ڕۆمارومیان ڕۆمارومیان, بەشباب نامەی پۆڵس بۆ باوەڕدارانی ڕۆمانامهٔ پولس به مسیحیان روم, بەشباب 10

ترجمه‌ها مقایسه

ئەی خوشک و برایان، ئارەزووی دڵم و پاڕانەوەم لە خودا لە پێناوی ڕزگاریی نەوەی ئیسرائیلە. شایەتییان بۆ دەدەم کە دڵگەرمییان بۆ خودا هەیە، بەڵام بە زانیارییەوە نییە. لەبەر ئەوەی بێتاوانکردنیان10‏:3 یۆنانی: ڕاستودروستی.‏ لە خوداوە نەزانی، هەوڵیان دا بێتاوانکردنی خۆیان بچەسپێنن، ملکەچی بێتاوانکردنی خودا نەبوون. فیلیپی 3:9بەڵام مەسیح تەواوکەری شەریعەتە، تاکو ڕاستودروستی بۆ هەموو ئەوانە بێت کە باوەڕ دەهێنن.گەلاتیا 3:24

ڕزگاری بۆ هەمووان

موسا لەبارەی ئەو ڕاستودروستییەی بەپێی شەریعەتی تەوراتە دەنووسێت: ﴿ئەو کەسەی پەیڕەویان بکات، بەهۆیانەوە دەژیێت.﴾10‏:5 لێڤییەکان 18‏:5.‏‏ لێڤییەکان 18:5; حزقیێل 20:11; گەلاتیا 3:12بەڵام ئەو ڕاستودروستییەی بە باوەڕە، ئاوا دەفەرموێ: ﴿لە دڵی خۆتاندا مەڵێن، «کێ سەردەکەوێتە ئاسمان؟»﴾10‏:6 دواوتار 30‏:12‏.‏ بە واتای ئەوەی کە مەسیح بهێنێتە خوارەوە، دواوتار 30:12﴿یان «کێ دادەبەزێتە ناو بیری بێ بن؟»﴾10‏:7 دواوتار 30‏:13‏.‏ بە واتای ئەوەی کە مەسیح لەناو مردووان سەربخات. بەڵام چی دەفەرموێ؟ ﴿پەیامەکە لێت نزیکە، لەسەر زمانتە و لە دڵتدایە،﴾10‏:8 دواوتار 30‏:14‏.‏ ئەمەش پەیامی ئەو باوەڕەیە کە ڕایدەگەیەنین: دواوتار 30:14ئەگەر بە دەمت دانت پێدا نا کە عیسا پەروەردگارە و بە دڵ باوەڕت کرد کە خودا لەناو مردووان هەڵیستاندەوە، ڕزگار دەبیت. مەتا 10:32لەبەر ئەوەی بە دڵ باوەڕهێنان ئەنجامەکەی بێتاوانبوونە، بە دەم دانپێدانان ئەنجامەکەی ڕزگارییە. هەروەک چۆن نووسراوە پیرۆزەکە دەفەرموێ: ﴿هەرکەسێک پشتی پێ ببەستێت، شەرمەزار نابێت.﴾10‏:11 ئیشایا 28‏:16.‏‏ ئیشایا 28:16جیاوازی لەنێوان جولەکە و ناجولەکە نییە، لەبەر ئەوەی هەمان پەروەردگارە بۆ هەمووان، دەوڵەمەندە بۆ هەموو ئەوانەی لێی دەپاڕێنەوە، کردار 10:34; ڕۆما 3:29چونکە ﴿هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە ڕزگاری دەبێت.﴾10‏:13 یۆئێل 2‏:32.‏‏یۆئێل 2:32; کردار 2:21

ئیتر چۆن لە یەکێک دەپاڕێنەوە کە باوەڕیان پێی نەهێنابێت؟ چۆن باوەڕ بە یەکێک دەهێنن ئەگەر نەیانبیستبێت؟ چۆنیش دەیبیستن بێ ئەوەی یەکێک پێیان ڕابگەیەنێت؟ هەروەها چۆن ڕادەگەیەنن ئەگەر نەنێردرابن؟ وەک نووسراوە: ﴿چەند جوانە پێیەکانی ئەوانەی مزگێنی خۆشی دەدەن!﴾10‏:15 ئیشایا 52‏:7.‏‏ئیشایا 52:7; ناحوم 1:15

بەڵام هەموو نەوەی ئیسرائیل گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیل نەبوون، چونکە ئیشایا دەڵێت: ﴿ئەی یەزدان، کێ باوەڕی بە پەیامەکەمان کرد؟﴾10‏:16 ئیشایا 53‏:1.‏‏ ئیشایا 53:1; یۆحەنا 12:38کەواتە باوەڕ بە بیستنە، بیستنیش بە وشەی مەسیحە. بەڵام دەڵێم: ئایا گوێیان لێ نەبوو؟ بێگومان گوێیان لێ بوو!

﴿پەیامیان بە هەموو زەوی گەیشت،

وتەکانیان بەوپەڕی جیهان.﴾10‏:18 زەبوورەکان 19‏:4.‏‏زەبوورەکان 19:4; مەتا 24:14; مەتا 28:19

بەڵام دەڵێم: ئایا ئیسرائیل تێنەگەیشت؟ یەکەم جار موسا دەڵێت:

﴿من واتان لێدەکەم ئیرەیی بەوانە ببەن کە گەل نین،

بە نەتەوەیەکی گێل پەستتان دەکەم.﴾10‏:19 دواوتار 32‏:21‏.‏دواوتار 32:21; ڕۆما 11:11

بەڵام ئیشایا ئازایانە دەڵێت:

﴿دۆزرامەوە لەلایەن ئەوانەی بەدوامدا نەگەڕان،

دەرکەوتم بۆ ئەوانەی پرسیاری منیان نەکرد.﴾10‏:20 ئیشایا 65‏:1.‏‏ئیشایا 65:1

بەڵام دەربارەی ئیسرائیل دەڵێت:

﴿بە درێژایی ڕۆژ دەستم بۆ گەلێکی یاخی و بەرهەڵستکار ڕاگرت.﴾10‏:21 ئیشایا 65‏:2.‏‏ئیشایا 65:2