دەرچوون출 دەرچوون출애굽기, بەش장 دەرچوون출애굽기, بەش장 2

번역본 비교

لەدایکبوونی موسا

پیاوێک لە بنەماڵەی لێڤی کچێکی لێڤی هێنا. ژنەکە سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو، کە بینی منداڵەکە جوانە، سێ مانگ شاردییەوە. دەرچوون 6:20; سەرژمێری 26:59; یەکەم پوختەی مێژوو 23:13; کردار 7:20; عیبرانییەکان 11:23بەڵام کاتێک نەیتوانی لەوە زیاتر بیشارێتەوە، سەبەتەیەکی لە زەل دروستکراوی هێنا و بە قیر و زفت سواخی دا و کوڕەکەی لەناو دانا، ئینجا لە کەناری نیل لەناو قامیشەڵان داینا. خوشکی منداڵەکەش لە دوورەوە وەستا بۆ ئەوەی بزانێت چی لێدێت.

کچی فیرعەونیش کە بۆ خۆشوشتن هاتە خوارەوە بۆ سەر ڕووباری نیل و کەنیزەکانیشی لەسەر کەناری نیل هاتوچۆیان دەکرد، سەبەتەکەی لەناو قامیشەڵانەکە بینی و کچە خزمەتکارەکەی نارد تاکو بیهێنێت. کردار 7:21ئەویش کردییەوە و تەماشای منداڵەکەی کرد، بینی کوڕێکە و دەگریێ، بەزەیی پێدا هاتەوە و گوتی: «ئەمە یەکێکە لە منداڵی عیبرانییەکان.»

خوشکی منداڵەکەش لە کچی فیرعەونی پرسی: «ئایا بچم ژنێکی شیردەری عیبرانیت بۆ بانگ بکەم بۆ ئەوەی شیر بە منداڵەکە بدات؟»

کچی فیرعەونیش وەڵامی دایەوە: «بڕۆ.» کچە عازەبەکەش چوو دایکی منداڵەکەی بانگکرد. کچی فیرعەونیش پێی گوت: «ئەم منداڵە ببە و شیری بدە بۆم، منیش کرێیەکەت دەدەمێ.» ژنەش منداڵەکەی برد و شیری دایێ. کاتێک منداڵەکە گەورە بوو، بۆ کچی فیرعەونی هێنایەوە، ئیتر بوو بە کوڕی ئەو و ناوی لێنا «موسا2‏:10 موسا نزیکە لە وشەی (مۆشێ)ی عیبرییەوە کە بە واتای دەرکردن یان هێنانە دەرەوە دێت.‏» و گوتی: «لەبەر ئەوەی لەناو ئاو هەڵمگرتووەتەوە.»

هەڵاتنی موسا بەرەو میدیان

کاتێک موسا گەورە بوو، ڕۆژێکیان چووە دەرەوە بۆ لای براکانی و سەیری بارگرانییەکانی کرد و بینی پیاوێکی میسری لە پیاوێکی عیبرانیی برای دەدات. عیبرانییەکان 11:24ئەویش تەماشای ئەم لا و ئەو لای کرد و بینی کەسی لێ نییە، ئیتر میسرییەکەی کوشت و لەناو لم شاردییەوە. کردار 7:24بۆ ڕۆژی دووەم چووە دەرەوە و بینی دوو پیاوی عیبرانی شەڕ دەکەن. لە خەتابارەکەی پرسی: «بۆچی لە هاوەڵەکەت دەدەیت؟»

ئەویش گوتی: «کێ تۆی کردووە بە گەورە و دادوەر بەسەرمانەوە؟ ئایا دەتەوێ بمکوژیت هەروەک میسرییەکەت کوشت؟» جا موسا ترسا و گوتی: «بێگومان ئەم کارە زانراوە!»کردار 7:27

کاتێک فیرعەون گوێی لەمە بوو، هەوڵی دا موسا بکوژێت، بەڵام موسا لە دەست فیرعەون هەڵات و لە خاکی میدیان جێگیر بوو، لەلای بیرێک دانیشت. کردار 7:29; پەیدابوون 29:2کاهینی میدیانیش حەوت کچی هەبوو، هاتن و ئاویان هەڵکێشا، ئاخوڕەکانیان پڕکرد بۆ ئاودانی مەڕەکانی باوکیان. لەو کاتەدا شوان هاتن و دەریانکردن، بەڵام موسا هەستا و فریایان کەوت و مەڕەکانی ئاودان.پەیدابوون 24:13; پەیدابوون 29:8; پەیدابوون 29:10

کچەکانیش هاتنە لای ڕەعوئێلی2‏:18 لەوە دەچێت کە ڕەعوئێل نازناوی کاهینی میدیان بێت و خۆی ناوی یەترۆیە کە دواتر دەبێتە خەزووری موسا. بڕوانە 3‏:1 و 18‏:1‏.‏ باوکیان، ئەویش لێی پرسین: «بۆچی ئەمڕۆ زوو هاتنەوە؟»سەرژمێری 10:29

ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «پیاوێکی میسری فریامان کەوت لە دەست شوانەکان، هەروەها ئاوی بۆ کێشاین و مەڕەکانیشی ئاو دا.»

ئەویش بە کچەکانی گوت: «ئەی لەکوێیە؟ بۆ پیاوەکەتان بەجێهێشت؟ بانگهێشتی بکەن با نان بخوات.»

موسا ڕازی بوو لەگەڵ ئەو پیاوە بمێنێتەوە. ئەویش چیپۆرەی کچی دایە موسا. دەرچوون 18:2; سەرژمێری 12:1چیپۆرەش کوڕێکی بوو، موساش ناوی لێنا گێرشۆم2‏:22 لە زمانی عیبریدا دەربڕینێکە لە وشەی بێگانەوە نزیکە.‏، چونکە گوتی: «نامۆ بووم لە خاکی بێگانە.»دەرچوون 18:3; یەکەم پوختەی مێژوو 23:15; کردار 7:29

ئەوە بوو لەو ماوە درێژە، پاشای میسر مرد. نەوەی ئیسرائیلیش ئاهیان هەڵکێشا لە دەست کۆیلایەتی و هاواریان کرد بۆ یارمەتی، گریانەکەیان بەهۆی کۆیلایەتییەوە بۆ خودا بەرزبووەوە. دەرچوون 7:7خوداش گوێی لە ناڵەیان بوو و پەیمانەکەی خۆی لەیاد بوو لەگەڵ ئیبراهیم2‏:24 بڕوانە پەیدابوون 15‏:1‏-16‏‏.‏ و ئیسحاق و یاقوب. پەیدابوون 15:16; لێڤییەکان 26:42ئیتر خودا ڕوانییە نەوەی ئیسرائیل و بایەخی پێدان.