ئیشایااشعیا ئیشایااشعیا, بەشباب ئیشایااشعیا, بەشباب 3

ترجمه‌ها مقایسه

دادوەری لەگەڵ ئۆرشەلیم و یەهودا

ئێستا سەیر بکەن، پەروەردگار،

یەزدانی سوپاسالار،

بەتەمایە لە ئۆرشەلیم و لە یەهودا دابماڵێت

پاڵپشتی و پشتگیری،

هەموو پاڵپشتییەکی نان و ئاو،حزقیێل 4:16; حزقیێل 5:16

پاڵەوان و جەنگاوەر،

دادوەر و پێغەمبەر،

فاڵگرەوە و پیر،

سەرۆکی پەنجاکان و پیاوماقوڵان،

ڕاوێژکار و پیشەوەری دانا و نوشتەکەری تێگەیشتوو.دووەم پاشایان 24:14

مێردمنداڵان دەکەم بە میریان،

منداڵان فەرمانڕواییان دەکەن.ژیرمەندی 10:16

گەل لەنێو خۆیان ستەم لە یەکتری دەکەن،

هەرکەسە و لە هاوڕێکەی.

مێردمنداڵ لە پیر ڕاست دەبێتەوە،

چروکیش لە سەنگین.حزقیێل 22:29

پیاو یەخەی برای خۆی دەگرێت

لە ماڵی باوکی و دەڵێت:

«تۆ کەوات هەیە، ببە بە سەرۆکمان و

ئەم کاولگەیەش لەژێر دەستتە!»

بەڵام لەو ڕۆژەدا براکەی دەنگی بەرز دەکاتەوە و وەڵامی دەداتەوە:

«نابم بە چارەساز،

نان و جلوبەرگ لە ماڵەکەم نییە.

مەمکەن بە سەرۆکی گەل.»دەرچوون 15:26

ئۆرشەلیم شکست دەخوات و

یەهوداش دەکەوێت،

چونکە زمان و کردەوەکانیان لە دژی یەزدانە،

بۆ یاخیبوون لەبەرچاوی شکۆمەندییەکەی.

دیمەنی ڕوخساریان شایەتییان لەسەر دەدات،

وەک سەدۆم گوناهەکەیان ڕادەگەیەنن،

نایشارنەوە.

قوڕبەسەریان،

چونکە خراپە دەهێننە سەر خۆیان!پەیدابوون 13:13; پەیدابوون 18:20

بڵێن، ڕاستودروستان خۆشحاڵن

چونکە بەری کردەوەکانی خۆیان دەخۆن.ئیشایا 32:17; یاقوب 3:18

قوڕبەسەر بەدکار! خراپەی بۆ دەبێت،

چونکە پاداشتی کردەوەکانی دەستی خۆی وەردەگرێت.یەرمیا 25:14

منداڵان ستەم لە گەلی من دەکەن و

ژنان فەرمانڕەوایەتی دەکەن.

گەلی من، ڕاستەڕێکارانت چەواشەکارن و

لە ڕێگای ڕاست لاتان دەدەن.

یەزدان لە شوێنی دادوەر دانیشت،

هەستا بۆ حوکمدان بەسەر گەلان.زەبوورەکان 98:9

یەزدان دەست بە دادوەری دەکات،

لەگەڵ پیرانی گەلەکەی و میرەکانیان:

«ئێوە بوون ڕەزەمێوەکەتان لووشدا،

تاڵانیی هەژاران لە ماڵەکانتاندایە.

ئەوە چیتانە، گەلەکەم وردوخاش دەکەن و

ڕووی هەژاران دەهاڕن؟»

ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار.ئیشایا 1:17; ئامۆس 2:7

یەزدان دەفەرموێت:

«کچانی سییۆن لەخۆبایی بوون،

گەردنیان دەرخستووە و

بە چاوبازییەوە دەڕۆن،

بە لارولەنجەوە دەڕۆن

بە زرنگەی لەرزانەی گۆزینگیان.یەکەم تیمۆساوس 2:9

لەبەر ئەوە پەروەردگار سەری کچانی سییۆن کەچەڵ دەکات،

یەزدان ڕووتییان دەردەخات.»

لەو ڕۆژەدا پەروەردگار جوانکاری دادەماڵێت: لەرزانە و لاسەرە و ملوانکە، گوارە و بازن و پەچە، سەرپێچ و قۆڵبەست و پشتێن و تەلیسم و چەناخە، ئەنگوستیلە و خەزێم، جلوبەرگی جەژن و پاڵتۆ و چارۆکە و جزدان و ئاوێنە، کراسی کەتان و سەرپۆش و کۆڵوانەکان.

جا لە جێی بۆنوبەرام، بۆگەن و

لە جێی کەمەربەند، گوریس و

لە جێی پرچی بە ئەگریجە، سەری ڕووتاوە و

لە جێی بەرگی گرانبەها گوش3‏:24 ڕیشاڵێکی ڕووەکییە کە لەو سەردەمە بەرگی ماتەمی لێ دروستدەکرا.‏ لەبەر دەکەن،

نیشانەی داغیش لە جێی جوانی دەبێت.

پیاوەکانتان بە شمشێر و

پاڵەوانەکانتان لە جەنگدا دەکەون.

جا دەروازەکانی سییۆن شین دەگێڕن و دەگریێن،

بێکەس لەسەر زەوی دادەنیشن.شینەکانی یەرمیا 1:4