سەرژمێری سەرژمێری, بەش سەرژمێری, بەش 12
قسەکردنی مریەم و هارون لە دژی موسا
مریەم و هارون لە دژی موسا قسەیان کرد، لەبەر ئەو ژنە کوشییەی کە خواستی، چونکە ژنێکی کوشی12:1 وڵاتێکە لە سەرووی ڕووباری نیل. خواستبوو. سەرژمێری 16:2; دەرچوون 2:21جا گوتیان: «ئایا یەزدان تەنها لەگەڵ موسادا دواوە، باشە لەگەڵ ئێمەش قسەی نەکرد؟» یەزدانیش گوێی لێبوو.
(موساش لە هەموو خەڵکی سەر ڕووی زەوی بێفیزتر بوو.)دەرچوون 11:8; مەتا 11:29
جا یەزدان دەستبەجێ بە موسا و هارون و مریەمی فەرموو: «ئەو سێیەتان وەرنە دەرەوە بۆ لای چادری چاوپێکەوتن.» ئینجا هەرسێکیان هاتنە دەرەوە. یەزدانیش لە ستوونی هەوردا دابەزی و لە دەروازەی چادرەکە وەستا، بانگی هارون و مریەمی کرد، هەردووکیان بەرەو پێشەوە چوون. دەرچوون 16:10; سەرژمێری 11:17; سەرژمێری 14:10جا فەرمووی: «باش گوێ لە قسەم بگرن:
«کاتێک پێغەمبەری یەزدان لەنێوتانە،
ئەوا بە بینین خۆمی بۆ ئاشکرا دەکەم،
لە خەوندا لەگەڵی دەدوێم.یەکەم ساموئێل 3:7
بەڵام موسای بەندەم ئاوا نییە،
بەڵکو بەوەفایە لە هەموو ماڵەکەم،عیبرانییەکان 3:5
ڕوو بە ڕوو لەگەڵی دەدوێم،
بە ڕوونی نەک بە مەتەڵ،
شێوەی یەزدان دەبینێت.
ئیتر بۆچی نەترسان
کە لە دژی موسای بەندەم دوان؟»دەرچوون 33:11; دواوتار 34:10; یەکەم کۆرنسۆس 13:12
جا تووڕەیی یەزدان لێیان جۆشا و ڕۆیشت.سەرژمێری 11:3
کاتێک هەورەکە لەسەر چادرەکە بەرزبووەوە مریەم گەڕوگول12:10 گەڕوگول: وشە عیبرییەکە بۆ چەند نەخۆشی جیاوازی پێست بەکارهێنراوە. بوو، وەک بەفر سپی هەڵگەڕا، جا هارون ئاوڕی لە مریەم دایەوە و بینی گەڕوگول بووە. دواوتار 24:9هارون بە موسای گوت: «گەورەم داوات لێدەکەم ئەو سزایەمان نەخەیتە سەر کە گێلایەتیمان کرد و گوناهمان پێی کرد، تکایە با وەک ئەو کۆرپە لەبارچووە نەبێت کە پووکاوەتەوە.»دووەم پاشایان 5:10
موساش هاواری بۆ یەزدان کرد و گوتی: «خودایە، تکایە چاکی بکەوە.»
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئەگەر باوکی تفی لە چارەی دەکرد، ئایا حەوت ڕۆژ شەرمەزار نەدەبوو؟ با حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بێت و ئینجا بێتەوە.» لێڤییەکان 13:46; لێڤییەکان 14:8جا مریەم حەوت ڕۆژ لە دەرەوەی ئۆردوگاکە دەستبەسەر بوو و گەلیش بەڕێ نەکەوتن هەتا مریەم نەهاتەوە.
پاش ئەمە گەل لە حەچێرۆتەوە بەڕێکەوتن و لە چۆڵەوانی پاران چادریان هەڵدا.سەرژمێری 11:35