سەرژمێریگنت سەرژمێریگنتی, بەشباب سەرژمێریگنتی کی کتاب, بەشباب 12

ترجمے موازنہ

قسەکردنی مریەم و هارون لە دژی موسا

مریەم و هارون لە دژی موسا قسەیان کرد، لەبەر ئەو ژنە کوشییەی کە خواستی، چونکە ژنێکی کوشی12‏:1 وڵاتێکە لە سەرووی ڕووباری نیل.‏ خواستبوو. سەرژمێری 16:2; دەرچوون 2:21جا گوتیان: «ئایا یەزدان تەنها لەگەڵ موسادا دواوە، باشە لەگەڵ ئێمەش قسەی نەکرد؟» یەزدانیش گوێی لێبوو.

(موساش لە هەموو خەڵکی سەر ڕووی زەوی بێفیزتر بوو.)دەرچوون 11:8; مەتا 11:29

جا یەزدان دەستبەجێ بە موسا و هارون و مریەمی فەرموو: «ئەو سێیەتان وەرنە دەرەوە بۆ لای چادری چاوپێکەوتن.» ئینجا هەرسێکیان هاتنە دەرەوە. یەزدانیش لە ستوونی هەوردا دابەزی و لە دەروازەی چادرەکە وەستا، بانگی هارون و مریەمی کرد، هەردووکیان بەرەو پێشەوە چوون. دەرچوون 16:10; سەرژمێری 11:17; سەرژمێری 14:10جا فەرمووی: «باش گوێ لە قسەم بگرن:

«کاتێک پێغەمبەری یەزدان لەنێوتانە،

ئەوا بە بینین خۆمی بۆ ئاشکرا دەکەم،

لە خەوندا لەگەڵی دەدوێم.یەکەم ساموئێل 3:7

بەڵام موسای بەندەم ئاوا نییە،

بەڵکو بەوەفایە لە هەموو ماڵەکەم،عیبرانییەکان 3:5

ڕوو بە ڕوو لەگەڵی دەدوێم،

بە ڕوونی نەک بە مەتەڵ،

شێوەی یەزدان دەبینێت.

ئیتر بۆچی نەترسان

کە لە دژی موسای بەندەم دوان؟»دەرچوون 33:11; دواوتار 34:10; یەکەم کۆرنسۆس 13:12

جا تووڕەیی یەزدان لێیان جۆشا و ڕۆیشت.سەرژمێری 11:3

کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرزبووەوە مریەم گەڕوگول12‏:10 گەڕوگول: وشە عیبرییەکە بۆ چەند نەخۆشی جیاوازی پێست بەکارهێنراوە.‏ بوو، وەک بەفر سپی هەڵگەڕا، جا هارون ئاوڕی لە مریەم دایەوە و بینی گەڕوگول بووە. دواوتار 24:9هارون بە موسای گوت: «گەورەم داوات لێدەکەم ئەو سزایەمان نەخەیتە سەر کە گێلایەتیمان کرد و گوناهمان پێی کرد، تکایە با وەک ئەو کۆرپە لەبارچووە نەبێت کە پووکاوەتەوە.»دووەم پاشایان 5:10

موساش هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «خودایە، تکایە چاکی بکەوە.»

یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئەگەر باوکی تفی لە چارەی دەکرد، ئایا حەوت ڕۆژ شەرمەزار نەدەبوو؟ با حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بێت و ئینجا بێتەوە.» لێڤییەکان 13:46; لێڤییەکان 14:8جا مریەم حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بوو و گەلیش بەڕێ نەکەوتن هەتا مریەم نەهاتەوە.

پاش ئەمە گەل لە حەچێرۆتەوە بەڕێکەوتن و لە چۆڵەوانی پاران چادریان هەڵدا.سەرژمێری 11:35