ئیشایا ئیشایا, بەش ئیشایا, بەش 4
لەو ڕۆژەدا حەوت ژن یەک پیاو دەگرن و
دەڵێن: «نانی خۆمان دەخۆین و
بەرگی خۆمان لەبەر دەکەین،
تەنها ڕێگا بدە با بە ناوی تۆوە بانگ بکرێین.
ڕیسواییەکەمان ڕاماڵە!»پەیدابوون 30:23
لقی یەزدان
لەو ڕۆژەدا لقی یەزدان4:2 لقی یەزدان: نازناوە بۆ مەسیح کە لە نەوەی داودە. دەبێتە جوانی و شکۆ، بەروبوومی زەویش دەبێتە شانازی و قەشەنگی بۆ دەربازبووانی ئیسرائیل. یەرمیا 23:5; یۆحەنا 1:9جا ئەوەی لە سییۆن ماوەتەوە و ئەوەی لە ئۆرشەلیم بەجێماوە، پێی دەگوترێت، پیرۆز، هەموو ئەوانەی کە خودا بۆ مانەوە لە ژیان لە ئۆرشەلیم هەڵیبژاردوون. لۆقا 10:20پەروەردگار پیسیی کچانی سییۆن دەشوات؛ بە ڕۆحی حوکمدان و سووتان خوێنەکانی نێو ئۆرشەلیم پاک دەکاتەوە. حزقیێل 24:6; یۆحەنا 16:8; ئەفەسۆس 5:26ئینجا یەزدان لەسەر هەموو شوێنێکی کێوی سییۆن و لەسەر ئەوانەی لەوێ کۆدەبوونەوە، بە ڕۆژ هەور و بە شەو دووکەڵ و پڕشنگی ئاگری بڵێسەدار بەدی دەهێنێت، لەسەر هەموو شکۆیەک کەپر دەبێت. دەرچوون 13:21; ئیشایا 10:32; یەکەم کۆرنسۆس 10:1بە ڕۆژ لەبەر گەرما دەبێت بە چادر بۆ سێبەر و لە لافاو و بارانیش دەبێت بە داڵدە و پەناگا.ئیشایا 25:4; هۆشەع 14:7; مەتا 7:25