سەرژمێریاعد سەرژمێریاعداد, بەشباب سەرژمێریاعداد, بەشباب 26

ترجمه‌ها مقایسه

سەرژمێریی دووەم26‏:1 سەرژمێریی دووەم تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی لەژێر چاودێری یەشوع بۆ هێرشبردنە سەر خاکی کەنعان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە.‏

لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو: «ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.» ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.»

  • نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن:
  • نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل:
  • بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان،
  • بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،
  • بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
  • بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.
  • ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو، نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد. زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند. بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.
  • نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان،
  • لە یامین خێڵی یامینییەکان،
  • لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،
  • لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
  • لە شائوول خێڵی شائوولییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
  • نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان،
  • لە حەگی خێڵی حەگییەکان،
  • لە شونی خێڵی شونییەکان،
  • لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان،
  • لە عێری خێڵی عێرییەکان،
  • لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان،
  • لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
  • ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.
  • نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە شالەح خێڵی شالەحییەکان،
  • لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان،
  • لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
  • نەوەکانی پێرێزیش:
  • لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
  • لە حامول خێڵی حامولییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
  • نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان،
  • لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،
  • لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان،
  • لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.
  • نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان،
  • لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان،
  • لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
  • نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:
  • نەوەی مەنەشە:
  • لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو،
  • لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.
  • ئەمانە نەوەی گلعادن:
  • لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛
  • لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛
  • لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛
  • لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛
  • لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛
  • لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.
  • بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.
  • ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
  • ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان،
  • لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان،
  • لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،
  • ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن:
  • لە عیران خێڵی عیرانییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
  • ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان.
  • نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان،
  • لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان،
  • لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.
  • لە شوفام خێڵی شوفامییەکان،
  • لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.
  • نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون:
  • لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و
  • لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان.
  • ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.
  • ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە شوحام خێڵی شوحامییەکان.
  • ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
  • نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە یمنە خێڵی یمنییەکان،
  • لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان،
  • لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،
  • لە نەوەی بەریعە:
  • لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان،
  • لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان،
  • کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.
  • ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
  • نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان،
  • لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،
  • لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان،
  • لە شلێم خێڵی شلێمییەکان.
  • ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
  • ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.

یەزدان بە موسای فەرموو: «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»

  • ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان:
  • بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان،
  • بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان،
  • بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.
  • ئەمە خێڵەکانی لێڤییە:
  • خێڵی لیبنییەکان،
  • خێڵی حەبرۆنییەکان،
  • خێڵی مەحلییەکان،
  • خێڵی موشییەکان،
  • خێڵی قۆرەحییەکان.
  • عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.
  • تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.

ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.