە زمانی خۆی دەبوو پێی دەدوان. حەپەسابوون و بە سەرسامییەوە گوتیان: «باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟ ئەی چۆن هەریەکەمان گوێی لە زمانی دایکیی خۆی دەبێت؟ ئێمەی خەڵکی پەرتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یەهودیا و کەپەدۆکیا، پۆنتۆس و ئاسیا، فریجیا و پامفیلیا، میسر و ناوچەکانی لیبیای ڕووەو کورێن2‏:10 گەورەترین شار لە وڵاتی لیبیا لەم سەردەمەدا.‏، هەروەها میوانەکانی ڕۆما، جولەکە و ئەوانەشی ببوون بە جولەکە، کریتی و عەرەب، ئەوەتا گوێمان لێیانە بە زمانی خۆمان باسی کردارە مەزنەکانی خودا دەکەن.» هەموو سەرسام و حەپەسا بوون، بە یەکتریان دەگوت: «دەبێ ئەمە واتای چی بێت؟»

هەندێکی دیکە بە گاڵتە پێکردنەوە دەیانگوت: «شەرابی نوێیان زۆر خواردووەتەوە.»

یەکەم وتاری پەترۆس

پەترۆس لەگەڵ یازدە نێردراوەکەی دیکەی عیسا ڕاوەستا، بە دەنگی بەرز بە خەڵکی ڕاگەیاند: «ئەی پیاوانی جولەکە و هەموو ئەوانەی لە ئۆرشەلیم دانیشتوون، با ئەمە لەلاتان زانراو بێت و گوێ لە قسەکانم بگرن، چونکە وەک بیردەکەنەوە ئەمانە سەرخۆش نین، لەبەر ئەوەی هێشتا کاتژمێر نۆی2‏:15 یۆنانی: کاتژمێری سێیەم.‏ بەیانییە! بەڵکو لە ڕێگەی پێغەمبەر یۆئێلەوە گوتراوە:

«﴿خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییدا

ڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.

کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،

گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت،

پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن.ئیشایا 44:3; زەکەریا 12:10; یۆحەنا 7:39; کردار 11:28; کردار 16:9; کردار 21:9

تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،

لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم و

ئەوانیش پەیامی خودا ڕادەگەیەنن.

لە سەرەوە لە ئاسمان پەرجوو2‏:19 پەرجوو: موعجیزە.‏ و

لە خوارەوە لەسەر زەوی نیشانە دەکەم:

خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ.

خۆر دەبێتە تاریکی و

مانگیش دەبێتە خوێن،

بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت.

جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە،

ڕزگاری دەبێت.﴾2‏:21 یۆئێل 2‏:28‏-32‏‏یۆئێل 2:28; ڕۆما 10:13

«پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن. ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان. بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە. یۆحەنا 10:18; کردار 3:15; کردار 4:10سەبارەت بە ئەو داود گوتوویەتی:

«﴿هەمیشە یەزدانم لەبەردەمم دەبینی،

لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم.

بۆیە دڵشادم و زارم خۆشی دەردەبڕێت،

تەنانەت جەستەم لە هیوادا نیشتەجێ دەبێت،

چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا2‏:27 یۆنانی: هادیس‏: بڕوانە پەراوێزی مەتا 11‏:23‏‏.‏ بەجێناهێڵیت،

هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت.

ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم،

تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.﴾2‏:28 زەبوورەکان 16‏:8‏-11‏‏زەبوورەکان 16:8

«برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە. یەکەم پاشایان 2:10; کردار 13:36ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت. دووەم ساموئێل 7:12; زەبوورەکان 132:11; دووەم ساموئێل 7:19; دووەم ساموئێل 23:2; لۆقا 1:69پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی2‏:31 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ مەشیخ‏ یان مەشیح‏. بە زمانی یۆنانی دەبێتە کریستۆس‏، کە بە واتای (دەستنیشانکراو) لەلای خودا دێت کە ڕزگارکەری گەلەکەیەتی. بڕوانە یەکەم ساموئێل 16.‏ کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو. زەبوورەکان 16:10; کردار 13:37ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی. یۆحەنا 15:27; کردار 3:15ئینجا بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن. یۆحەنا 14:16داود بۆ ئاسمان بەرز نەکرایەوە، بەڵکو خۆی دەڵێت:

«﴿یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:

”لە دەستەڕاستم دابنیشەمەتا 22:44

هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ2‏:35 تەختەپێ: لەبەر بەرزی ئاستی کورسی مێزێکی بچووکە دەخرێتە ژێر پێ.‏ بۆ پێیەکانت.“﴾2‏:35 زەبوورەکان 110‏:1‏‏زەبوورەکان 110:1

«بۆیە با هەموو ماڵی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە بزانن کە ئەم عیسایەی ئێوە لە خاچتان دا، خودا کردی بە مەسیحی خاوەن شکۆ.»مەتا 28:18

کاتێک ئامادەبووان گوێیان لەم قسانە بوو، کاری کردە سەر دڵیان، بە پەترۆس و نێردراوانی دیکەیان گوت: «برایان، چی بکەین؟»

پەترۆس وەڵامی دانەوە: «تۆبە بکەن، با هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن. ئەم بەڵێنەش بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە دوورن2‏:39 ئەوانەی دوورن: مەبەستی لەوانەیە کە لە نەتەوەکانی دیکەن و یەزدان بانگیان دەکات.‏ و یەزدانی پەروەردگارمان بانگیان دەکات.»یەرمیا 31:34; کردار 3:25

بە زۆر قسەی دیکەش ئاگاداری کردنەوە و لێیان پاڕایەوە: «خۆتان لەم نەوە لار و چەوتە ڕزگار بکەن.» ئەوانەی کە قسەکەیان وەرگرت لە ئاو هەڵکێشران، لەو ڕۆژەدا نزیکەی سێ هەزار کەس هاتنە ڕیزی باوەڕدارانەوە.

هاوبەشیی باوەڕداران

ئیتر ئەوان پەیوەستبوون لەسەر فێرکردنی نێردراوان و هاوبەشییەتی2‏:42 پێکەوە ژیان و بەشداریکردنی یەکتر لە ڕووی ماددی و مەعنەوییەوە.‏، لەتکردنی نان2‏:42 پێکەوە نانخواردن و دواتریش یادکردنەوەی شێوی مەسیح. بڕوانە یەکەم کۆرنسۆس 11‏:23‏‏.‏ و نوێژکردن. هەموو لە ناخەوە سام دایگرتبوون، چونکە زۆر پەرجوو و نیشانە لەسەر دەستی نێردراوان کران. باوەڕداران هەموو پێکەوە بوون و لە هەرچی هەیانبوو هاوبەش بوون. کردار 4:32ماڵوموڵکی خۆیان دەفرۆشت و بەگوێرەی پێویستی هەریەکەیان دابەشیان دەکرد. ڕۆژانە بە یەک دڵ بەردەوام لە حەوشەکانی پەرستگا دەبوون، لە ماڵەکاندا نانیان لەتدەکرد، بە خۆشی و دڵپاکییەوە پێکەوە نانیان دەخوارد، لۆقا 24:53; کردار 20:11ستایشی خودایان دەکرد و لەلای هەموو خەڵک پەسەند بوون. مەسیحی خاوەن شکۆش ڕۆژانە ئەوانەی دەهێنایە پاڵیان کە ڕزگاریان دەبوو.کردار 5:14; کردار 11:21