سەرژمێری سەرژمێری, بەش سەرژمێری, بەش 26
سەرژمێریی دووەم26:1 سەرژمێریی دووەم تایبەت بوو بە ناونووسینی پیاوانی ئیسرائیل بۆ سەربازی لەژێر چاودێری یەشوع بۆ هێرشبردنە سەر خاکی کەنعان لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردونەوە.
لەدوای دەردەکە، یەزدان بە موسا و ئەلعازاری کوڕی هارونی کاهینی فەرموو: «ژمارەی هەموو کۆمەڵی نەوەی ئیسرائیل وەربگرە، لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە، بەگوێرەی بنەماڵەکانیان، هەموو ئەوانەی لە ئیسرائیلدا دەتوانن بجەنگن.» ئینجا موسا و ئەلعازاری کاهین لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا لەگەڵیاندا دوان و گوتیان: «سەرژمێری لە گەنجی بیست ساڵ بەرەو سەرەوە بکەن، وەک چۆن یەزدان فەرمانی بە موسا کرد.»
- نەوەی ئیسرائیلیش ئەوانەی لە خاکی میسر هاتنە دەرەوە ئەمانەن:
- نەوەی ڕەئوبێنی نۆبەرەی ئیسرائیل:
- بۆ حەنۆک خێڵی حەنۆکییەکان،
- بۆ پەڵو خێڵی پەڵووییەکان،
- بۆ حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
- بۆ کەرمی خێڵی کەرمییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی ڕەئوبێنییەکانن، تۆمارکراوەکانیان چل و سێ هەزار و حەوت سەد و سی کەس بوون.
- ئەلیابیش کوڕی پەڵو بوو، نەوەی ئەلیابیش نەموئێل و داتان و ئەبیرام، داتان و ئەبیرامیش ئەوانەن کە کۆمەڵەکەیان بانگکرد بۆ بەربەرەکانێی موسا و هارون، لە کۆمەڵی قۆرەح کاتێک بەربەرەکانێی یەزدانیان کرد. زەوی دەمی کردەوە و لەگەڵ قۆرەح هەڵیلووشین، کاتێک ئەو کۆمەڵە مردن، دوو سەد و پەنجا پیاو سووتان، ئەوان بوون بە پەند. بەڵام نەوەی قۆرەح نەفەوتان.
- نەوەی شیمۆن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە نەموئێل خێڵی نەموئێلییەکان،
- لە یامین خێڵی یامینییەکان،
- لە یاکین خێڵی یاکینییەکان،
- لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
- لە شائوول خێڵی شائوولییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی شیمۆنییەکانن، بیست و دوو هەزار و دوو سەد کەس بوون.
- نەوەی گاد بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە چیفۆن خێڵی چیفۆنییەکان،
- لە حەگی خێڵی حەگییەکان،
- لە شونی خێڵی شونییەکان،
- لە ئۆزنی خێڵی ئۆزنییەکان،
- لە عێری خێڵی عێرییەکان،
- لە ئەرۆدی خێڵی ئەرۆدییەکان،
- لە ئەرئێلی خێڵی ئەرئێلییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی نەوەی گادن، بەگوێرەی ژمارەیان چل هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
- ئێر و ئۆنان کوڕانی یەهودا بوون، بەڵام لە خاکی کەنعان مردن.
- نەوەی یەهودا بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە شالەح خێڵی شالەحییەکان،
- لە پێرێز خێڵی پێرێزییەکان،
- لە زەرەح خێڵی زەرەحییەکان،
- نەوەکانی پێرێزیش:
- لە حەسرۆن خێڵی حەسرۆنییەکان،
- لە حامول خێڵی حامولییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی یەهودان، بەگوێرەی ژمارەیان حەفتا و شەش هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
- نەوەی یەساخار بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە تۆلاع خێڵی تۆلاعییەکان،
- لە پوڤە خێڵی پوڤەییەکان،
- لە یاشوڤ خێڵی یاشوڤییەکان،
- لە شیمرۆن خێڵی شیمرۆنییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی یەساخارن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و سێ سەد کەس بوون.
- نەوەی زەبولون بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە سەرەد خێڵی سەرەدییەکان،
- لە ئێلۆن خێڵی ئێلۆنییەکان،
- لە یەحلئێل خێڵی یەحلئێلییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی زەبولونییەکانن، بەگوێرەی ژمارەیان شەست هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
- نەوەی یوسف بەگوێرەی خێڵەکانی مەنەشە و ئەفرایم:
- نەوەی مەنەشە:
- لە ماکیر خێڵی ماکیرییەکان، ماکیر باوکی گلعاد بوو،
- لە گلعاد خێڵی گلعادییەکان.
- ئەمانە نەوەی گلعادن:
- لە ئیعەزەر خێڵی ئیعەزەرییەکان؛
- لە حێلەق خێڵی حێلەقییەکان؛
- لە ئەسریێل خێڵی ئەسریێلییەکان؛
- لە شەخەم خێڵی شەخەمییەکان؛
- لە شەمیداع خێڵی شەمیداعییەکان؛
- لە حێفەر خێڵی حێفەرییەکان.
- بەڵام سەلۆفحادی کوڕی حێفەر کوڕی نەبوو، تەنها کچ و ناوی کچەکانی سەلۆفحاد مەحلە و نۆعا و حۆگلە و میلکە و تیرزە بوو.
- ئەمانە خێڵەکانی مەنەشەن و تۆمارکراوەکانیان پەنجا و دوو هەزار و حەوت سەد کەس بوون.
- ئەمانەش نەوەی ئەفرایمن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە شوتەلەح خێڵی شوتەلەحییەکان،
- لە بەکەر خێڵی بەکەرییەکان،
- لە تەحەن خێڵی تەحەنییەکان،
- ئەمانەش نەوەی شوتەلەحن:
- لە عیران خێڵی عیرانییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئەفرایمن، بەگوێرەی ژمارەیان سی و دوو هەزار و پێنج سەد کەس بوون.
- ئەمانە نەوەی یوسفن بەگوێرەی خێڵەکانیان.
- نەوەی بنیامین بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە بەلەع خێڵی بەلەعییەکان،
- لە ئەشبێل خێڵی ئەشبێلییەکان،
- لە ئەحیرام خێڵی ئەحیرامییەکان.
- لە شوفام خێڵی شوفامییەکان،
- لە حوفام خێڵی حوفامییەکان.
- نەوەی بەلەعیش ئەرد و نەعمان بوون:
- لە ئەرد خێڵی ئەردییەکان و
- لە نەعمان خێڵی نەعمانییەکان.
- ئەمانە نەوەی بنیامینن بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و شەش سەد کەس بوون.
- ئەمانە نەوەی دانن بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە شوحام خێڵی شوحامییەکان.
- ئەمە خێڵەکانی دانە بەگوێرەی خێڵەکانیان، هەموو خێڵەکانی شوحامییەکان بەگوێرەی ژمارەیان شەست و چوار هەزار و چوار سەد کەس بوون.
- نەوەی ئاشێر بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە یمنە خێڵی یمنییەکان،
- لە یەشڤی خێڵی یەشڤییەکان،
- لە بەریعە خێڵی بریعییەکان،
- لە نەوەی بەریعە:
- لە حەڤەر خێڵی حەڤەرییەکان،
- لە مەلکیێل خێڵی مەلکیێلییەکان،
- کچەکەی ئاشێریش ناوی سەرەح بوو.
- ئەمانە خێڵەکانی نەوەی ئاشێرن، بەگوێرەی ژمارەیان پەنجا و سێ هەزار و چوار سەد کەس بوون.
- نەوەی نەفتالی بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- لە یەحزئێل خێڵی یەحزئێلییەکان،
- لە گۆنی خێڵی گۆنییەکان،
- لە یێچەر خێڵی یێچەرییەکان،
- لە شلێم خێڵی شلێمییەکان.
- ئەمانە خێڵەکانی نەفتالین بەگوێرەی خێڵەکانیان و تۆمارکراوەکانیان چل و پێنج هەزار و چوار سەد کەس بوون.
- ئەمانە تۆمارکراوەکانن لە نەوەی ئیسرائیل، شەش سەد و یەک هەزار و حەوت سەد و سی.
یەزدان بە موسای فەرموو: «خاکەکە بۆ ئەمانە بەگوێرەی ژمارەی ناوەکان بە میرات دابەش دەکەیت. بۆ هۆزە گەورەکان میراتیان زۆر دەکەیت و بۆ هۆزە بچووکەکان میراتیان کەم دەکەیت، هەریەکە بەگوێرەی تۆمارکراوەکانی میراتی دەدرێتێ، بەڵام خاکەکە بە تیروپشک دابەش دەکەیت، بەگوێرەی ناوی هۆزەکانی باوکانیان بە میراتی دەگرن، لەنێو کۆمەڵەی گەورە و بچووک بەگوێرەی تیروپشک میراتەکەیان بۆ دابەش دەکرێت.»
- ئەمانەش تۆمارکراوەکانن لە لێڤییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان:
- بۆ گێرشۆن خێڵی گێرشۆنییەکان،
- بۆ قەهات خێڵی قەهاتییەکان،
- بۆ مەراری خێڵی مەرارییەکان.
- ئەمە خێڵەکانی لێڤییە:
- خێڵی لیبنییەکان،
- خێڵی حەبرۆنییەکان،
- خێڵی مەحلییەکان،
- خێڵی موشییەکان،
- خێڵی قۆرەحییەکان.
- عەمرام لە ڕەچەڵەکی قەهات بوو. ژنەکەی عەمرامیش ناوی یۆخەڤەد بوو، لە نەوەی لێڤی بوو، لە خێزانی لێڤییەکیش لە میسر لەدایک بوو. لە عەمرام هارون و موسا و مریەمی خوشکیانی بوو. هارونیش باوکی ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوو. بەڵام ناداب و ئەبیهو کاتێک ئاگرێکی نامۆیان لەبەردەم یەزدان پێشکەش کرد مردن.
- تۆمارکراوەکانی لێڤییەکان بیست و سێ هەزار کەس بوون، هەموو نێرینەیەک لە کۆرپەی یەک مانگی بەرەو سەرەوە، چونکە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیلدا تۆمار نەکران، لەبەر ئەوەی لەنێو نەوەی ئیسرائیلدا میراتیان پێنەدرا.
ئەمانە بوون کە موسا و ئەلعازاری کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە دەشتی مۆئاب لەسەر ڕووباری ئوردون بەرامبەر ئەریحا تۆمار کرد. ئەمانەش کەسیان تێدا نەبوو لەوانەی موسا و هارونی کاهین تۆماریان کردن، کاتێک نەوەی ئیسرائیلیان لە چۆڵەوانی سینادا تۆمار کرد. لەبەر ئەوەی یەزدان پێی فەرموون، «لە چۆڵەوانیدا دەمرن،» ئیتر کەسیان لێ نەمایەوە، تەنها کالێبی کوڕی یەفونە و یەشوعی کوڕی نون نەبێت.